١٨

406 124 71
                                    

ھەمو ئەو شتانەیان تاقی کردەوە کە دو کەسی ئاشق دەیکەن.
پاسکیل سواری خواردنگە مۆڵ پۆشاک تاقی کردنەوەو چونە سینەما چونە باخچەی ئاژەڵان و ئاژەڵە دەریایەکان کە دیمەنێکی ناوازەو تۆقێنەری ھەبو بۆ نەنە لەھەمان کاتتدا پاشان پیاسەی ئێواران ھەردو دەستی یەکتریان گرتبو قاوەی گەرمیان دەخوارد دوبارە بۆ نانی ئێوارە چونە خواردنگەیەکی دیکە پاشان لە کۆتاییدا لە خواردن گەیەکی کەنار دەریا لەفەیان دەخوارد.

نەنە دڵ خۆش بو کاتێک لەفەکەی دەخوارد ووتی
" دەمێکە شوێنی وا خۆش نەچوم بەڕاستی دونیا زۆر گۆڕاوە"

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد ووتی
" لەگەڵ مندا ھەمو ڕۆژێک ئاوھا دڵ خۆش دەبی"

نەنە وەستا لە خواردنو سێری کرد پاشان ووتی
" ھاوسەری پێشوشم ئاوھای دەگووت کاتێ بۆ یەکەم جار یەکمان دی"

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد ووتی
" ئێھ دوای؟"

نەنە سێری کرد ووتی
" ڕوون نیە؟"

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد دووبارە ووتی
" بێگومان وا نەبوە"

نەنە پێکەنێو پاشان ووتی
" بەڵێ وانەبو چونکە بەدەست تۆ نیە زۆر شت ژیان ئاوھایە ھەمو سوچێکی خۆیت پێ نیشان دەدا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانی خۆش ھەبوە ژیاوینو بیرم ناچێت ئەو کەسێک بو زۆر ڕێزی دەگرتم بەڵام پیاوی خەونەکانم نەبوو"

ئەلێکس  بە ھێمنی گوێی دەگرتو زەردەخەنەی دەکرد
" ئەی بۆ ھاوسەر گیریت کرد"

نەنە کەمێ وەستاو بیری کردەوە
" ئمم نازانم باوکم وتی کەسی باشن و دامی پێیی"

ئەلێکس ووتی
" ئەی باشە دواتر؟ ھیچ دروست نەبو بۆی"

نەنە زەردەخەنەی کرد ووتی
" وەک نانو ئاوی لێھات بۆم"

ئەلێکس بە ھێمنی ووتی
" واو کەوایە ئاشق بویت"

نەنە بە ھێمنی ووتی
" ڕادێیت وا دەزانی چیتر بێ ئەوناتوانیت ھەمیشە یەکەم کەس وکۆتا کەسە کە دەیبینی بۆیە ئەو ھەستە درووست دەبێت لە نێوانتان پاشان منداڵبە دواییدا"

ئەلێکس ووتی
" باشە پیاوی خەونەکانت چۆن بوو"

نەنە زەردەخەنەی کرد و ڕاما ووتی
"ھەمیشە حەزم لە کەسێک بوو وەک باوکم بێت "

ئەلێکس
" باوکت چۆن بوو"

نەنە
" زۆر نەرمونیان بو ھەمیشە باشەی ئێمەی دەویست بڕوادەکەی ھەر پلانێکی ژیان داینابێت بۆم سەرکەوتو بوە کەسێک بو ھەمیشە پەرتوکەکەی لەدەستیدابو ئەو مانای ژیانی دەزانی ئەوکاتە لە لادێکەی ئێمە باوک پێی شەرم بوە کچ بباتە کەنار دەریا باوکم ھەمیشە ئێمەی دەبرد ھەرچەنە قسە زۆر دەکرا بەڵام ھەرگیز گوێی لێ نەبو دەیزانی چۆن گەورەی کردووین... بیرمە کاتێک دەنگدان بوو بۆ بژاردەی کوێخای لادێکەمان تەنھا پیاوان بۆیان ھەبو بڕیاربدەن باوکم کردی بە دەنگەدەنگ لەسەر ئەوە بیرمەبە دەنگی بەرز دەی گووت:

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن