چۆنم بۆتان ھھھ جدی نیم توخوا
خوێندنەوەیەکی خۆشش
ـ
ـ
ـ
ــ
ـ
ـ
نەنە تەواوی ڕۆژەکە ئاگای لە وانەو گفتوگۆیە نەبڕاوەکانی سارا نەبو ھێشتا شۆکە ھێشتا دڵی خێرا لێ دەداو سکی پەپولە دەکات.
سارا کێشای پیایدا بە ھێمنی ووتی
" چیتە باشیت؟"
نەنە ھاتەوە ھۆش خۆییو ووتی
" ئا بەڵێ باشم"
لە دەرگاکەی داو لیندا لێی کردەوە
"بەخێر بێیتەوە نەنە"
نەنە بە ھێمنی سەری جوڵاندو چوە ژورەکەی.
لیندا بە شۆکەوە سێری کرد
" ئەوە چیە چیبوە دووبارە!"
لەسەر نان دووبارە بێدەنگیەکی زۆر ھەبو بگرە نەنە نانیشی نەدەخوارد.
لیندا ووتی
" نەنە باشیت تۆ؟"
نەنە سێری کرد بەھێمنی
" باشم بۆ خراپ بم!"
لیندا
" نازانم شتێک نەبوە خۆ! ڕەفتارت سەیرن"
نەنە نەی دەزانی لەم دۆخەدا چی بڵێت بێدەنگ بوو.
لیندا دووبارە ووتی
" بەیانی پشوە وایە؟"
نەنە
" وایان ووت بەڵێ تاکو ھەفتەیە تا کورسیەکانی نوێ دەکەنەوە"
پاشان نەنە خێرا ووتی
" تۆ چۆن زانیت؟"
لیندا پێکەنی
" پەیجی زانکۆ دایان نابو بۆوا دەکەیت"
نەنە
" ھمم "
لیندا
" چی بکەین ئەم ماوە زۆرە؟"
نەنە
" بێزار نیت لە ماڵەوە؟"
لیندا شانەکانی بەرز کردەوە
" ڕاھاتم سەرەتا سەخت بوو بەڵام ئێستا باشترە"
نەنە
" زۆر باشە دەچینە گەشتێکی کوورت با مێشکمان ئارام کەینەوە"
لیندا بە دڵخۆشیەوە
" بەڵێێێ ڕازیم"
ـ
ماوەی ھەفتەیەک تێ پەڕی نەنەو لیندا کاتێکی زۆر خۆشیان بەسەر برد دوور لە ژاوە ژاوو بێزار کردنی کەس سەرەڕای گرژی و شەڕەکانی نێوانیان بەڵام چێژی خۆی ھەبوو وە نەنە دەیویست زیاترو زیاتر بێ ئاگا بێ لە دونیا تاکو بیر لە ھێچ شتێک نەکاتەوە.
أنت تقرأ
پێچەوانە بوونەوە✔️
Fantasíaمن بەڕاستی بەڕێگا پێچەوانەکاندا ڕۆشتم ـ "لەسەر BTS نیە بەڵام پەشیمان نابیتەوە لێی"
