٩

907 213 142
                                    

زۆر بم بورن بە ھۆی کارو ئیش کردنو ماندوو بونمەوە مەجالم نەماوە زۆر داوای لێبوردنەکەم سوپاسی چاوەڕوانیتان ئەکەم ھیوادارم لێم تێبگەن

ـ
ـ
ـ
ـ
بە ھێمنی بەرەو ژوورەوە ھەنگاویان نا
لەلایەن کارمەندی سەر پەرشت پێشوازیان لێ کرا
" بە خێر بێن"

مامۆستا ئەلێکس بە زەردەخەنەوە
" زۆر سوپاس"

نەنە بە ھێمنی جوابی دایەوە
" سوپاس"

بەرەو ژووری بەڕێوبەر بەڕێ کەوتنو چونە ژوورەوە، بەڕێوبەر بە گەرمە گوڕی پێشوازی لێکردن و میوانداری کردن.

" بەخێر بێن "

مامۆستا ئەلێکس
" زۆر سوپاس بەڕێوبەر"

بەڕێوبەر بە زەردەخەنەوە
" ئەم خاتونە جوانە کێیە"

مامۆستا ئەلێکس
" ئەوەبو کە لە تەلەفۆنەکەدا بۆم باسکردیت"

بەڕێوبەر
" ئەھا وابو پێخۆشحالم لیندا خانت ناوبو وابزانم؟"

نەنە بە ھێمنی زەردەخەنەیەکی کرد
" من زیاتر بەڵێ لیندام ناوە"

بەڕێوبەر
" زۆر باشە ئێستا ھەموان لە پشوی دوای ناندان ئەتوانن کارەکەتان ئەنجام بدەن ئازادن"

مامۆستا ئەلێکس بە زەردەخەنەوە ھەستاو دەستی درێژ کرد بۆ بەڕێو بەر
" زۆر سوپاست دەکەین بوینە ئەرک"

بەڕێوبەر ھەستاو دەستی بۆ درێژ کردەوە
" بە پێچەوانەوە دڵخۆشم بە ھاوکاری کردنتان"

مامۆستا ئەلێکس بەڕێوە بۆ جێی پشو دانیان دەچوون لە ڕێگە بەرچاو ڕوونی دەدا لیندا لەسەر بابەتی پڕۆژەی دەرچوون
" ئەو پرسیارانە بکە کەلەسەر بابتەکەتە ھەوڵبە زۆرترین زانیاریان لەسەر کۆ بکەیتەوە"

نەنە بەبەڵێ سەری جوڵاند
" خەمت نەبێ"

مامۆستا سێری کردوو پرسی
" بەڵام بۆ ھەستەکەم خەمباریت دڵت خۆشنیە بێرە؟"

نەنە
" ھیچ نیە تەنھا کەمێک دڵم تووند بو بێرە"

مامۆستا بەسەر سوڕمانەوە پرسی
"بۆ چی شتێک بوە؟"

نەنە بە نەخێر سەری جوڵاند
" نا نەخێر"

بەرەو ژووری پشوەکە ھەنگاویان نا و نەنە چاوەکانی بە ھاو تەمەنەکانی خۆی گەشت ھەر یەکەو لە سوچێکدا گفتو گۆو یاریان دەکرد ھەشبو زەردەخەنە ڕوخساری جێ ھێشتبو ھەشبو سێری بەرنامە پەسەندەکەی دەکرد و خوریەکەی دەچنی و چاویلکەکەی زوزو دەبردەوە سەرێ تا نەکەوێ کاتێ سەر شۆڕ دەکاتەوە.

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن