PART: 1

200 33 15
                                    

من زۆر دڵخۆشم ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکرێن
من زۆر بە پەرۆشم دڵنیام هەواڵی خۆش بۆ ماڵەوە دەبەم وە من دەچم بۆ شاری یاری و دەچمە یاریە سەرکێشیەکان واااااا بەڕاستی دڵخۆشــــم....
ْ
ْ
ْ
گەڕامە ماڵەوە بە دڵخۆشیەوە بەڵام کەس لە ماڵەوە نیە بۆیە پێم سەیر بوو بەڵام وتم لەوانەیە دایکم و خوشکە بچوکەکەم لەبازاڕبن وە باوکم لەسەر کار بێت بۆیە چوم سەرم ششت و خۆم گۆڕی.....

زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی بە دایکم و باوکم بڵێم من پلەی یەکەمم هێنا دڵنیام دایکم زۆر دڵخۆش دەبێت بەڵام باوکم نازانم پێم وایە گرنگی پێ نادا...
ْ
ْ
ْ
ْ
خەریک بوو دونیا تاریک دەبوو بەڕاستی من زۆر دەترسم لە تاریکایی بە تەنیا  من زۆر قەلەق و ترساو بووم تا ئەو کاتەی لە دەرگا درا منیش لەبەر ترسەکەم خێرا دەرگاکەم کردەوە بەڵام دایکم بەگریانەوە هاتە ژورەوە و باوکم دەستی خوشکەکەمی بە توندی و بێزەمیرانە گرتبوو لەدوای خۆی ڕادەکێشا خوشکەکەم زۆر ترسابوو چونکە خوشکەکەم بچوکە ئەو تەنها (6) ساڵە..باوکم دەستی خوشکەکەمی بەردا و فڕەیدا لایەکی هۆڵەکە وە چو قژی دایکمی گرت پێ وت ئەوە کۆتاییە دایکم تەنها دەگریا و هیچی نەدەوت من شۆک دایگرتبوم لە جێی خۆم وشک ببوم پێیەکانم ڕەتیان دەکردوە بجوڵێن دوای باوکم چوو دەرەوە بۆیە منیش خێرا ڕامکردە لای دایکم وتم دایکە چی ڕویداوە بەڵام دایکم تەنها وتی خوشکەکەت ببەو لێرە ڕاکەن بە تکاوە وای دەوت بەڵام من نەدەچوم من دایکم جێ ناهێڵم لێرە لای ئەو پیاوە دڕندەیە
ْ
ْ
هەموومان دەگریاین دونیا زۆر سارد بو وە زۆر تاریک بوو لەناو ماڵەکەمان تەنها دەنگی گریان و هەنسک دەهات... ئێمە دوور بوین لە کۆمەڵگا ماڵەکەمان لە شوێنێکی کەمێک چۆڵ بوو و دوور لە خەڵک
ْ
ْ
ْ
لەناکاو باوکم دەرگاکەی کردەوە چەند پیاوێکی جڵ ڕەشی لەگەڵ بوو کە هەموو جڵەکەیان ڕەش بوو وە ماسکی ڕەشیان لەبەر بوو ڕوخساریان دیار نەبوو کە وای لێکردم موچرکە بەلەشما بێت بۆلای ئێمە هاتن بەڵام دایکم پاڵی پێوە دەنام بۆ ئەوەی بچمە لای خوشکەکەم و ڕاکەین چونکە دەیزانی ئەوە کۆتاییە

من تەنها دەگریام و هیچ جوڵەم نەبوو

باوکم بەقژ دایکمی ڕاکێشا من لە باوکم دەپاڕامەوە کە واز لە دایکم بێنێت بەڵام بێ سود بوو
باوکم لەپێش چاوی ئێمە جڵەکانی دایکمی دڕاند زۆر بە بێشەرمی دایکم هاواری دەکرد تا وا نەکات بەڵام باوکم گرنگی پێ نەدا

سەیری پیاوەکانم کرد کە تەنها سەیری ئەو دیمەنەیان دەکرد وەک بڵێی سەیری TV دەکەن تەنها یەکیان نەبێت کە سەیری منی دەکرد
دواتر سەیری خوشکە بچوکەکەمم کرد کە بەدەنگی بەرز دەگریا
ْ
لەناکاو باوکم چەقوەکەی دەرهێنا من هاوارم دەکرد نا تخوا باوکە نا تکایە ئەو کارە نەکە لێت دەپاڕێمەوە دایکم هیچی نەدەوت چونکە دەیزانی ئەوە کۆتاییە

بەڵام باوکم زۆر بەبێ بەزەیانە چەقوی لە دایکم ئەدا خوین وەک ڕوبارێکی بچوک ئەوێی داگیر کرد هەموو شت لەپێش چاوی ئێمە خوشکەکەم دەلەرزی لە ترسان ..

باوکم لێی دوورکەوتەوە من ڕام کردە لای دەموت دایکە نا تخوا نەمرە دایکە سەیرەکە من پلەی یەکەمم هێنا سەیرکە ئەی نەم وت من ئەبمە جێی سەر بەرزی تۆ بەڵام دایکم هەر لەنێو دەستەکانم گیانی دەرچۆ.......

          ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەردەوامە
ئەوەش پارتی یەک دەزانم کەمە بەڵام هەوڵ دەدەم پارتی دوو زوو دانێم🙂🤍🌋

ئایە ئەو کەسەی سەیری سانگی دەکرد مەبەست لەوە چی بوو؟

بۆچی باوکی سانگ دایکی سانگی کوشت هۆکار چی بوو؟

ئایە سانگ و خوشکەکەی چیان بەسەر دێت؟

     بەهیوای بە دڵبوون🤗🔮

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now