PART: 17

90 21 15
                                    

Sang:

چەند خولەکێ پێنەچوو لە دەرگا درا

ئای خوایە دکتۆر جیمین ئەونە زوو گەڕایەوە بۆیە زوو وەڵامم داوە

من: وەرە دکتۆر جیمین
"وتم کاتێ لەسەر سیسەمەکە هەڵسامەوە"

بەڵام کاتێ دەرگاکە کرایەوە بینیم کێیە لە جێی خۆم وشک بومەوە

شوگا: لە ئێستادا تۆ بە تەواوی میوانی نهۆمی دووەمی وانیە سانگ
"وتی بە زەردەخەنەکی لارەوە"

هەستم دەکرد ئیفلیج بومە هەناسەم ناڕێک بوو دڵم بە خراپی لێی ئەیا

من: تــ تۆ
"وتم کاتێ هەناسەم ئەدا"

شوگا: چی بو؟ بۆ وا تێک چوی؟
"وتی و نزیک بۆوە"

من: تــ تکایە درو کەوە
"وتم کاتێ شوگا زیاتر و زیاتر نزیک دەبۆوە"

شوگا: ئاوا چۆنە؟
"وتی لەکاتێ تەنها دوو پەنجە ڕوخسارمان لێک دوور بوو"

هەناسەدانم ناڕێک بوو ئیفلیجم هێنابوو لێوم دەلەرزی شوگا بەو حاڵەی من پێکەنی هەر کە پێدەکەنی هاناسە گەرمەکەی بەر لێوم دەکەوت ئەوە زیاتر دەی شلەژاندم و زیاتر ئەترسام شوگا شلەژانی منی بەدڵ بوو بۆیە دوور نەدەکەوتەوە

شوگا: زۆر ژیکەڵەی سانگ
"وتی و هێشتا پێدەکەنی"

من: شـــ شـو
"دەنگم دەلەرزی نەمدەتوانی قسە بکەم"

شوگا: شـــشــشـ بۆ ئەمڕۆ ئەوندە بەسە ئێستا دکتۆرەکەو دێ
"وتی و هێشتا لێم نزیک بوو زەردەخەنەی دەکرد"

هەر کە وای وت کەمێک لێم دوور کەوتەوە هەر کە دوور کەوتەوە توانیم هەناسەبدەم ئەو منی بەو شێوە دەبینی بۆیە زەردەخەنە لەسەر لێوی ون نەدەبوو

شوگا: من دەڕۆم بەڵام دەگەڕێمەوە سانگ شتی زۆر هەیە تۆ لێی بێ ئاگای
"وتی و زەردەخەنەی کرد دووبارە وە ڕۆشت"

خەریک بوو لە بێ هەناسەیی بمرم دڵم زۆر خێرا لێی ئەدا بەهۆی ترسەوە

بەهێواشی لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوتم

پاش کەمێ دەرگا کرایەوە

جیمین: سانگ خەوتوی؟
"وتی و نزیک بۆوە"

من: نـ نا نەخێر
"وتم و هەڵسامەوە"

جیمین: چی ڕویداوە؟ بۆ وا ڕەنگت تێک چوە؟
"وتی بە نیگەرانی و خواردنەکەی دانا سەر مێزەکە"

من: هیچ تەنها .......
"وتم سەرم نزم کردەوە"

جیمین: تەنها چی؟ شتێ ڕویداوە سانگ؟
"وتی و هاتە لام دانیشت"

من: نا نەخێر هیچ ڕوی نەداوە
"وتم و زەردەخەنەکی ساختەم کرد"

جیمین: دڵنیای؟
"وتی بەتیژی سەیری کرد"

من: بەڵێ، ئێهـ برسیمە ئەتوانم خواردن بخۆم
"وتم تا لە قسەکان خۆم قوتار کەم"

جیمین: بەڵێ ئەوە خواردنەکانە کەی خواردت ئەو دەرمانانە بخۆ
"وتی و هەنێ دەرمانی پێم دا"

جیمین: سانگ من ناتوانم زۆر ئاگادارت بم بۆیە بە براکەم تایهیۆنگ ئەڵێم کە ئاگادارت بێت لەوانەیە نەتەوێ بەڵام ناچارین پێی ئەڵێم کە نزیکت نەبێ تەنها با نەهێڵی کەس ئازارت پێ بگەینی

[جمە مەڕێ دا دەست گورگی😭😂]

من: بــ بەڵامــ
"وتم بەسەر لێشێواوی"

جیمین: تکایە سانگ بەڵێن ئەدەم تۆ باش بیت ئەوە ڕای بەڕێوبەر جەیهۆپیشە ئێمە تۆمان بەئەو نەئەدا بەڵام ئێمە ناچارین
"وتی کاتێ سەری نزم کرد و ئاهێکی هەڵکێشا"

من: کێشە نیە
"وتم و زەردەخەنەم کرد"

جیمین: کەواتا زۆر باشە من ئێستا ئەڕۆم
"وتی و ئەویش زەردەخەنەکی خەمباری کرد"

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now