PART: 18

99 21 18
                                    

Sang:

شوگا: ئەی دەربارەی هاوڕێ کوڕەکەت چی ئەو خۆشەویستە؟
"وتی بەجدیەوە"

من: نـــەخێر جۆنگکوک تەنها هاوڕێمە
"وتم بە دەنگی کەمێ نوساوەوە"

هەر کە وام وت ئاهێکی هەڵکێشا و پێکەنی

شوگا: ................
"ویستی قسە بکا بەڵام دەنگێ وەستاندی"

تایهیۆنگ: وابزانم پێت وترا کە بەهیچ شێوەک نزیکی سانگ نەبیت
"وتی کاتێ لەپشتم دەرکەوت"

شوگا: وابزانم ئەوە بەتۆش وترا
"وتی بە گاڵتەجاریەوە"

تایهیۆنگ: وترا بەڵام ئێستا نا وانیە سانگ
"وتی لە کاتێ دەستی لەسەر شانم دانا"

من: ئــ بەڵێ...
"وتم بە دەنگی نزمەوە"

هەر کە وام وت شوگا لە ڕوگەشە گاڵتەجاریەکەی گۆڕا بۆ ڕوگەشیەکی توڕەیی چاوەکانی تاریک بوو

تایهیۆنگ: ئێستا با بڕوین سانگ
"وتی و ڕوی وەلگێڕا"

شوگا: سانگ ئەتوانم  چیڕۆکێکی خۆشت بۆ باس کەم کە دەربارەی تۆیە ئەگەر ویستت گوێت لێبێت هەر کات ویستت دەتوانی بێیتە لام
"وتی بە باوڕبەخۆبونەوە"

تایهیۆنگ: بێگومان هاتن بۆ لای تۆ ماحاڵە هەموو کەسانی هەتیو خانە ڕەت دەکەنەوە کە بێن بۆ لای تۆ
"وتی بە جدیەوە"

شوگا: ئەی بینین
"وتی و سەیری خوارەوەی کرد وە زەردەخەنەی کرد"

بەدوای سەیر کردنەکەی کەوتم بینیم سەیری یانگی دەکرد کە یانگ بەتەنیا بوو لەسەر کورسیەک دانیشتبوو بە دەستەکانی لە دەوری قاچی ئالاندبوو سەریشی لەسەر چۆکی دانابوو

دیار بوو کە ئەو لە حاڵێکی باشدا نیە دڵم توند گوشرا

پاشان تایهیۆنگ دەستی گرتم و لەدوای خۆی ڕاکێشام تا گەشتینە ژورەوە دەرگاکەی کردەوە چوینە ژورەوە وە دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست

هەر کە دەرگاکەی داخست تەزوو بە گیانم داهات دڵم خێرا لێی ئەدا چاوەکانم فراوان ببون

وردە وردە دەهاتە پێشەوە منیش زیاتر دەشلەژام

تایهیۆنگ: براکەم ئاگاداری نەکردیەوە کە نزیکی شوگا نەبیتەوە؟
"وتی کاتێ توڕەیی لە چاوەکانی هاواری ئەکرد"

من: بـــ بەڵام...
"پێش قسەکەم تەواو کەم پەشیمان بومەوە لە وتنی"

تایهیۆنگ: بەڵام چی؟
"وتی و زیاتر هاتە پێشەوە"

بێدەنگ بووم نەمتوانی وەڵامی بدەمەوە

تایهیۆنگ: لەگەڵ تۆمە بەڵام چی؟
"وتی بە هاوارەوە"

من: بەڵام بەڕێوبەر جەیهۆپ وتی کە نزیکی تۆش نەبم
"وتم بە کەمێ دەنگی بەرزەوە و فرمێسک لە چاوما هاتە خوارەوە"

تایهیۆنگ: هەمووان ئەوە دەزانن، بەڵام لە کۆتاییا هەر ئەتوانم نزیکت بم
"وتی بە کەمێ دەنگی هێواشەوە"

نە من نە ئەو هیچ قسەیەکمان نەدەکرد بەڵام تایهیۆنگ هێواش هێواش زیاتر لێم نزیک ئەبۆوە دڵم زیاتر خێرا لێی ئەیا خەریک بوو دڵم دەربێ

تایهیۆنگ زۆر نزیک بۆوە تەنانەت هەناسە گەرمەکانی بەر لێوم دەکەوت

دڵم هەڕەشەی هاتنە دەرەوەی دەکرد هەناسەم تەنگ بوو چاوەکانم فراوان بوو

تایهیۆنگ بە هێواشی لێوی دانا سەر لێوم بە سۆزەوە ماچی دەکردم بەڵام هەر زوو ماچەکەی بە کۆتایی هێنا

تایهیۆنگ: سانگ من نامەوێ زیان بەتۆ بگەیێنم براکەم ئەوە دەزانێ بۆیە تۆی بەمن سپارد
"وتی بە هێواشی لە نزیک گوێم"

هیچ قسەیکم نەکرد تەنها سەیرم دەکرد چۆن زەردەخەنە دەکات دڵم زیاتر خێرا لێی ئەدا

بەڵام دەستم بە قسە کرد هەر کە شتێکم بیر هاتەوە

تایهیۆنگ: پشوبە تا بێ هێز نەبیت ســانگ
"وتی و بەخێرایی ڕۆشت"

هەر کە ڕۆشت خۆم هەڵدا سەر سیسەمەکەبیرم لە قسەی شوگا دەکردەوە

ــ چی دەربارەی باوکت؟ ئەو ئێستا لە زیندانە

ــ گرنگی پێ مەدە

ــ سانگ ئەتوانم  چیڕۆکێکی خۆشت بۆ باس کەم کە دەربارەی تۆیە ئەگەر ویستت گوێت لێبێت هەر کات ویستت دەتوانی بێیتە لام

هەر کە ئەوانەم بیر کەوتەوە بەخێرایی لەسەر سیسەمەکە هەڵسامەوە

ـ ئای نەفرەت ئەو چی دەربارەی من دەزانێ؟

ـ ئەو دەیەوێ چیم پێ بڵێ؟

ـ ئایە بچم یان نا؟

ئەوانەم لەخۆم دەپرسی

بەڵام ئەوەم لەبیر کرد هەر کە یانگم بیرکەوتەوە

بەخێرایی ڕۆشتمە دەرەوە ڕۆشتم بەرەو ژوری دکتۆر جیمین

هەر کە گەشتمە لای ژورەکەی لە دەرگام دا

جیمین: وەرە
"وتی بە دەنگی بەرز"

دەرگاکەم کردەوە چومە ژورەوە هەر کە منی بینی هەڵساوە

جیمین: چی بوە؟
"وتی کاتێ هات بەرەو لام"

من: تــ تکایە یــانگ حاڵی باش نیە کەمێ پێش ئێستا ئەو دیاربوو کە دەگریا
"وتم و چاوم پڕ فرمێسک بوو"

جیمین: ئۆهـ ئەو باش دەبێت تکایە خەمی ئەوت نەبێ
"وتی بەڵام خەم لە ڕوخساری دیاربوو"

من: ئەزانم یانگ درۆم لەگەڵ ناکا ئەزانم هۆکارێ هەیە تکایە ئەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم تکایە
"وتم لەکاتێ فرمێسکەکانم لە چاوما هاتە خوارەوە"

جیمین: شـــشــشـ من هەوڵی ئەدەم کە بتوانی قسەی لەگەڵ بکەی بەڵام بەو مەرجەی نەگری
"وتی و فرمێسکەکانی سڕیم"

من: ئهم تێگەشتم بەڵێن بێ زیاتر نەگریم
"وتم و بە جڵەکانم فرمێسکمم سڕی"

جیمین: باشە لێرەبە من ئەچم بە بەڕێوبەر جەیهۆپ ئەڵێم کە بتوانی بێیتە خوارەوە
"وتی و خۆی کەمێ ڕێک کرد"

وتی و ڕۆشتە دەرەوە

بەڵام زۆری نەخایەند دەنگێکی بەرز هات کە زۆر ترساندمی

بەڕاکردن چومە دەرەوە بەرو وک شوێنەکەی شوگا ڕۆشتم چونکە دەنگەکە لە نهۆمی یەکەم بوو وە تاکە شوێن نهۆمی یەکەم لێی دیار بێت شوێنی شوگایە

هەر کە چوم کەسی لێ نەبوو چوم سەیری خوارەوەم دەکرد بەڵام بینیم پیاوێک لە نزیک دیواری هەتیوخانەکە سێرەی لەو شوێنە گرتبۆوە کە منی لێوەستابووم

چاوەکانم فراوان بوو هەر کە بینیم

گوڵەیەکی هاوێشت بەڵام هەرزوو دەستێ منی ڕاکێشا بەڵام ئەو نەبوە هۆی کە گوڵەکە پێم نەکەوێ

کەوتمە سەر چۆک لەسەر ئەرزەکەیا خوێن جڵەکەمی داپۆشی بەر چاوەکانم لیل بو هێواش هێواش بەر چاوم زیاتر لیل دەبوو تا چاوەکانم کەوتنە سەر یەک

؟؟؟: ســانــــــــــگ............
















_________________________________________
بەردەوامە









دەزانم زۆر نەبوو بەڵام تا ئێرە توانیم دانێم چونکە لێرە ئەی بڕم لەوانەیە تا مەوەکی زۆری تر پارتی دی دانەنێم بمبورن🥺💕







بەهیوای بەدڵ بون💛

ببورن بۆ هەڵەی ڕێزمانی🍒🍭






مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now