PART: 20

90 22 21
                                    

Sang:

"ســـــانگ"

ـ تــ تۆ کێی؟

"تۆ زۆر خراپی سانگ ئەی من هاوڕێی مناڵی تۆ نیم"

ـ چی تۆ هاوڕێی منی؟ وە من تۆم لەبیر کردەوە؟ چۆن؟

"بیرم ئەکردی"

ـ تـ تۆ....

"ڕاکە سانگ ڕاکە ئەوان ئەتکوژن"

"خێرا لێرە دورکەوە ئامانجی هەمووا تۆی لێرە ڕاکە"

ـ مەبەستت چیە؟؟

"ئـــاهـــــــــ"

ـ چی نەخێر خــوێـــــن

"ســ سـ...انــگ ڕ...ا.ک..ە"

The POV:

سانگ: نەخێرررررر
"سانگ بە دەنگی بەرز هاواری کرد هەر کە بەهۆش خۆی هاتەوە"

Sang:

هەر کە لەخەوەکە ڕاچلەکیم ئازارێکی زۆر لە قۆڵما هەبوو بەجۆرێک لەگەڵ هاوارەکەیا لەبەر ئازار فرمێسک بە چاوما هاتە خوارەوە کەمێ چاوم داخست پاشان کردمەوە چەند جارێ چاوم تروکاند تا بەجوانی شتەکان ببینم

سەیری ژورەکەم کرد ژوری من نەبوو یەکسەر ئاوڕم داوە بینم هەمووان لەوێن، یانگ، بەڕێوبەر جەیهۆپ، دکتۆر جیمین، دکتۆر جۆن، دکتۆری هەتیوخانەکە، شوگا، تایهیۆنگ، هەمووان بە پەرۆشەوە سەیریان دەکرم وە بە چاوێکی پڕ ئاوەوە لە چاوەکانی یانگ دیار بوو کە چەند گریاوە چاوەکانی ئاوسا بوو

جەیهۆپ: ســ ســانگ ئایە تۆ باشی
"وتی بە چاوێکی ئاوساوەوە"

تەنها سەیرم کرد نەمدەتوانی قسە بکەم لەبەر ئازار تەنها سەرم بە نەخێر جوڵاند

جیمین: ئێستا تۆ باش نیت سانگ  تۆ پێویستت بە پشوە وە ئەبێت باش ئاگاداری خۆت بیت منیش تا ئەتوانم بەباشی چارەسەرت ئەکەم
"وتی بە نیگەرانیەوە وە دڵخۆشی لە دەنگی دیار بوو"

بێ هیچ قسەیەک سەرم بە بەڵێ جوڵاند و خەندەیەکم بە ئازارەوە کرد

سەیری ئەولام کرد شوگا دەستی لەسەر شانی یانگ دانابوو بە ساردیەوە سەیری دەکردم وە یانگیش بە چاوی پڕ گریانەوە سەیری دەکردم بەڕاستی بیریم دەکرد بەڵام ئەو....

ئاهێکی سوکم هەڵکێشا دووبارە سەیری سەقفی ژورەکەم کرد بە ئارامی چاوەکانم داخست

ئەمڕۆ خەونێکی سەیرم بینی کە زۆر لە ڕاستی دەچوو نازانم چیە بەڵام ترساندمی بەو خوێنە هیوادارم تەنها کابوسێک بێت

لەو بیرکردنەوانە دەرهاتم هەر کە تایهیۆنگم بیر کەوتەوە وە ڕوداوەکە

تایهیۆنگ ژیانی ڕزگار کردم ئەوە سەیرە بۆم بەڵام هەر چۆنێک بێت ئەگەر ئەو دەستی نەکێشابام لەوانەیە گولەکە بەر دڵم کەوتبا

سەیری تایهیۆنگم کرد کە چەند بە ساردی سەیری دەکردم نەک تەنها ئەو چاوەکان هەموو لەسەر من بوون

من: ســ..سوپاس کە........ژیانت ڕزگار کردم
"بەدەنگێکی نوساوەوە وتم ئەمە یەکەم قسەبوو کردم دوای بریندار بوونم"

تایهیۆنگ: پێویست ناکا سوپاسم بکەی من ئەوەم نەدەکرد ئەمە تەنها لەبەر ئەوە بوو کە تۆ ئامانەتێکی براکەمی لام
"بە دەنگێکی ساردەوە وتی وە سارداتی لەسەر ڕوخساری بوو کە چۆن بە ساردی سەیری دەکردم"

دڵم پارچە بوو من تەنها ئامانەتێکم ئەگەرنا منی ڕزگار نەدەکرد هاهـ

بێ هیچ قسەیەک چاوەکانم لەسەری لادا و سەیری دکتۆر جیمینم کرد دکتۆر جیمین سەیری تایهیۆنگی دەکرد زۆر بە توڕەییەوە

من: پێویست ناکا جیمین ئەو ڕاست دەکا
"وتم بە زەردەخەنەکی ساختەوە"

جیمین: ئێستا ئەبێ بڕۆن من چاودێری سانگ دەکەم ئێوەش پشو بەن لە دوێنێوە زۆر ماندون
"وتی کاتێ سەیری هەمووانی دەکرد"

یانگ: نا نا تکایە من ئەمەوێ لێرە بم تەنها با لای سانگ بم تکایە
"وتی بە چاوی پڕ گریانەوە کاتێ سەیری دکتۆر جیمینی دەکرد"

جیمین: سانگ تۆ زۆر هیلاکی تکایە پشو بە کەی پشوت یا ئەتوانی بێیتەوە ئێرە تۆ ئێستا ناتوانی لێرە بیت
"وتی کاتێ دەستی لەسەر شانەکانی یانگ دانا"

یانگ: تکایە.....

جیمین: نەخێر

یانگ ناچاربوو ڕازی بێت دڵم نەیدەویست بچێ بەڵام ئەو هیلاکە ئەبێ پشو بات

جەیهۆپ: سانگ ئێمە دەچین بەڵام یەمەوە لات هەڵنەستی تا قۆڵت باش دەبێتەوە
"وتی وەک ئامۆژگاریەک بەڵام خەمباری لە دەنگی دیاربوو"

بەڕێوبەر جەیهۆپ و یانگ و دکتۆرەکان چونە دەرەوە

جیمین: شوگا تایهیۆنگ ئێوەش بڕۆنە دەرەوە
"وتی کاتێ سەیری هەردووکانی دەکرد"

شوگا: بۆچی ئەبێ بچم؟
"وتی بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە"

جیمین: ئایە پێویست دەکا دووبارەی کەمەوە
"وتی بە دەنگێکی ساردەوە"

شوگا: باشە من ئەڕۆم چونکە بەڕاستی خەوم یەت بەڵام لەبیر نەکە تۆش ئێستا ناتوانی ڕێگری لەمن بکەی دکتۆر جیمین
"وتی بە زەردەخەنەکی یەک لایەنەوە و چوە دەرەوە بێ ئەوەی سەیری کاردانەوە جیمین بکا"

لە مەبەستی تێنەگەشتم بەڵام گرنگیشم پێ نەدا

جیمین: تایهیۆنگ تۆش.....
"قسەکەی بڕا لە لایەن تایهیۆنگەوە"

تایهیۆنگ: ئایە ناتوانم لە ژورەکەی خۆشم بم؟ هم؟
من لەسەر قەنەفەکە ئەبم و لەوێ کەمێ ئەخەوم، کێشەت نیە دکتۆر
"وتی کاتێ بە تیژی سەیری دکتۆر جیمینی دەکرد"

دکتۆر جیمین زۆر بە توڕەییەوە سەیری دەکرد

جیمین: ئەتوانی بچیتە ژورەکەی منەوە پشو بەیت
"وتی و کەمێ چوە پێشەوە بەرەو تایهیۆنگ"

من: ئەگەر ژوری ئەوە کێشە نیە ئەگەر لێرە بێت من ئەگەڕێمەوە ژورەکەی خۆم
"وتم بە دەنگێکی نوساوەوە"

جیمین: تۆ ناتوانی بچیتەوە ژوری خۆت جارێ ئەوندە ئامێرە ناتوانین دەستی لێبەین ئێستا تۆ لە بارێکی زۆر باشا نیت وە زۆر خراپیش نیت بەڵام ئامێری دڵ ئەبی دایمە دڵت بپشکنێت چونکە ئەمە خوێنی کەسێکی ترە ئەمەش وا دەکات مەترسی لەسەرت بێت خوێنی خۆت زۆر ڕۆشتوە، تۆ ئەبێ نەجوڵێیت تا باش ئەبیت
"هەموو قسەکانی لەسەر یەک کرد و بە نیگەرانی سەیری دەکردم"

من: خوێنی کەسێکی تر؟
"بە سەرسوڕمانی وتم"

جیمین: تۆ ئەبێت لێرە بیت وە تایهیۆنگ تۆ کێشە نیە لێرە بە
"وتی و قسەکەی فەرامۆش کردم"

منیش بێ هیچ قسەیەک چاوەکانم داخست بیرم دەکردەوە لەو ڕوداوانەی ڕویدا

سەرم ئازاری هەبوو قۆڵم ئازاری هەبوو هەموو لاشەم ئازاری هەبوو دڵمیش لە هەموو ئازەرەکان بە ئازارتربوو

فرمێسکەکانم چیتر نەیان توانی خۆیان بشارنەوە و لە چاوما هاتنە خوارەوە

ماوەک وابوم تا جیمین قسەی کرد چاوەکانم کردەوە

جیمین: سانگ ئەزانی ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر هەتیو خانەکە باوکت بوو

چاوەکانم فراوان بوو لە جێی خۆم وشک بومەوە

من: چــ چی بـاوکم.......................












_________________________________________
بەردەوامە:

هەلاو چۆنن دەزانم زۆر نەبوو بەڵام تا ئێرە توانیم بنوسم وە زۆر درەنگ دامنا خۆتان دەزانن مەکتەبە ناتوانم زوو بنوسم

جا بەهیوای بە دڵ بوون💕

ببورن بۆ هەڵەی ڕێزمانی🧸🍒



مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now