PART: 26

89 16 6
                                    

Sang:

من: لەچی بترسم لێرە تایـ......

جەیهۆپ: نەخێر، شوگا

من: چی؟ شوگا؟

من: ئەی ئەو ڕای نەکرد؟ بۆچی لێرەیە؟ ئەو یانگی کوشت چۆن دەبێ لێرە بێت؟
"وتم بە خێڕایی و بە قورگێکی پڕ گریانەوە"

جەیهۆپ: لەسەر خۆ بە سانگ، من هەموو شتت پێ دەڵێم کاتێک گەڕامەوە ئێستا دەبی بچم تا پەوەی تۆی ڕفاند بزانم کێیە
"وتی کاتێ دەستی لەسەر شانم دانابوو"

من: ئهم باشە بە سەلامەتی بگەڕێوە

بەڕێوبەر جەیهۆپ هیچی نەوت تەنها زەردەخەنەیەکی پڕ هیوای بۆ کردم و ئەوێی جێهێشت

کات درنگی دەکرد کاتێ خواردنی ئێوارەبوو بەڵام من لە یاسای ئێرە نازانم پێم وابێت لەو شوێنە ئەبێ بۆ نانی ئێوارەش بەخۆت بڕۆیت نان بخۆین، واهـ بێزارکەڕە

من: جین جڵەکانت بگۆڕە ئەچین خواردن ئەخوین وابزانم برسیتە
"وتم و پێکەنیم کاتێ بینم زەردەخەنەی کرد کاتێ گوێی لە خواردن بوو"

جین: بەخێرایی خۆم دەگۆڕم وە تۆش وا بکە
"وتی و ڕایکردە ژورەوە"

چوم بۆ ژورەکەم، ژورێکی جوان بوو هەموو شتێکی ناوی سپی بوو تەنها دیوارەکەی نەبێت کە سوبغی ڕەشی لێ درابوو ڕێک وەکوو ئەوەی من حەزم پێیەتی
هەر بە بینینی دڵخۆش دەبم وەک ئەوەی من هەمیشە دڵخۆش بومە
سەیری هەندێک شتم کرد کە لەناو کارتۆن بوون سەیری ناوەوەیم کرد چەندین شتی تێدابوو کە بەڕاستی خەریک بوو هاوار بکەم لە دڵخۆشیان
گیتارێک بوو کە بەتەواوی دیزاین کرابوو بە ڕەنگی داری کە چەندین نەخشتی جوانی لەسەر کرابوو، ئەو نەخشانەی بەڕاستی من حەزم پێیەتی

دڵخۆش بووم بەڵام دەپرسم ئایە ئەو دڵخۆشیە هەتا کەیە!!؟

لەناکاو گوێم لە دەنگی دەرگا بوو زانیم کەس نیە لە جین زیاتر

من: وەرە
"وتم بە دەنگێکی کەمێ نزم"

جین هاتە ژورەوە کە خۆی گۆڕی بوو تیشێرتێکی پەمەیی کەمێک خاوی لەبەر بوو وە کەبۆیەکی ڕەشی کەمێک فرە کە زۆر لەسەر یەک گونجا بوون وە لەگەل قژە جوانەکەی کەوتبوە سەر چاوەکانی وە ڕوخسارە جوانەکەی زیاتر دەدرەوشاندەوە

جین: لە کوێیت؟ بۆچی خۆت نەگۆڕیوە؟
"وتی بە کەمێ گرژیەوە"

من: ئاهـ ببورە سەیری ئەوانەم دەکرد بیرم چوو جڵەکانم بگۆڕم، بەڵام تۆ برسیتە دەتوانی بڕۆیت ئێستا منیش دێم
"وتم کاتێ لە جێگای خۆم هەڵسامەوە"

؟؟؟: پێویست ناکات بترسیت من لەلای سانگ دەبم
"دەنگێکی قوڵ لە دوای جینەوە هات"

سەیرم کرد تایهیۆنگە کە کەمێ زەردەخەنەکی بەفیز لەسەر ڕوخساریەتی وە جوانیەکی بێ وێنە

سەیری جینم کرد کە بەڕاستی برسی بوو ماوەکی زۆربوو بێ خواردن بوو بەڵام کەمێک دەترسم

من: جین تۆ بڕۆ من باش دەبم ئێستا منیش دێم بەدواتا

جین: دڵنیایت؟

سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند وە ئەویش دڵنیا بوو ڕۆشت

کاتێک جین ڕۆشت تایهیۆنگ هاتە ژورەوە وە دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست بە قاچەکانی

من: چی دەکەیت بڕۆ دەرەوە
"وتم و کەمێ گەڕامە دواوە"

تایهیۆنگ: دیاریەکانت جوانن ڕێک وەکو خۆت
"وتی کاتێ بە بەردەوامی لێم نزیک دەبوو"

من: تکایە بڕۆ دەرەوە

لاشەم دەلەرزی پشتم بەر دیوارەکە کەوت بە تایهیۆنگ بە بەردەوامی دەهاتە پێشەوە
تا وای کرد بەتەواوی لێم نزیک بێت وە بە قۆڵەکانی منی قفل کرد تەنانەت جولەشم پێ نەدەکرا

تایهیۆنگ: بیرم دەکردی
"وتی و ڕوخساری لە ڕوخسارما نزیک کرد"

من: تـ تکایە لێم دورکەوە
"وتم بە هەناسە بڕکێیەوە"

تایهیۆنگ: هەرگیز
"وتی بە دەنگێکی نزم و وە لە ناخیەوە"

هەر کە وای وت لێوە نەرمەکەی لەسەر لێوما دانا وە بە نەرمیەوە ماچی دەکردم، بە سۆز و خۆشەویستیەوە

[استغفراللە کاکە ئەمە ئەهلی ئەو شتانە نین🙂]

بەڵام من هیچ جوڵەکم نەبوو تەنانەت شۆکیش نەبووم تەنها فرمێسکەکانم دەستیان بە دروستبون کرد

کاتێک تایهیۆنگ دور کەوتەوە بینی کە چاوەکانم پڕن لە فرمێسک یەکسەر زەردەخەنە بەفیزەکەی نەما کەمێ پەشۆکا

تایهیۆنگ: ئایە من تۆم ترساند
"وتی بە پەشۆکایی وە ڕومەتەکانمی لەناو دەستی گرتبوو"

من: تەنها دەمەوێت خواردن بخۆم
"وتم و ڕامکردە دەرەوە بۆ شوێنی خواردن"

گەشتمە شوێنەکە چاوەکانم بەدوای  جیندا دەگەڕان بەڵام جینم نەبینی کەسێکی ترم بینی ئەویش شوگا بوو، هەر کە منی بینی زەردەخەنەکی بە فیز کەوتە سەر لێوی، ئەو لە جێگای خواردن وەلگرتن بوو وە هەر لەدوای ئەودا جین بوو کاتێک جین منی بینی بە زەردەخەنەوە بانگی کردم

جین: سانگ وەرە ئێرە
"بە دەنگێکی کەمێ بەرد گوتی"

کە جین بانگی کردم شوگا سەیری جینی کرد کەمێ زەردەخەنە فیزەکەی نەبا گۆڕا بۆ مڕ و مۆزی و ساردی

منیش ڕامکردە لای جین وە لای ئەو وەستام تا خواردن وەلگرێ بەڵام شوگا هاتە پێشەوە و خۆی نزیمی ئاستی من کرد بە چاوە سەیرە برسیقەکەی سەیری دەکردم تا ماوەیەک وابووین بەڵام دەستم کرد بە کۆخە کۆخ
ا"

بێ هیچ قسەیەک بووم وە شوگاش لە جێگای خۆی نەدەجولا دوبارە زەردەخەنە بەفیزەکەی لەسەر لێوا دروست بوو کە من بەخراپی دەترسێنێت

؟؟؟: ئایە بێزار نەبی لەو جۆرە مامەڵەکردنانە مین یۆنگی............














_________________________________________بەردەوامە:



گۆتم هەتا پارتی 30 هەموو دەکەمە یەک بەس ڕەقەمەکەم بەدل نەبوو با شتەکان ڕوبدات هەتا پارتی 30









ببورن بۆ هەڵەی ڕێزمانی💗

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now