PART: 3

131 31 4
                                    

هێواش هێواش چاوەکانم کردوە کوکی بانگم دەکات بەگریانەوە وە چەند دکتۆر و پەرستارێک شڵەژاو بون لەدیار سەرم هەستم کرد شتێک ڕویداوە...ویستم بجوڵیم بەڵام هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە ئەو شوێنەی کە برینداربوو دەستم پێوەنا زانیم کە خوێنی لێدێ بۆیە زوو سەیری دکتۆرەکەم کرد کە خەریکە شتێک ئەکاتە سەر لۆکەکە تا برینەکەم سارێژ بکات بەڵام هێشتا شڵەژاوبون چونکە لێدانی دڵم لاوازبوو...دووبارە هەوڵمدا هەڵسم بەڵام دەنگێک منی وەستاند

جۆنگکوک: سانگ هەڵمەستە لێدانی دڵت لاوازە و برینت خوێنی لێدێ. "بەنیگەرانی وای دەوت"

من بەمانای بەڵێ سەرم جوڵاند.... دوای ساڕێژکدنی برینەکەم دکتۆرەکە و پەرستارەکە چونە دەرەوە کوکی هاتە لام

جۆنگکوک: ئەو کارە بانقەستە سانگ کاتێک من خەوم لێکەوت کەسێک هاتوە برینەکەتی دەست لێداوە تا خوێنی لێبێت بۆیە ئێستا پۆلیسەکان دێن بۆ ئێرە تا لە سەلامەتی تۆ دڵنیابن "هەموو وشەکانی گوت بێ وەستان"

من: کوکی خەمت نەبێت من باش دەبم دڵنیابە پۆلیسەکان من دەپارێزن

جۆنگکوک: هیوادارم وابێت "بە خەمباری وای وت"
ْ
ْ
ْ
ْ
دوای پۆلیسێک هاتە ژورەکەم لە نەخۆشخانە

پۆلیس: بەڕێزم ئەتوانم پسیارت لێ بکەم؟

من: بێگومان

پۆلیس: ئایا کاتێک کەسێک هاتوتە ژورەکەت بە پەنجەرەی ژوڕەکەت تۆ ئاگار نەبویت؟ یان تۆ ئاگات لێ نەبوە کە هەوڵی خوێن لێهاتنی برینەکەتی داوە؟

من: نەخێر من هیچ ئاگام لە هیچ کەسێک نەبوە بێتە ژورەوە لە پەنجەرە وە من هیچ هەستم بە ئازار یان هیچ شتێک نەکردوە کە ببێتە هۆی خوێن لێهاتنی برینەکەم

پۆلیس: باشە
پۆلیس: کەواتا هاوڕێی خاتوو سانگ جۆنگکوک لێرەبوە کەواتا بەڕێز جۆنگکوک ئەتوانم هەندێک پسیار لەتو بکەم

کوک: بەڵێ بێگومان

[گایس خیرەت ناکەم بنوسم جۆنگکوک دەنوسم کوک ئاوا خۆشترە]

پۆلیس: کاتێک تو لێرەبوی هەستت بە هیچ تەقە تەقێک نەکرد یان هەستت نەکرد کەسێک لە ژورەوەیە؟

کوک: نەخێر چونکە من زۆر بە قوڵی خوتبوم ئاگاداری هیچ نەبوم لەوانەیە کەسەکە زۆر زیرەک بوبێ هیچ تەقە تەقی دروست نەکردوە تا کەس هەست پێ نەکا

پۆلیس: باشە تێگەشتم سوپاس بۆ زانیاریەکانتان بەهیوای سەلامەتی خاتو سانگ

پۆلیسە ڕۆشت و دەرگاکەی داخست منیش سەیری کوکم کرد زۆر خەمبار دیاربوو

من: کوک چیتە؟

کوک: سانگ ئێرە هیچ سەلامەت نیە بۆ تۆ کەسێک هاتوە تۆ ئازار بدات وە هیچ شێنواری دیار نیە وە هیچ کەس نەیبینیوە ئێرە هیچ بۆتۆ سەلامەت نیە

من: کوک من سەلامەت دەبم تۆ ئەوندە خەمبار نەبە بێگومان جارێکی تر ناگەڕێتەوە ئێرە

کوک: سانگ پێویستە قسە لەگەڵ بەێوبەری خەستەخانە بکەم کەمێکی تر دەگەڕێمەوە

من: باشە کوک زوو بگەڕێوە

کوک ڕۆشت بۆیە پاڵکەوتم هەرچەندە برینەکەم زۆر ئازاری هەیە بەڵام ناچارم بەرگە بگرم....ناتوانم نا ناتوانم لەبیری بکەم چون دایک و خوشکم لەپێش چاوم کوژران  فڕمێسک لەچاوما نەدەوەستا هەوڵم ئەدا بخەوم تا لەبیری‌ بکەم بەڵام نەمدەتوانی بخەوم هەندێک جار ئەڵێم ئایە بۆچی هێشتا من دەژیم من بۆچی هێشتا هەناسە هەڵدەکێشم لە کاتێکا دایکم و خوشکەکەم لەپێش چاوم کوژرا من نەمدەتوانی یەک جوڵەش بکەم بەڕاستی ئەمەوێ بمرم و لەو ژیانە نەفرەتیە ڕزگارم بێت....!!!!

دوای چەند کاتژمێرەک کوک و بەڕێوبەری هاتنە ژورەکەم   [بەڕێوبەر= بەڕێوبەری نەخۆشخانە]

بەڕێوبەر: کچم ئێستا حتەندروستیت چونە " بە میهرەبانی پرسی"

من: من ئێستا باشم تەنها ئازاری برینەکە کەمێک زۆرە

بەڕێوبەر: ئەتەوێ ئازار شکێنت بۆ بێنن؟

م: نا نەخێر سوپاس کەمیتر ئازاری نامێنێ

ئەویش سەری جوڵاند بە مانای بەڵێ....کەمێک بێدەنگی ژورەکەی گرت بەڵام بەڕێوبەرەکە بێدەنگیەکەی شکاند

بەڕێوبەر: کچم سانگ ئێرە شوێنێکی باش نیە بۆ تۆ چونکە کەسێک بەداوات وەیە وە تۆ دەبێت بچیت بۆ شوێنێک هەم سەلامەت بێت و هەم چارەسەرت بۆ بکرێت وە تۆ دەبێت بچیتە شوێنێک کە تێیدا بژیت

من تەنها سەیری کوکم کرد ئەویش سەری جوڵاند بەمانای ڕازی بوون بۆ سەڵامەتی من

من: باشە من ئەچم بۆ شوێنکی باش و سەلامەت بەڵام چ شوێنێکی وا هەیە؟

بەڕێوبەر: شوێنێک هەیە لە سیئوڵ ئەوێ شوێنێکی وای هەیە هەم سەلامەتە وە وەک هەتیوخانەکە و چارەسەری برینەکەشت ئەکەن وە زۆر شتی تریش..

[T.B:  بەخۆی خەڵکی بوسانن بۆیە سانگی دەنێرنه سیئوڵ دا سەلامەت بیت]

من: باشە کەواتا بەیانی شتەکان کۆدەکەینەوە و دەچینە ئەو شوێنە

بەڕێوبەرەکە سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و ڕۆشت

کوک: زۆر باشە سانگ منیش ماڵم ئەهێنمە سیئوڵ تا باشتر ئاگادارت بم

من: نەخێر کوک پێویست ناکات بێیت من گەورەم ئاگاداری خۆم دەبم

کوک: نەخێر سانگ تۆ نزیکترین هاوڕێی منی بۆیە منیش ماڵێک لەوێ دەگرم کاتێک تۆ دەبەینە ئەو شوێنە مایش دێم بەداوای ماڵێک ئەگەڕێم

من: کەواتا وا سوڕی لەسەر هاتنت کێشە نیە وەرە سیئوڵ

                         خێراکردنی کات

بەیانی هەڵسام شتەکانمان کۆکردەوە و بە سەیارەی تایبەتی نەخۆشخانەکە ڕۆشتینە ئەو شوێنەی کە بەڕێوبەرەکە باسی دەکرد.........
ئەو شوێنە سێ نهۆم پێکهاتوە وە زۆر زۆر گەورەیە وەسف ناکرێ
ْْ
ْ
ْ
چوینە ژورەوە بەڕێوبەرەکەی ئەوەی زۆر کەسێکی ڕوخۆش و جوان بوو ناوی جەیهۆپ بوو بەڵێ جەیهۆپ...پێی وتم کە بڕۆمە کوێ بەلێ ئەو شوێنەی من لە نهۆمی یەکەمە و ژورێکی باشە بچوکە بەڵام جوانە من ئیدی ئەوە ماڵی منە

بەڵام ئەو شوێنە کچ و کوڕی لێیە یانی ئێرە وەک هەتیوخانەی ئاسایی نیە ئێرە زۆر کەسی سەیری تێدایە ئەو شوێنە بۆ ئەو کەسانەیە کە نەخۆشن و بێکەسن یان بۆ زۆر شتی تر....
من کەسێکم بینی لێرە کە منی تۆقاند ئەو کەسێکی زۆر تۆقێنەره و ترسناک دەردەکەوێت کە لە نهۆمی دووەمە سەیری من دەکات لە نهۆمی یەکەم کە لەناو ساحەکە  بوم بۆ ئەوەی هەوای پاڵ هەڵمژم بەڵام ئەو هەر سەیری دەکرد و خەندەکی بەفیز لەەر لێوی بوو..................

_________________________________________
بەردەوامە:

  ئەو کەسە کێیە کە هاتوە دەستی لە برینەکەی
سانگی دایە تا خوێنی لێبێت؟

ئایە ئەو کەسە ئەوندە شارەزایە کەوای نەکردوە کەس هەست پێ بکات کە چوتە ژوری سانگ بە پەنجەرە؟

ئایە ئەو شوێنە چ شوێنێکە کە سانگیا بردە ئەوێ؟

ئەو کەسە کێیە کە لەیەکەم ڕۆژەوە چاوی لەسەر سانگ لانەئەدا و بەفیزەوە سەیری دەکرد؟

                   ______________________

هەر بەڕاست هەستان نیە کە چەند ماندوو دەبم تا دەنوسم تەنها دەخوێنەوە ڤۆپ ناکەن بۆ ئاخر؟

ببورەن بۆ هەر هەڵەکی ڕێزمانی💓

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now