PART: 11

95 24 16
                                    

Sang:

چوم دەرگاکەم کردەوە چی ئای نەفرەت

پاسەوانەکان بریندارن خوێن ئەوێ داگیر کردوە... هەموو نهۆمی یەکەم بەهۆی ئەو دەنگە هاتنە ئێرە بەڕێوبەر جەیهۆپیش بە خێرایی هات لەگەڵ جیمین بەو دیمەنە شۆک ببون

پاسەوانەکان پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کرد تا زوو بێنە ئێرە

سەیری یانگم کرد لە جێی خۆی وشک بوە ترس ڕوخساری داگیر کردوە من لەو خراپتر شوک دایگرتبووم ترس گیانی گرتبوم

دکتۆر جیمین و دکتۆرەکانی ئەوەێ خڕ ببونەوە دکتۆر جۆی باسەوانەکانی پشکنی ئەوان مردبوون بە گولە لێیان درابوو

بەهۆی ئەوەی پاسەوانەکان دانرابون بۆ ژوری من وە نزیک بون لە دەرگاکە خوێن هاتبوە ژورەوە
باش ئەمزانی کە من توشی کێشە دەبم چونکە ئەوانە بە مەبەست دانراون لێرە وە ئەگەر بزانن من لە نهۆمی یەکەمم ئەوا بەڕێوبەر جەیهۆپ نوشی کێشە دەبێت دوونیام من داگوازرێمەوە نهۆمی دووەم تەزوو بە گیانم داهات کاتێک بیرم لەوانە دەکردەوە

دەنگێک منی لەو خەیاڵانە دەرهێنا

جەیهۆپ: ســانگ ئایە تۆ باشی؟ هیچیان لە تۆ نەکردوە
"کەمێ بە دەنگی بەرز وتی چونکە ئەوان نەیان دەتوانی لێم نزیک بن لەبەر لێکۆلینەوەکان"

[ئەوجە جەماعەت لێکۆلەرەکە بەخۆمم خەمتان نەبێ تاوانبار لەبن دەستم قوتار نابیت😉😂]

من: مــ من بــاشــ م
"بەهۆی ترس و قەلەقی قسەم بۆ نەدەکرا"

یانگیش دەگریا بەزۆری چونکە ئەو فۆبیای لەخوێن هەیە
یانگم بردە ژورەوە لەسەر سیسەمەکە درێژم کرد

من: یــ یانـگ تکایە هێمن بــە
"وتم و فرمێسکەکانم زیادی کرد"

گەڕامەوە لای دەرگاکە پۆلیسەکان هاتن لێکۆلینەوەیان دەکرد لای ژورەکەمیان گرت بەمەبەستی کەس نزیک نەبێتەوە لێرە

پۆلیس1: تکایە خاتون ئێوە باشن؟
"وتی و هاتە نزیکم بە خێرایی"

من: تــ تکایە هاوڕێکەم تکایە ئەو فۆبیای لە خوێن هەیە پەو تێک دەچێت
"بە گریانێک زۆرەوە قسەکانم لەسەر یەک وت"

پۆلیس1: باشە باشە هەر ئێستا ئەو دەگوازینەوە ژورێکی تر تەنها تۆ هێمن بە
"وتی و هاتە نزیکم وەستا بۆ هێمن کردنەوەی من"

پۆلیس2: هەر ئێستا دووکەس بچێ کچەکەی ژورەوە بگوازێتەوە ژوری دکتۆر
"وتی بەدەنگی بەرز ئاماژەی بە دوو پاسەوان کرد تا بێن بیبەن"

یانگیان بردە ژوری پزیشک تا چارەسەری بکەن دەرمانی پێ بدەن چونکە ئەو بە خوێن یەکجار تێک دەچێت

بەڵام من بەرە بەرە زیاتر تێک دەچوم بەهۆی خوێنەوە هەموو شتێکم بیردەهاتەوە و لەناو مێشکم دەسوڕانەوە کوشتنی دایکم کوشتنی خوشکە بچوکەکەم کە چۆن کوژران لە پێش چاوم بەرە بەرە حاڵم تێک دەچوو هاوارم دەکرد وەک شێتێک و ئەمقیژاند

پۆلیس1: تکایە خاتون هێمن بە تکایە
"وتی و هات توند گرتمی"

من: دوورکەوە لێم دوورکەوەەە
"بەهاوارەوە قسەم دەکرد وەک بڵێی شێت بوبم"

Tha POV:

جیمین: سانگگگ تکایە هێمن بە تۆ باری دەرونیت تێک دەچێت
"وتی و بەڕاکردن دەچوو پێشەوە بەڵام پۆلیسەکان ئەویان گرت"

جیمین: تکایە بەرم بدەن سانگ تێک دەچێت
"بە هاوارەوە قسەی دەکرد"

جەیهۆپ: هەر ئێستا بەری دەن ئەو دکتۆری تایبەتی سانگە ئەبێت چارەسەری کات
"وتی و هاتە لای پۆلیسەکە تا واز لە جیمین بێنێت"

پۆلیسەکان جیمینیان بەردا جیمین بە ڕاکردن بەرو لای سانگ چوو

جیمین: تکایە سانگ تکایە هێمین بە
"وتی و بە توندی سانگی گرت"

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now