PART: 21

85 21 13
                                    

Sang:

جیمین قسەی کرد چاوەکانم کردەوە

جیمین: سانگ ئەزانی ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر هەتیو خانەکە باوکت بوو

چاوەکانم فراوان بوو لە جێی خۆم وشک بومەوە

من: چــ چی بـاوکم
"بە شۆکەوە وتم و چاوەکانم پڕ ئاو بوو"

جیمین: ئەمە هەڵەی تۆ نیە سانگ
"وتی کاتێ بینی من دەگریم زۆر بە خراپی"

من: مــ من بومە.... هۆی مردنی چەندەها کەس
"وتم و سەرم دانواند بە بێ هێزی"

جیمین: وا مەڵێ سانگ ئیدی وا مەڵێ

من بێ هیچ قسەیەک مامەوە زۆر بە کوڵی دەگریام تەنانەت نەمدەویست بیریشی لێبکەمەوە ئاخر من بۆچی ئەو هەموو شتەم بەسەر دێ بۆچی منیش وەک کچێکی ئاسایی نەبووم بۆچی کەوتمە ئەو حاڵە

بەهێواشی لەسەر تەختەکە پاڵکەوتم و چاوەکانم داخست وە فرمێسک بە بەردەوامی لەچاوما ئەهاتە خوارەوە مێشکم خەریک وەستان بوو بێ هێز ببوم لاوازی دەستی بەسەرا گرتبوم

هەوڵی هێمن کردنەوەی خۆم ئەیا تا خەو بردمیەوە





"ســـــانگ"

ـ تۆ کێی!!؟

"تکایە بەهێزبە کچەکەم"

ـ دایکـــــــە

"سانـــــگ ڕاکــــە"

ـ دایکــــە

ـ دایکە بۆ کوێ چوی تکایە مەڕۆۆۆۆ

ـ دایکـــــە

ـ ................

ـ نا نا نەخێر خوێن

ـ دایکە هەڵسەوە تکایـــە

ـ دایکــە نەخێـــــــــــر
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
بەخێرایی هەڵسامەوە لەخەوەکە لاشەم هموو ببو بە ئارەق سەیری جیمینم کرد ئەویش خەوی لێکەوتوە پاشان سەیری کاتژمێری ژورەکەم کرد کەواتا ماوەکی زۆرە خەوتوم....

؟؟؟: وا دیارە خەوت بینی
"دەنگێ لە پشتم هات"

بەخێرایی ئاوڕم داوە تایهیۆنگ بوو کەواتا نەخەوتوە

من: بەڵێ خەوم بینی وە خەوێکی زۆر ناخۆش
"وتم بە دەنگێکی هێواشەوە"

تایهیۆنگ: هاهـ خەوی ناخۆش من کاتێ مناڵ بووم کە خەوی ناخۆشم ئەبینی ئەچومە باوشی دایکمەوە
"وتی کە سەیری سەقفەکەی ئەکرد خەمباری لە ڕوخساری دیاربوو"

من: بمبورە کە ئەوەم بیر هێنایەوە

تایهیۆنگ: پێویست ناکا داوای لێبوردن بکەیت ئەوە هەڵەی تۆ نیە
"وتی و ئاهێکی هەڵکێشا"

تایهیۆنگ: بخەوە ئەبێ ماندو بیت پێویستە پشوو بەیت
"وتی و چاوەکانی داخست"

منیش بێ هیچ قسەیەک پاڵکەوتمەوە و چاوەکانم داخست تا خەو بردمیەوە
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
چاوەکانم کردەوە چەند جارێ چاوەکانم ترو کاند تا لیلی بەر چاوم بچێت

سەیری ئەو لاو ئەولای خۆم کرد یانگ لەوێ دانیشتبوو لەسەر کورسیەکە سەیری پێشە خۆی ئەکرد هەر کە تیبینی کرد من هەڵساوم سەیری کردم و زردەخەنەکی شیرینی کرد

یانگ: لە کۆتاییا هەڵسایت
"وتی بە زەردەخەنە شیرینەکەی"

هیچ قسەیەکم نەکرد تەنها بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیرم دەکرد

یانگ: خواردنی بەیانی بخۆ پێویستە دەرمانەکان بخۆیت
"وتی و خواردنەکانی نزیکم کرد"

منیش لێم وەلگرت و سوپاسم کرد

دەستم بە خواردن کرد تا کاتێ یانگ قسەی کرد

یانگ: تۆ بە هەڵە لەمن تێگەشتی سانگ
"وتی و سەیری پێشە خۆی دەکرد بێ ئەوەی سەیری من بکات"

یانگ: من و شوگا ماوەکی زۆر پێکەوە بوین ئێمە دوو کەسی زۆر نزیکی یەک بوین وە زۆر یەکترمان خۆشدەویست ئێمە پلانمان دا ئەنا کە کەی هاوسەر گیری بکەین وە ئێمە مناڵی جوانمان هەبی دایک و باوکمان ببن بە داپیرە و باپیرە وە ژیانێکی خۆش بژین وەک دراماکان ئێمە تا ماوەکی زۆر وا بوین تەنانەت لە منداڵیەوە ئێمە هاوڕێ بوین وە یەکترمان خۆشدەویست بەڵام شتێک بوو کە هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبوین
"وتی و هێشتا سەیری پێشە خۆی دەکرد وە گریان بە چاویا هاتە خوارەوە"

من: چی ڕویدا
"بە مەڕاقەوە وتم بەڕاستی من ئەو شتانەم نەزانی بوو"

یانگ: ڕۆژێک بڕیارمان دا بە دایک و باوکمان بڵێین دەربارەی پەیوەندیەکەمان بەڵامــ...بەڵام ئەوە کارەسات لەدوای بوو سانگ ئەگەر ئێمە ئەوەمان لە ژێر قەبرا بشاردباوە باشتر بوو لەوەی کە دەری ببڕین
"ڕستەی کۆتایی بە دەنگێکی گز وتی"

لە جێی خۆم شۆک ببوم مێشکم خەریکە ئەتەقێ باوڕ ناکەم کە ئەوەی گوێم لێ دەبێت ڕاستیە ئەی بۆچی لێرەن وە چی ڕوی دا بەڵام نەمویست هیچی تری پێ بڵێم چونکە بە کوڵی ئەگریا من بومە هۆی دوبارە کوڵانەوەی برینەکەی

من: بمبورە کە بومە هۆی دوبارە بیر هاتنەوەی برینەکەت
"وتم و لێی نزیک بوم وە لە باوشم گرت بە توندی"

یانگ: سانــگ
"وتی بە گریانێکی بە کوڵەوە"

من: بڵێ گیان
"وتم بە تونیەکی جدیەوە"

یانگ:........................

















_________________________________________
بەردەوامە:




دەزانم کەمە بەس بەسبوو ئەو پارتە ئەو پارتە کەم بوو بەس مانای زۆری دا بەهیوای تێگەشتن لەهەر وشەیەک
جا بەهیوای بە دڵ بون بۆ هەمووتان😙💕












سۆری بۆ هەڵەی ڕێزمانی🍭















مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now