PART: 15

85 21 17
                                    


Sang:

بە ڕێڕەوەکە ئەڕۆشتم بە هێمنی تا گەشتمە لای دەرگای ژورەکەم دەرگاکەم کردەوە تا بچمە ژورەوە

بەڵاد دەستێ دەوی گرتم و ڕایکێشامە ژورەوە

ترس گیانی گرتم ئایە کێ لە ژورەوەیە؟ تەنانەت نەیئەهێشت ئاوڕ دەم تا بیبینم ئەو هێشتا دەوی گرتومە

؟؟؟: شــشــشـ پێم وایە بێدەنگ بیت زۆر باش دەبێت
"وتی بە تونیەکی جدیەوە"

ئەو دەنگەم ناسیەوە بەڵێ پەوە تایهیۆنگە بەڵام ئەو چی دەکات لە ژورەکەم؟ ئەو بۆچی لێرەیە؟

بەهێواشی دەوی بەردام هەر بە زوویی ئاوڕم دایەوە ئەوم بینی ئەو زۆر بەجوانی سەیری دەکردم چاوەکانم چاوی ئەویان بینی چۆن نقوم ببوم لەناویا ئەو چاوە وەک موگناتیس وایە

تایهیۆنگ: تۆ لێرەی
"وتی لەکاتێ زەردەخەنەی کرد"

هەر کە قسەی کرد لە خەیاڵەکانم دەرهاتم و قسەم کرد

من: چی دەکەی لە ژورەکەی من؟
"وتی بە سوڕیەوە"

تایهیۆنگ: تەنها ویستم بتبینم
"وتی کاتێ هاتە پێشەوە"

من: تۆ گەمژەی یان چی؟ تۆ نازانی ئێستا من لە چ حاڵێکام؟
"وتم کاتێ گریان قۆرگی گرتم"

تایهیۆنگ: نەخێر من نازانم کەتۆ لە چ حاڵێکای ئەتوانی پێم بڵێی؟
"وتی بە تونیەکی گاڵتەپێکراو"

من: تــ تکایە جێم بێڵە
"وتم و فرمێسکم هاتە خوارەوە"

تایهیۆنگ: تۆ دەگری؟
"وتی بە نیگەرانی"

من بێدەنگ مامەوە ئەزانم ئێستا جێگای بەزەیم من نامەوێ وابم بەڵام ڕۆژ بەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت بۆم هەموو ڕۆژەکان خراپن بۆم دڵم خەریکە دەربێت هەناسەم تەنگە فرمێسک چاوی ئاوساندووم من پێویستە بمرم پێویستە ژیان نەکەم ژیان بۆ کەسێکی وەک من بۆچیە من ئەسلەن نامەوێ ڕوداوەکانم بیربکەوێتەوە کە چۆن خێزانەکەم لەناو چوون چونکە من تەنها گەمژەیێکم

لەناکاو هەستم کرد دوو قۆڵ لێم ئالان هەستم بە سڕ بون کرد تایهیۆنگ باوشی پیا کردم من ڕەق بومەوە بەڵام من دەمەوێ ئارام ببمەوە دەمەوێ باوشی پیا بکەمەوە بەڵام ناتوانم

بە هێمنی دەگریام لەناو قۆڵاکانی تایهیۆنگ تا ماوەیەک وابوم بەڕاستی هەست بە ئارامی دەکەم لە قۆڵەکانی هەست بە پارێزراوی دەکەم بەڵام هەر چۆنێک بێت هەمووان لێ دەترسن هەمووان نایانەوێ نزیکی بن چونکە ترسناکە بەڵام من چی من ئێستا لە باوشی ئەوام

زۆر بەخێرایی لێ دورکەومەوە

من: سوپاس بۆ هێول کردنەوەم
"وتم کاتێ فرمێسکەکانم سڕی"

تایهیۆنگ: پێویست ناکا سوپاسی من بکەی
"وتی و بێ ئەوەی سەیری کاردانەوەم بکا ڕۆشت"

ئاهێکم هەڵکێشا لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوتم
بەهێمنی فرمێسک لە چاوما ئەهاتە خوارەوە بێ وەستان دڵم ئازاری هەیە دەمەوێ تا دەتوانم بە دەنگی بگریم و هاوار بکەم بەڵام ناتوانم من ناتوانم

لەناو بیرکردنەوەکان بوم زۆر بە قوڵی مێشکی گرتبومەوە تا لەناکاو خەو بردمەیەوە
ْ
ْ
ْ
ْ
ْ
Jimin:

هەندێک خواردنم برد تا ببمە لای سانگ چونکە لە نهۆمی خوارەوە نەبو بەڕێوبەر جەیهۆپ وتی کە حاڵی باش نیە نازانم بۆ بەڵام تەنها ئەزانم حاڵی باش نیە

چومە لای ژوری سانگ بە هێمنی لە دەرگام دا بەڵام دەنگی نەبوو بۆیە بڕیارم دا بچمە ژورەوە

بە هێمنی دەرگام کردەوە بینیم سانگ خەوتوە چومە ژورەوە نزیک بومەوە لە سانگ بینیم کە گریان لەسەر ڕوخساری جێگای ماوە دیارە زۆر گریاوە بن چاوەکانی ڕەش بوە ڕەنگی زەرد هەلگەڕاوە

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now