PART: 12

82 21 8
                                    


Sang:

لە ژورێکی چۆڵ بووم چاوەڕێم دەکرد کەسێک بێت بۆ ئەوەی بزانم بکوژی کێیە و هۆی ئەو حاڵە چیە

تا لەناکاو دەرگا کرایەوە چەند پۆلیسێک بوون
ڕامکردە لایان

من: چی بوو بکوژەکە دۆزرایەوە؟
"وتم بەجدیەوە"

پۆلیس: هەر ئێستا تۆ گوازرایەوە بۆ نهۆمی دووەم
"وتی ئاماژەی بە ئەوانەی تر کرد بێن بمگوازنەوە"

من: نا نەخێر تکایە نامەوێ
"وتم بەگریانەوە و هاوارم دەکرد"

جەیهۆپ: بەریدەن ئێوە بڕۆنە دەرەوە
"وتی کاتێ لەناکاو هاتە ژورەوە"

پۆلیسەکان چونە دەرەوە بەڕێوبەر جەیهۆپ هاتە لام

من: تــ تکایە من
"وتم کاتێ گریانم لەناخمەوە ئەی کوشتم"

جەیهۆپ: شــشـشـ تەواو ئێستا بۆت ڕون دەکەمەوە
"وتی و لەباوەشی گرتم تا هێمن بومەوە"

جەیهۆپ: سانگ ئێستا پۆلیسەکان دەزانن کە تۆ ئەبوا لە نهۆمی دووەم بیت بۆیە دەیانەوێ بتگوازنەوە ئەوێ من هەوڵم دا بەڵام مەحاڵە بهێڵن تۆ لە نهۆمی یەکەم بیت چونکە پۆلیسەکان پێیان وایە کە بکوژەکە هاتوە بۆ ڕزگارکردنی تۆ پێش ئاشکرا کردنی بەڵگەکان ئەگەر لە نهۆمی یەکەم بیت توشی کێشەی زیاتر دەبیت وە ئەگەر من ڕازی نەبم بتگوازنەوە ئەوا من دەردەکەن و تۆش هەر دەگوازنەوە ئەگەر دەربکرێم زیاتر توشی کێشە دەبیت پێویستە لێرەبم بۆ ئەوەی ئاگادارت بم خەمبار مەبە کە دەچیتە نهۆمی دووەم چونکە هەموو هەوڵم ئەدەم بتپارێزم
"هەموو قسەکانی کرد کاتێ دەستی لەسەر شانم بوو"

من: مــ مـن ئەڕۆمە نهۆمی دووەم ئەی یانگ؟ ئەی من هەمیشە بەتەنیابم؟
"وتم کاتێ سەیری زەویەکەم دەکرد"

جەیهۆپ: نەخێر خەمباری ئەوە مەبە هەر کە بوە بەیانی تۆ ئەتوانی بڕۆیتە نهۆمی یەکەم بۆ لای هاوڕێکانت تا خۆرئاوا بون ئەبێت بگەڕێیتەوە نهۆمی دووەم
"وتی بەخەمباری و سەیری ئەرزەکەی کرد"

من: زۆر سوپاس خەمبار مەبە ئەوندە زۆرەش بۆ من کە کردت لەسایەی تۆیە کە من باشم
"وتم و زەردەخەنەکی ساختەم کرد"

جەیهۆپ: پێویست بە سوپاس ناکا سانگ، دڵنیام تۆ باش دەبیت
"وتی و دوبارە لە باوشی گرتم"

پاشان کۆتایی بە باوشەکە هێنا فرمێسکەکانی سڕیم

جەیهۆپ: ئێستا لە نهۆمی دووەم ژورەکەت پیشان ئەیەم لەوێ پشوبە خواردنت بۆ ڕەوانە دەکەم
"وتی و زەردەخەنەی کرد بە خەمباری"

من: ئهم با بچین
"وتم و بەرەو دەرگاکە چوین"

پاشان لەگەڵ پۆلیسەکان چومە نهۆمی دووەم ژورەکەیان پیشان یام وە بەڕێوبەر جەیهۆپیش لەگەڵمان بوو
پۆلیسەکان چون من و بەڕێوبەر جەیهۆپ ماینەوە

جەیهۆپ: ئێستا خواردنت بۆ ئەنێرم، سانگ ئێرە باشترین ژوری نهۆمی دووەمە تکایە باش ئاگاداری خۆتبە
"وتی و ڕۆشت"

لەڕاستیا ئێرە زۆر بێدەنگ و ترسناکە بەڕاستی زۆر ئەترسم
لە ژورەکە بوم سەیری ژورەکەم دەکرد ژورێکی کەمێک تاری و بێدەنگ و سارد

پاڵکەوتم لەسەر سیسەمەکە بەڵام هەستم کرد دوو چاو سەیریم دەکەن زوو ئاوڕم داوە
سەیرم کرد شوگایە بە تیژی سەیری دەکردم و خەندەکی بە فیزی دەکرد کاتێک ئاوا بینیم تەزو بەگیانم داهات و ڕەق بومەوە

شوگا: بەخێر بێیت بۆ نهۆمی دووەم ســانگ
"وتی و هاتە پێشەوە"

من: تـــ تۆ چی دەکەیت لێرە بڕۆ دەرەوە
"وتم لەکاتێ هەڵسامەوە و دەگەڕامە دواوە"

شوگا: چی بوە؟ ئێمە دراوسێن هاتوم بەخێر هاتنت بکەم، ئەوەش ڕێگری هەیە؟
"وتی و زیاتر زیاتر دەهاتە پێشەوە"

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now