PART: 14

84 23 25
                                    


Sang:

کەسەیری ڕوخساری یانگم کرد هەمووی برین بوو چاوی ئاوسابوو بەهۆی گریان کاتێ منی بینی فرمێسک لە چاویا هاتە خوارەوە و هەڵساوە باوشی لێدام

یانگ: سانگ زۆر نیگەرانی تۆبووم
"وتی کاتێ لە باوشما دەگریا"

من: مـنیش زۆر نیگەرانی تۆبووم
"وتم باوشەکەم توند کرد"

پاشان باوشەکەمان پچڕاند سەیری ڕوخساریم دەکرد فرمێسک بەدوای فرمێسک لەچاوما دەهاتە خوارەوە

کوکی: یانگ بۆچی وا لە ڕوخساریت هاتوە؟
"وتی کاتێ لێمان نزیک بۆوە"

یانگ: ئـــ ئەوە هیچ نیە
"وتی سەری دانواند"

من: هەر ئێستا پێم بڵێ خێرا
"وتم و سەریم بەرز کرد"

ئەمزانی ئەو برینانە بەهۆی منەوەیە دڵم ببو بە هەزار پارچە فرمێسک بەچاوما نەئەوەستا

یانگ: مـ من چومە نهۆمی دووەم بۆ ئەوەی لە سانگ دڵنیا ببمەوە بەدزیەوە چوم بــەڵام....
"وتی و دوبارە دەستی کردەوە گریان"

کوکی: بەڵام چی؟
"وتی بەنیگەرانی"

یانگ: شــ شوگا ڕێی لێ گرتم لێ یام
"وتی و کەوتە سەر چۆک لەبەر گریان"

کوک: یانگ....
"قسەکەی بڕا لەلایەن پاسەوانێکەوە"

پاسەوان: کاتت تەواو بوە ئەبێت بڕۆی
"وتی و سەیری کوکی کرد"

کوکی: زۆر باشە ئێستا دەڕۆم
"وتی کاتێ سەیری پاسەوانەکەی کرد"

پاسەوانەکە ڕۆشت

کوکی: خەمبار مەبن بەڕێوبەر جەیهۆپ وتی کە زیاتر ئاگاداریان دەبم، وە ئێستا دەبێ بڕۆم
"وتی بە نیگەرانی و ڕۆشت"

پاشان سەیری یانگم کرد زیاتر خەمبار بوم بەڵام ئەو بن چاوی ڕەش ببو دیاربوو کە نەخەوتبوو

من: یانگ بڕۆ پشوبە کەمێ بخەوە وە من ئەچمە لای بەڕێوبەر جەیهۆپ هەموو شتی پێ ئەڵێم
"وتم و دەستم لەسەر شانی یانگ دانا"

یانگ: باشە بەڵام زوو بگەڕێوە
"وتی و سەیری کردم"

من: زۆر باشە زوو ئەگەڕێمەوە دەی با تا ژورەکەت لەگەڵت بێم
"وتم و دەستیم گرت"

بەرەو ژورەکەی یانگ ڕۆشتین
ْ
ْ
گەشتینە ژوری یانگ یانگم لەسەر سیسەمەکە درێژکرد و سەرچەفەکەم پێدادا

پاشان ڕۆشتم بەرەو ژورەگەی بەڕێوبەر جەیهۆپ بەڵام دەنگێک وەستاندمی

؟؟؟: بۆ کوێ سانگ
"دەنگەکە لە نزیکم بوو"

ئاورم داوە جیمین بوو

من: ئێ ئەوا ئەچومە لای بەڕێوبەر جەیهۆپ
"وتم و سەیریم کرد بە شلەژاوی"

جیمین: باشە بەڵام شتێ ڕوی داوە
"وتی بە نیگەرانی"

من: نــ نا نەخێر هەنێ شتە دەربارەی یانگ
"وتم و ئاوڕم داوە تا بڕۆم"

جیمین: یانگ لەکوێیە ئەمەوێ بیبینم
"وتی کاتێ هێشتا سەیری دەکردم"

من: ئەو خەوتوە زۆر هیلاکە
"وتم کاتێ دووبارە سەیریم کرد"

جیمین: کەواتا باشە کەی هەڵسا ئەچم بۆ لای
"وتی بەجدیەوە"

من تەنها سەرم بە بەلێ جوڵاند و ڕۆشتم بەرەو ژوری بەڕێوبەر جەیهۆپ

گەشتمە لای ژوری بەڕێوبەر جەیهۆپ لە دەرگام دا

جەیهۆپ: وەرە
"وتی بە ساردی"

منیش چوومە ژورەوە ئو خەریکی چەند پەڕەیەک بوو سەیری پەڕەکانی دەکرد، چومە نزیکی

من: ئاهـ کاتت هەیە کەمێ قسە بکەین
"وتم بە سوڕی"

بەڕێوبەر جەیهۆپ هەر کە گوێی لە دەنگم بوو سەری هەلبڕی و زەردەخەنەی کرد وە هەڵساوە بەرەو ڕوم هات

جەیهۆپ: بێگومان دەی وەرە دانیشە
"وتی بە زەردەخەنەوە"

منیش دانیشتم لەسەر کورسەک لەوێ بەڕێوبەر جەیهۆپیش هاتە بەرامبەرم دانیشت چاوڕێم بوو قسە بکەم

من: ئێ هەنێ شتە دەربارەی یانگ ئەمەوێ پێتی بڵێم
"وتم بە جدیەوە کاتێ بە قوڵی سەیری بەڕێوبەر جەیهۆپم دەکرد"

جەیهۆپ: چ شتێ خێرا بیڵێ
"وتی بە  سوڕی کاتێ سەیری دەکردم"

من: کاتێ هاتمە نهۆمی یەکەم بینیم یانگ ڕوخساری برینداربوو کاتێ پێمان وت بۆچی ڕوخسارت وای لێهاتوە وتی کە هاتمە نهۆمی دووەم بەدزیەوە تا لەحاڵت دڵنیابم بەڵام شوگا ڕێ لێگرتم و لێیام
"وتم بە نیگەرانی"

جەیهۆپ: زۆر باشە ئێستا سەیری کامێراکانی پێپلکەی نهۆمی یەکەم هەتا نهۆمی دووەم دەکەم بزانە بەکامە دا چوە چونکە ئەگەر وا بێت ئەبێت شوگا زانیبێتی کە ئەو دەچێتە نهۆمی دووەم
"وتی بە جدیەوە و هەڵساوە بەرەو کامێراکان چوو"

بەڕێوبەر جەیهۆپ سەیری کامێراکانی دەکرد وە منیش لەگەڵی سەیری هەموو کامێراکانی پێپلکەکانمان کرد بەڵام یانگ بە هیچ پێپلکەیەک بەسەر نەکەوتبوو

ڕەق بومەوە چۆن ئەبێت یانی یانگ نەچوتە نهۆمی دووەم ئەی چۆن ڕوخساری وا لێهات یانی ئەوە وتی ڕاست نیە شوگا لە ئەوی نەداوە

لەناو ئەو بیرکردنەوانەبووم فرمێسک لە چاوما هاتە خوارەوە

جەیهۆپ: سانگ تۆ باشی
"وتی بە نیگەرانی"

من: مــ من
"وتم لە کاتێ لە جێی خۆم ڕەق ببوم"

جەیهۆپ: تۆ دڵنیای کە یانگ چوە بۆ نهۆمی دووەم
"وتی بە جدیەوە"

من: نــ نا زانم وایــ وت
"وتم و دووبارە فرمێسکەکانم تازە بونەوە"

جەیهۆپ: ئۆهـ تەواو تەواو مەگری من لە ڕاستیەکان دەکۆڵمەوە
"وتی لەباوشی گرتم"

بەبێدەنگی مامەوە پاشان چومە دەرەوە بەڕێکەوتم بۆ ژوری خۆم بۆ نهۆمی دووەم بە هێمنی ئەڕۆشتم بەسەر پێپلکەکان وە فرمێسک لەچاوما ئەهاتە خوارەوە بیرم دەکردەوە من خەریکە مێشکم لەدەست ئەدەم من تاوانبارکرام کە بێ تاوان بووم چەندین شتی خراپم بەسەر هات دایکم کوژرا خوشکم کوژرا هێنامیان بۆ ئێرە تا سەلامەت بم بەڵام ئێرەش وەک جەهنەمێک لێهات بۆم

بەهێواشی فرمێسک لە چاوما دەهاتە خوارەوە بەسەر ڕوخسارم، کۆڵمەکانم گەرم ببون چاوم لیل بوو بەهەۆێ گریان

گەشتمە نهۆمی دووەم ئێرە هەمیشە وەک خۆیەتی بێدەنگ و ترسناک

بە ڕێڕەوەکە ئەڕۆشتم بە هێمنی تا گەشتمە لای دەرگای ژورەکەم دەرگاکەم کردەوە تا بچمە ژورەوە

بەڵام دەستێ دەوی گرتم و ڕایکێشامە ژورەوە............









_________________________________________
بەردەوامە:




ئایە یانگ درۆی لەگەڵ سانگ کرد دەربارەی برینەکانی؟

ئەگەر ڕوخساری یانگ شوگا وای لێنەکردبێ ئەی کێ وای لێکردوە؟ وە بۆچی یانگ ئەشارێتەوە؟

ئایە یانگ کەسێکی خراپە لەناو بەرگێکی باش؟

ئەو کەسە کێیە لە ژوری سانگ دەوی سانگی گرت ڕای کێشا؟






جا ببورن بۆ هەڵەی ڕێزمانی💕

ئەزانم ئەو پارتە کەم بوو بەڵام تا توانیم نوسیم وە لەوانەیە تا کاتی قوتابخانە تەواو نەکەم بۆیە لەکاتی قوتابخانە هەموو ڕۆژێ نانوسم ببورن🥺💕








هیوادارم بە دڵتان بێت🧸🍒






ڤۆپ لەبیر نەکەن🍭

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now