PART: 19

86 15 11
                                    


Sang:

گوڵەیەکی هاوێشت بەڵام هەرزوو دەستێ منی ڕاکێشا بەڵام ئەو نەبوە هۆی کە گوڵەکە پێم نەکەوێ

کەوتمە سەر چۆک لەسەر ئەرزەکەیا خوێن جڵەکەمی داپۆشی بەر چاوەکانم لیل بو هێواش هێواش بەر چاوم زیاتر لیل دەبوو تا چاوەکانم کەوتنە سەر یەک

؟؟؟: ســــانــگ

Taehyung:

هەستم کرد دەنگی گولە لە نهۆمی یەکەم هات بەڵام یەک گولە نا بەڵکو چەند جارێ گولە هاوێژدرا بە خێرایی چومە دەرەوە بە دوای سانگ دەگەڕام ئەزانم ئێستا ترساوە

بینیم لە جێگای شوگا وەستاوە وە شوگا لەوێ نەبوو سانگ سەیری شوێنەکی دەکرد بۆیە منیش بەدوای چاوەکانی دا ڕۆشتم بینیم کەسێک سێرەی لێگرتوە وە ئەویش ڕەق بۆتەوە لە شوێنی خۆی

بەخێرایی ڕامکرد بەرەو لای قۆڵیم گرت و ڕامکێشا بەڵام ئەوە نەبوە هۆی ئەوەی گولەکە پێی نەکەوێ گولەکە بە قۆڵی کەوت بەڵام شوێنێکی خراپ کە وای کرد توشی خوێن بەربونێکی زۆر بێت جڵەکەی هەموو بوە خوێن وە لە هۆش خۆی نەما

بەخێرایی وەک بوکەڵە لەباوشم کرد و بردمە ژورەکەی خۆم هەوڵم دەدا برینەکە گرێ بدەم و خوێنی زیاتری لێ نێ بەڵام هەر خوێنی لێدەهات بۆیە ڕامکردە دەرەوە نزیک بومەوە لە نهۆمی یەکەم بەڵام چەندین جاری تر دەنگی گوڵە هات وە جگە لە دەنگی گوڵە دەنگی سەیارەی پۆلیس دەهات دەنگەکە بەسەر هەتیوخانەکە بەڵاو ببۆوە

چومە دەرەوە لە نهۆمی دووەم چومە ناو نهۆمی یەکەم بینیم پۆلیسێکی زۆری لێیە دەوری هەتیو خانەکەیان داوە وە چەکەکەیان بەرامبەر تاوانبارەکان داناوە وە تاوانبارەکان هەنێ دەستیان بەرز کردبۆوە و هەنێ هێشتا چەکەکەیان دانەنابوو بەرامبەر پۆلیسەکان ڕیان گرتبوو بەڵام من پێویستم بە جیمینە سانگ حاڵی خراپە

سەیری ئەرزەکەم دەکرد خوێنی زۆری لێبوو دیارە کە خوێن ڕژێندراوە

چاوم دەگێڕا بە دوای جیمیندا بەڵام هێشتا لە جێی خۆم نەجوڵابووم چونکە هیچ کەس نەیدەتوانی بجوڵێت

پاش کەمێ پۆلیسەکان زیاتر هاتن و ئەوانیش چەکیان بەرامبەر ئەو تاوانبارانە ڕاگرت بۆیە تاوانبارەکان هەمووان چەکیان دانا وە پۆلیسەکان ئەوانیان دەزگیر کرد

ئەوان ڕۆشتن بەڵام پۆلیسێکی زۆریش لەوێ مان

ڕامکرد بەدوای جیمین دەگەڕام بەخێرایی بەڵام پاسەوانێ منی وەستاند

پاسەوان: بۆ کوێ؟ بۆچی لە نهۆمی دووەم هاتیە دەرەوە

من: تکایە جیمین لەکوێیە سـ سانگ بە خراپی بریندارە
"وتم بە خێرایی و ترس لەشمی گرتبوو"

پاسەوان: وەرە لەگەڵم بە خێرایی
"وتی و ڕوی وەلگێرا بە خێرایی ڕۆشت"

منیش بەخێرایی بەدوای ڕۆشتم گەشتینە شوێنکی گەورە دەرگاکەی کردەوە بینیم چەندین کەسی هەتیو خانەکە لەوێ بریندارن هەموو دکتۆرەکان تەنانەت براکەم و دکتۆری شوگاش وە دکتۆری تایبەتی منیش لەوێیە

جیمین بینی خەریکی دەرمانەکان بو ڕامکردە لای

من: جیمین ســ سانــگ
"وتم بە دەنگێکی لەرزینەوە"

هەر کە وام وت جیمین بەخێرایی ئاوڕی داوە ڕەنگی یەکسەر تێک چوو

جیمین: سانگ چی؟ چی بەسەر هاتوە
"وتی بە شۆکەوە"

من: ئەو بریندارە وە توشی خوێن بەربونەکی زۆر بوە
"بەخێرایی وتم بە دەنگێکی ترساوەوە"

جیمین: بەڵام پێم وابوو ئەو باشە چونکە هیچ کەسێ نەهاتە نهۆمی دووەم
"وتی و هێشتا لە شۆکا بوو"

من: تکایە ئێستا کاتی ئەوە نیە خێرا وەرە
"وتم و بێ ئەوەی سەیری کاردانەوەی جیمین بکەم بەخێرایی ڕۆشتمەوە نهۆمی دووەم بۆ لای سانگ"

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now