PART: 25

85 15 8
                                    

Sang:

کاتێک دانیشتبووم بە بێدەنگی هەستم کرد کەسێک سەری کردە سەر شانم وە پێکەنی

کەمێک شۆک بووم بەڵام دیار بوو کە ماند و بێ هێزە

؟؟؟: تۆ زۆر شیرینی
"بەهێواشی وتی بە دەنگێکی نوساو"

من: سوپاس
"منیش بەهەمان دەنگەوە وتم"

؟؟؟: ناوت چیە؟ سانگ؟

من: بەلێ چۆن زانیت؟
"وتم بەکەمێ سەرسوڕمانی"

؟؟؟: کاتێک پیاوەکە هاتە ژورەوە پێتی وت سانگ

من: چی دەربارەی تۆ؟ ناوت چیە

؟؟؟: کیم سیۆک جین یاخود جین

من: ناوەکەت بەڕاستی لەخۆتەوە دێت
"بەکەمێ بێ هەستیەوە وتم"

کەمێک زەردەخەنەی کرد بەڵام بە زویی زەردەخەنەکەی نەما کاتێک سەری لەسەر شانم لادا

جین: تۆ بۆچی لێرەیت؟
"بە کەمێ بێ شۆکەوە وتی"

من: هیچ نازانم، کاتێک لە هەتیوو خانەکەم دەگوازرامەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت لەگەل خەڵکەکەی ئەوێ دەنگی زۆر بێزارکەر هات تا ئاگام لەخۆم نەما وە گەشتمە ئێرە
"هەمووم وت بێ دوو دڵی و ترسان"

جین: بۆچی لەهەتیوو خانە بوویت

من: بەتاوانی کوشتنی خێزانەکەم کرامە ئەم هەتیوو خانە سەیرە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەک نیە کە من بم دەزانم ناتوانن بەڵگەی ساختە دانێنن
"وتم هەستێکی قوڵ لە دڵمەوە"

جین: تێگەشتم

جین: بەڵام تۆ نابێت لێرە بیت ئەبێ ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ڕاکاین

من: باشە وادەکەین، بەڵام تۆ بۆچی لێرەیت

جین: ئەمە چیڕۆکێکی درێژە، وە منیش باش ناانم بۆ لێرەم

من: ئهم
"وتم و سەرم نزم کرد"

جین: با هێزمان کۆ کەینەوە بۆ ڕزگاربون لەم نەفرەتیە
"وتی و سەری بەرز کردمەوە بە دەستە خوێناویەکەی"

بێ دوو دڵی هەڵسامەوە وە یارمەتی جینم دا تا توانیم ڕامگرت لەسەر قاچەکانی چونکە قاچەکانی زۆر لاواز بوون بەهۆی برسیەی و ئازاری لاشەی بەڵام ئەوە ڕێگری لێ نەکرد لەوەی کۆڵ بدات

بەدوای شتێک دەگەڕاین بەڵام زۆر تاریک هیچ شتێکمان لێ دیار نەبوو

تا کاتێ قاچم کەوتە سەر شتێ کاتێک دەستم لێدا سارد بوو وادیار بوو پارچە ئاسنە

من: جین تکایە وەرە ئێرە
"وتم بە کەێ دەنگی بەرز"

جین: باشە وا هاتم بەڵام کەمێ دەنگت نزم کە
"وتی و بەدوای دەنگم دا دەگەڕا"

من: وابزانم ئەمە پارچە ئاسنە دەتوانین بەوە لە دەرگاکە بدەین

جین: ئەوە شتێکی باشە بەڵام دەبێ دڵنیا بین کەسی لێ نیە


ڕۆشتین بەرەو دەرگاکە تا ماوەیەک گوێمان ڕاگرت بەڵام وا دیار بوو کەسی لێ نیە تەنها دەنگی باڵندە دەهات ئەوە سەیر بوو بەڵام کە زانیمان کەسی لێ نیە جین دەستی کرد بە لێدانی دەرگاکە بە ئاسنەکە
بەڵام جین توانای لە دەست دابوو

من: تکایە بیدە بەمن

جین: دڵنیایت؟

سەرم هەژاند بە مانای بەڵێ وە بە پارچە ئاسنەکە لە دەرگام دا تا توانیم بەڵام هیچ دەرگاکە نەدەبۆوە تا ماوەیەک وابووم بە قایمی لە دەرگام دا بێ ئەوەی کۆڵ بدەم تا توانیم قفلی دەرگاکە بشکێنم

جین: بەڕاستی ناوازە بویت
"وتی و زەردەخەنەی کرد"

منیش زەردەخەنەکم بۆ کرد وە جین بەرەو دەرگاکە هات وە منیش نزیک بومەوە

مــن هەمیــشـە بێــتـاوان بــووم...!)Where stories live. Discover now