𝗼𝐧𝐞

3.3K 232 1K
                                    

سلاو🙃
پێش هەموو شتێ کتێبەکەم بخە ریدینگ لیستەکەت 📋
هاورێکانیشت تاگ بکە 👥
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

Ella Pov

چاوەکانم کردەوە دووبارە خەوە ناخۆشەکان..... هەمیشە بەسەرمدا زاڵ دەبن

بەهێواشی لە نێو جێگاکەم دانیشتم کەمێک رووناکی خۆر لە پەنجەرە بچوکە بەرزەکە هاتبوویە ژوورەوە

دڵخۆشم ئەگەر ئەمە تەنها کەمێکیش رووناکی بێت!! بەڵام هێشتا رووناکی خۆر دەبینم

قاچەکانم لەباوەش گرت کەمێک لەزرم گرت بەهۆی شێداری جەستەمەوە.. بەم شێوەیە مامەوە!!

دەرگاکە کرایەوە خزمەتکارەکە خواردنی بۆم هێنا و لەلایەکی جێگاکە داینا

"نانەکەت بخۆ کەمێکی تر مامۆستاکەت دێت!!" وەک هەمیشە تەنانەت خزمەتکارەکانیش فەرمانم بەسەر دەکەن..

تاکە شت کە بتوانم خۆمی پێوە سەرقاڵ بکەم خواردن و بیر کردنەوە و وانەکانمە هەر باشە دەتوانم ئەوانەش بکەم!!

...

مامۆستاکە هاتە ژوورەوە تەنها بەبیبینی رووخساری هەست بە ترس دەکەم نزیکی دە ساڵە هەموو وانەکانم پێدەڵێت!! مامۆستایەکی زۆر توندە من زۆر لەو دەترسم!!

"ئێلا وانەکانت خوێندوە؟!" لێمی پرسی بە ترسەوە سەرم بەبەڵێ جولاند نامەوێت بە راستەکەی دەستی لێم بدات دووبارە!!

"ئادەی ئەم پرسیارەی پێم دابوویت وەلامەکەی بڵێ" دووبارە لێمی پرسیەوە و برۆیەکی بەرز کردەوە

"ئەتوانم شتێک بڵێم!!" بە ترسەوە پرسیم بەڵام لەگەڵ دەنگی راچەنیم "نەخێر هیچ شتێک مەڵێ تەنیا وەلامەکەی بڵێ!!" زۆر بە تیژی سەیری کردم

"من تەنها بە مێشکی خۆم وەلامەکەم لێک داوەتەوە!!" بە ترسەوە وتم "کێشە نییە بیڵێ گەر وەلامەکەت باش بێت سزات نادەم" وتی و ئەوەی لەنێو دەمم بوو قوتم یایەوە

"تۆ پرسیت کە جوانترین شت لە گەردوون چییە" من بە دوودڵیەوە وتم ئەو سەری بە بەڵێ لە قاند "پێم وایە ئەستێرەکانن"

چاوەکانم بە توندی نوقاند لەو ئازارەی بەرم کەوت "گەمژە تۆ هیچ شت فێر نابیت!! جوانترین شت لە گەردون توانای تێگەیشتنی مرۆڤە بۆ دروست بوونی گەردونە بەم هەموو گەورەیەی" ئەو بە تورەیی وتی تا من لە نێو فرمێسکەکانم بتەقمەوە

"گەردوونی گەورە کوا؟؟ من ئەو گەورەییە نابینم؟ گەردون بۆ من تەنها ژوورێکی بچوک و چوار دیوارە!! من هیچ دەرگایەک نابینم تا گەورەییەکەی ببینم" بە هەمووهێزم هاوارم بەسەری داکرد

بەڵام وەک هەموو کات بە خراپ بەسەر خۆمدا شکایەوە!! دەستی کردەوە بە لێدانم ئەوکاتەی ماندوو بوو دەستی هەلگرت و کەمێک لە وانە نەفرەتیەکەی پێ وتم دوای ئەوە رۆشت

من دانیشتم وەک هەمیشە قاچەکانم لەباوەش گرت کە تاکە شوێنە ئازاری فرمێسکەکانم هەڵدەگرن!!

لە دەنگی کردنەوەی دەرگاکە سەرم سورما بۆچی دووبارە گەرایەوە بێزار نەبوو لە لێدانم.. هات لە نزیکی من وەستا

"ئێلا!! هەرچیت کردوە تا سێ مانگی تر لێرە دەربچۆ!! دواتر ژیانت دەبێتە دۆزەخ"

تەنها ئەو رستەیەی وتم لێرە دەرچۆ تا لەنێو پرسیارە زۆرەکانم جێم بهێلێت!

دووبارە هەست بە نوقم بوون دەکەم .. فرمێسکەکانم وەکو زریانێک بوون دەیانخنکاندم

ئاخر ئەمەوێت پێم بڵێت من چۆن لێرە دەربچم کە زیاتر لە دەساڵە لێرە گیرم خواردوە!!

بیرمە یەکەم جار هاتم بۆ ئێرە نزیکی نۆ سالان بووم !! وە ئێستا تەنها سێ مانگم ماوە بۆ ئەوەی ببم بە بیست ساڵ!!

stop

هیوادارم ئەم کتێبە نوێیەتان بەدڵ بێت!!
هەولدەدەم باشترینی خۆمتان پێشکەش بکەم!!

𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞 Where stories live. Discover now