هەمیشە تۆ جوانترینی!!
سلاو🙃
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
.no one pov
"گەورەم یانگ لەدەرەوەیە لەگەڵ چەند پیاوێکی هاتوە" یەکێک لە پیاوەکانی جاکسۆن هاتە ژوورەوە وتی
"ئۆهـ بە باشی پێشوازی لە خۆی و پیاوەکانی بکەن ئینجا بیهێنە ئێرە" جاکسۆن وتی پیاوەکە خێرا چەماوە
بامبام پەرداخەکەی خۆی پرکردەوە لە مەی "شتێکی جوانم پێشکەش بکە هاورێ" بەبزەیەکەوە وتی "بێخەم بە" جاکسۆنیش وتی بەیەک جار ئەوەی لەنێو گلاسەکەی بوو تەواوی کرد
یانگـ'ـیان هێنا بەردەم ئەوان لەسەر زەویەکە فێریان دا جل و بەرگی تەواو شێوا بوو رووخساری کەمێک ئاوسابوو
"ئۆهـ وادیارە بەباشی پێشوازیتان لێی کردوە" جاکسۆن بە بزەیەکەوە وتی و لە یانگ نزیک کەوتەوە "چیت دەوێت نەفرەتی" یانگ بە تورەیی هاواری کرد
"دەزانیت من کێم؟!!" جاکسۆن پرسی و یانگ سەری بە نەخێر جولاند
"بێخەم بە کورەکەشت دەکەم بە یەکێک لە سەگەکانم خۆم گرینگی پێدەدەم" جاکسۆن بە دەنگێکی ترسناک وتی وایکرد یانگ ئەم دیمەنەی بیر بکەوێتەوە..
flash back
"سەیرکە کورەکەم ئێستا ئەم پیاوە دێتە ژوورەوە ناتوانم تۆ ببەم بۆ شوێنی تر بۆیە لەژێر ئەم مێزە خۆت بشارەوە هەرچیەک روویدا نایەیتە دەرەوە باشە!!" وانگ زۆر بە میهرەبانی بە کورە یانزە سالانەکەی وت
"بەڵام باوکە.." کورەکەی ویستی نارەزایی دەرببرێ "دەی خێرا ئەگەر بە گوێم نەکەیت زۆر خراپ خەمبار دەبم" وانگ بۆ دواجار وتی
زەرفێکی بچوکی خستە دەستی کورەکەی و لە ژێر مێزە بچوکەکە کورەکەی شاردەوە کە بەهۆی سەرچەفەکەی سەری دەرنەدەکەوت...
"جاکسۆن کورم هیچ دەنگێک دەرنەکەیت!!" وانگ وتی و لەوکاتە دەرگاکە کرایەوە "ئۆهـ دەبینیم وەستاویت دیارە چاوەرێی منت دەکرد.. پێم بڵێ پارەکان ئامادەیە؟!" یانگ بە لەخۆبایی بونەوە وتی چەکەکەی دەرهێنا!!
"بەڵێ ئەوەتا" وانگ پارەکەی لەبەردەم ئەو دانا یانگیش چەکەکەی لەسەر ئەو راگرت "وامەکە ئەوەی ویستت پێم دایت من مندالێکی بچوکم هەیە لەسەرەتای لە دایک بوونیەوە دایکی لەدەست داوە تەنها منی هەیە رێگە بدە لەگەڵ مندالەکەم ژیانێکی ئاسایی بژیم" وانگ بە پارانەوە وتی
YOU ARE READING
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanfictionئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022