𝐅𝗼𝐮𝐫𝐭𝐞𝐞𝐧

1K 160 351
                                    

هەموو شت لە چاومدا دەبینم..
تەنها تۆ لە دڵمدا دەبینم!!

ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

no one pov

راچێل بەزۆر ئەم دوانەی لە یەک دوور خستەوە بومی بەرقەوە سەیری ئێلای دەکرد و ئێلاش دەستی بە قۆڵیەوە گرتبوو فرمێسکەکانی نەدەوەستان...

جاکسۆن و بامبام خێرا لەگەڵ ئەم دەنگە دەنگە هاتنە دەرەوە لە ژوورەوە و بەرەو خوارەوە رۆشتن کاتێک ئەم دیمەنەیان بینی بەتەواوی شۆک بوون

"چی روودەدات؟!" بامبام بە جدیەوە پرسی و وابیری کردەوە ئێلا شتێکی کردبێت بۆیە بومی هێرشی بۆ کردبێت

"نازانم گەورەم کاتێک هاتم ئەوان تێک ئالابوون" راچێڵ خێرا وەلامی دایەوە کاتێک تێبینی کرد بامبام تورە بووە

"ئەو سەرەتا هێرشی کردە سەرم و قژمی راکێشا" ئێلا بە گریانەوە وتی بامبام سەیری بومی کرد چاوەرێی وەلامی ئەویش بوو "ئەو بێرێزی کرد!!" بومی بە رقەوە وتی

"وانییە من شتی وام نەکردوە" ئێلا زیاتر گریا "ئێلا هەر ئێستا بگەرێوە تا یەک هەفتەی تر لە ژوورەکەت دەبیت گەر بزانم عاقڵ نابیت تا ژیانت ماوە لەم ژوورە دەبیت" بامبام سەرەتا زۆر بە تورەیی قسەی کرد بەڵام کۆتاییەکەی زۆر ئاگاداریەوە وت

جاکسۆن دیقەتی قۆڵی ئێلای دا لێی نزیک بۆوە دەستی ئێلای لابرد لەسەر قۆڵی بەتەواوی بووبوو بە برین چونکە بومی زۆر بە توندی گازی لێی گرتبوو

"ئەمە بەچی وای لێهات" جاکسۆن پرسی ئەوکات بامبام سەرنجی دا "ئەم کچە گازی لێ گرتم" ئێلا وتی و دەستی بۆ بومی درێژ کرد جاکسۆن دەستی بە دەمیەوە گرتبوو تاوەکو پێنەکەنێت بامبام بە شۆکەوە سەیری بومی دەکرد

"شایەنی بویت گەمژەی ناشیرین دێوەزمە قژ رەشی ناشیرین خۆت لە ئاوێنە بینیوە!! ئەم شەو ناتـوانم بخەوم بەهۆی ئەم قژە ناشیرینەت ئەڵێی ئۆسکاریت چاوەکانت لە بۆق ئەکات یاعع ناشیرین" بومی هەموو ئەوانەی بە رقەوە وتی و ویستی برواتە سەرەوە بەڵام ئەمجارە ئێلا بێدەنگ نەبوو

"قژی خۆت بینیوە قژ زەردی ناشیرین قژت ئەڵێی کارەبا لێی داوە قژت تەنها بۆ قاپ شۆردن باشە رووخسارت ئەڵێی هەویری ترشاوە دایم داوتە بەیەکا قژ ژەنگاوین ناشیرین تۆ...." ئێلا نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەهۆی هاوارەکەی بامبام

"بێدەنگ هەردووکتان بڕۆنە ژوورەکانتان" بامبام زۆر بە تورەیی هاواری کرد هەردوکیان راچەنین خێرا رۆشتنە ژوورەکانیان

𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞 Kde žijí příběhy. Začni objevovat