𝐓𝐰𝐞𝐥𝐯𝐞

972 145 148
                                    

نهێنی زەردەخەنەی بەیانیانم بینینی رووخسارە جوانەکەی تۆیە لە خەوەکانمدا
.
.
.
ڤۆیت⭐ و کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

ئێلا بە دەرگای ژوورەکەی دەکێشا " ئەم دەرگایە بکەنەوە لەگەڵ ئێوەمە ئەم دەرگایە بکەنەوەە" ئێلا بۆ ماوەی دوو خولەک بەم شێوەیە هاواری دەکرد و دەیکێشا بە دەرگاکە

تا دەرگاکە زۆر لە ناکاو کرایەوە ئێلا لە شوێنی خۆی بەستی کاتێک بینی ئەو کەسەی دەرگاکەی کردەوە ئەم پیاوە رووخسار سارد و تورەیەیە!!

"بۆچی بەم شێوەیە هاوار دەکەیت لە نیوە شەودا؟!!" بامبام بە رووخسارێکی ساردەوە پرسی

ئێلا هەموو ئەمەی لەناو دەمی بوو بە زۆر قوتی یایەوە بامبامیش سەیری حالی ژوورەکەی کرد و سەیری ئێلای کردەوە

"بۆچی ئەم ژوورە بەم شێوەیەیە.. کە تۆم هێناوەتە ئێرە و لەم ژوورەم داناویت واتای ئەوەنییە بتوانیت ژوورەکە ئاوا تێک بشکێنیت" بامبام بەتۆنێکی تەواو لە تورەییدا وتی

ئێلا بە دەستێکی کەمێک قژی بردەوە دواوەی گوێی "ئەوە من یانی بەم جۆرەبوو واتا" ئێلا نەیدەزانی چی بڵێت چۆن خۆی لەم تورەییەی ئەو رزگار بکات هەستی بە ترس دەکرد

"واتا؟!" بامبام وتی و چەند هەنگاوێک لە ئێلا رۆشتە پێشەوە ئێلا کەمێک گەرایەوە دواوە

"واتا من برسیمە ئا بەڵێ برسیمە... هیچم نەخواردوە تەنها کەمێک خواردنم نیوەرۆ خوارد ئێوارەش هیچ خواردنێکتان بۆ من نەهێنا ئیتر من برسیمە بۆیە" ئێلا شانازی بە خۆیەوە کرد کە ئەم مەهانەی دۆزیەوە

"یانی برسیتە بۆیە هاوار دەکەیت؟!" بامبام برۆیەکی بەرز کردەوە "بەڵێ" ئێلا خێرا سەری بەبەڵێ جولاند "مرۆڤ برسی بێت هاوار دەکات؟!" بامبام هەولیدا کەمێک خۆی ئارام بکاتەوە

"گەر لە ژوورێک بێت و نەتوانێت بێتە دەرەوە بەڵێ" ئێلا وتی و خێرا دەستی لەسەر دەمی دانا بامبام کەمێک سەیری کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەلکێشا نایەوێت لەیەکەم رۆژەوە هاواری بەسەردا بکات

"بەدوام دا وەرە" بامبام رۆشت بەرەو خوارەوە ئێلاش بە هەنگاوە هێواشەکانی بەدوای دا رۆشت تا گەیشتنە چێشتخانەکە

بامبام سەیری نێو بەفرگرەکەی کرد کەمێک خواردنی هێنایە سەر مێزەکە "بیخۆ" ئاماژەی بە کورسیەکە دا دانیشێت

ئێلا بەبێ دەنگی لەسەر کورسیەکە دانیشت بامبامیش رۆشتە بەرامبەر ئەو دانیشت ئێلا خەریکی خواردنەکە بوو..

𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞 Où les histoires vivent. Découvrez maintenant