«تاکە نهێنی بوویت کە
زۆر دڵخۆشت دەکردم✨🤍
.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
.هەموو ئەوانەی کۆشکەکە خەوتبوون جگە لە راچێڵ و مێلیا کە چاودێری ئێلایان دەکرد تاوەکو کە خەبەری بویەوە ئاگاداریبن...
ئێلا هێواش هێواش چاوەکانی کردەوە لەسەر جێگاکە دانیشت... مێلیا و راچێڵ چاودێری هەموو جولەکانیان دەکرد
ئێلا سەیری ئەوانی دەکرد بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت "ئێلا ئەوە منم مێلیا نامناسیتەوە" مێلیا بە میهرەبانیەوە وتی "نازانم" ئێلا بە داماوی وتی چونکە هەستی دەکرد لە شوێنێک ئەوی بینیوە بەڵام نەیدەزانی کوێیە!
راچێل و مێلیا تەنیا سەیریان دەکرد نەیدەزانی چی بکەن و چی بڵێن "برسیت نییە؟!" راچێڵ پرسی ئێلا سەری بە بەڵێ جولاند...
راچێڵ لەبەردەم ئێلا دانیشتبوو ئێلاش بێدەنگ بوو چاوەرێیان دەکرد مێلیا خواردنەکە بێنێت...
ئێلا خەریکی خواردنەکە بوو "من لەگەڵ کێ دەژیم؟!" ئێلا لەناکاو پرسی مێلیا و راچێڵ سەیری یەکتریان کرد نەیاندەزانی چی وەلام بدەنەوە
"ئێمە خزمەتکارین لەو ماڵە ببورە ناتوانین وەلامی ئەم پرسیارە بدەینەوە تاوەکو گەورەم دەگەرێتەوە" راچێڵ ئێلا سەری بەنەزانیەوە جولاند دوای کەمێک لە خواردنەکە خەوت راچێڵ و مێلیا هەر لەم ژوورە لەسەر قەنەفەکە تۆزێک خەوتن...
...
بەیانی زوو ئێلا خەبەری بویەوە لەسەر جێگاکەی هەستا راستەوخۆ رۆشت بۆ گەرماوەکە رۆشتە ژێر ئاوەکە هەر زوو راچلەکی بەهۆی ئەوەی ئاوەکە تۆزێک سارد بوو...
کاتێک جلەکانی لەبەر دەکرد سەیری قاچی کرد شوێنەواری برینێک هەبوو کە خەریک بوو سارێژ ئەبوو زۆر هەولیدا بیری بکەوێتەوە کە بەچی وای لێهاتوە بەڵام بێ ئەنجام بوو
گەرایەوە نێو ژوورەکەی پەردەکانی ژوورەکەی هەلدایەوە تاوەکو تیشکی خۆرەکەبێتەوە ژوورەوە زۆر بە ئاگاداریەوە جولەی ئەکرد نەیدەویست ئەم دوو کەسە خەوتوە خەبەر بکاتەوە
بەهێواشی بەسەر پەیژەکان ئەرۆشتە خوارەوە چونکە مالەکە تەواو بێدەنگ بوو سەیری هۆلەگەورەکەی ئەکرد ئەیویست شتێکی بیرکەوێتەوە بەڵام هیچی بیر نەدەکەوتوە وەک بڵێی یەکەم جار بێت ئەوێ ببینێت
"یاا چی دەکەیت تۆ" بومی لە پشتیەوە وتی ئێلا خێرا سەیری کرد بەبینینی ئەو خەندەیەکی کرد "لەوە ئەچێت من و تۆ زۆر هاورێ بین" ئێلابەدڵخۆشیەوە وتی
ESTÁS LEYENDO
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanficئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022