ئەو زەردەخەنەی تۆ شایەنی سەیرکردنە!!
سلاو🙃
پێش هەموو شتێ کتێبەکەم بخە ریدینگ لیستەکەت 📋
هاورێکانیشت تاگ بکە 👥
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
.Ella Pov
دوای ئەوەی ئەم ژنە رۆشتە دەرەوە جێی هێشتم لەنێو بیرکردنەوەکانم...
فرمێسکەکانم سری بەرەو گەرماوی ژوورەکە چووم کە بەقەد تونێلی مشکێک بچوکە!!
دوای گەرماوەکە جلێکم لەبەر کرد لەو چەند پارچە جلەی کە هەمە..
لەبەردەم ئاوێنە بچوکەکە وەستام قژە رەشە درێژەکەم شانە دەکرد.. دە ساڵە قژم نەبڕیوە!! ئەوان رێگەم پێنادەن قژم ببڕم...
سودی جوانی چییە؟! ئەگەر ئازاد نەبیت!!.. بیرمە کە لە قوتابخانەی سەرەتایی بووم هەمووان ئیرەییان پێدەبردم ئەیان وت کە جوانم!!
بەڵام من کە سەیری خۆم دەکەم حەزم بە خۆم نییە.. جەستەیەکی تەواو لاوازم هەیە راستە چاوەکانم سەوزن بەڵام رووخسارم زۆر لاوازە بۆ هەلگرتنی جوانی چاوم!!
چۆن وا نابێت من هەموو بەیانیەک ئەوەی بیکەم گریانە.. تاکە شت کە بە جوانی مابێتەوە قژمە!! ئەگەر ئێستا مقەسێکم لادەبوو!!
رۆشتمە سەر جێگاکەم دانیشتم کتێبەکانم هەلگرت نامەوێت دووبارە بەیانی لێمدرێتەوە!!
دەستم کرد بە خوێندەوەی دواتر هەستم بە بێزاری کرد تاوەکو نانی ئێوارەیان بۆ هێنام باشە خواردن شتێکە وام لێدەکات باشتر هەست بکەم!!
دوای نان خواردن لەسەر جێگاکە پالکەوتم هەر زۆر زوو کەوتمە خەو...
...
"ئێلا چاوەکانت دابخە بچکۆلەکەم ئێمە تەنها کەمێک یاری دەکەین" دایکم بە چاوی فرمێکەوە پێی وتم چاوەکانی منیش فرمێسکیان لێ دەباری سەیری ئەو و دایکمم دەکرد
"دەی گیانەکەم چاوەکانت دابخە" دایکم دووبارە پێی وتم من چاوەکانم داخست..
بەڵام ئەم شلە تەڕەی بەر رووخسارم کەوت وایکرد خێرا چاوەکانم بکەمەوە!!
شۆک بووم کاتێک بینیم ئەمە خوێنی دایکم بووم!!
لاشەی دایکم لەسەر زەویەکە کەوتبوو بەشێکی ملی وێران کرابوو!! ویستم برۆم بۆ لای بەڵام ئەو بە چەقوە خوێناویەکەی دەستی بەرەو من هات
...
راچەنیم لەسەر جێگاکە دانیشتم وەکو ئەو منداڵە نۆ سالانەی ئەوکات دەستم کرد بە گریان
قاچەکانی خۆمم بە توندی لەباوەش گرتبوو گازم لە لێوی خۆم دەدا تا دەنگی گریانم نەیت!!
بەڵام بەشێک لەناخم داوا دەکات بگریم و هاوار بکەم...
نانی بەیانیان بۆ هێنام بەڵام پەنجەشم بۆی نەبرد هیچ هێزی نان خواردنم نییە.. بێزارم لەم ژوورە تەواو بێزارم
"یەکێک بێت من بکاتەوە دەرەوە خەریکە شێت ئەبم" رۆشتمە لای دەرگاکە و بە هەمـوو هێزم ئەمکێشا بە دەرگاکە
زۆر بێهێز بووم هێندەم لە دەرگا دا و هاوارم کرد هیچ کەس نەیکردەوە لەسەر زەویەکە دانیشتم دەگریام..
دەرگاکە کرایەوە پیاوێک بوو سەرەتا نەم ناسی بەڵام دواتر خێرا ناسیمەوە رۆشتمە لای قاچی...
"تخوا خالە گیانە با لەم ژوورە بێمە دەرەوە هەولی راکردن نادەم تەنها لەژوورە بمهێنە دەرەوە خەریکە شێت ئەبم لێرە" دەستم بە قاچەکانیەوە بوو لێی ئەپارامەوە فرمێسکەکانم زیاتر کەوتن
لەئاست من دانیشت دەستی خستە ژێر چەناگەم وای کرد سەیری ئەو بکەم "ئێوە چیتان کردوە دەمێکە لێرە!!" خالم بە توورەیی وتی هیوا خوازم ئیتر لێرە دەرم بهێنێت
"گەمژەینە خواردنی باشی پێبدەن ئاوا لاواز بێت چۆی کۆمپانیاکەم و هەموو شتم لێدەسەنێتەوە" خالم وتی و رۆشتە دەرەوە
چۆی کێیە؟!! بۆچی لەبەر من کۆمپانیای لێ بسەنێتەوە!!
stop
هیوادارم ئەم پارتەشتان بەدڵ بوو بێت
تا ئەم دوو پارتە راتان چییە لەسەر ئێلا؟!
خۆشم دەوێین بەبای 💗✨
YOU ARE READING
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanfictionئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022