جوانتر لەوەی پێشووتر خەندە بکە
با دڵم بە ئاوازی خەندەکەت سەما بکات!!.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
."ئەو بۆچی هێندە لە تۆ دەترسێت؟! چۆن تۆ دەناسێت؟!" بامبام پرسی
"من مامۆستای ئەو بووم ئەم دە ساڵەی ئەو زیندانی کراوە وە زۆر توند بووم لەگەڵی" راچێل بە نزمی وتی..
"ئەمە ئەو کچە بوو داوات لێکردم رزگاری بکەم؟!!" بامبام بەسەر سورمانیەوە پرسی "بەڵێ گەورەم" راچێل سەری دانواند و گەرایەوە چێشتخانەکە
"بۆچی ئەو کچە لێرە دەهێلیتەوە؟!" بومی لە کاتێک لە نێو باوەشی بامبام بوو پرسی بامبام تەنیا سەیری بومی کرد هیچی وەلام نەدایەوە..
چونکە خۆشی نەیدەزانی بۆچی دەیەوێت ئەو کچە لەلای خۆی بهێلێتەوە!!
مێلیا هاتە ژوورەوە و وێنەکەی بە دەستەوە بوو "گەورەم وێنەکەم دۆزیەوە" مێلیا لەبەردەم بامبام وەستا دەستی راگرت بۆ ئەوەی وێنەکە وەربگرێت
مێلیا خێرا وێنەکەی خستە دەستی بامبام سەیری وێنەکەی دەکرد ئافرەتێک و کچێکی بچوک بوو بومیش لەگەڵ بامبام سەیری دەکرد
"ئەم ئافرەتە دراوسێ کۆنەکەمانە چ کارت بەم وێنەیەیە؟!" بومی بە مەراقەوە پرسی "دراوسێ؟! کام داروسێ ؟!" بامبام هەولی دەدا بیری بکەوێتەوە
"پێم وانییە تۆ بینیبێتت هاورێی دایکم بوو ئەم کچەش لەگەڵ من هات بۆ قوتابخانە.. زۆر رقم لێی بوو بەڵام لەناکاو لەگەڵ دایکی ون بوون" بومی وتی
"مێلیا کچم وەرە ئەم خواردنە بۆ ئێلا ببە" راچێڵ وتی و مێلیا خێرا رۆشت خواردنەکەی برد بۆ سەرەوە
بەڵام کاتێک رۆشتە ژوورەوە بینی ئێلا خەوتوە بۆیە بەبێ دەنگی گەرایەوە خوارەوە
"چی بوو بۆچی خواردنەکەت هێنایەوە ئەم خاتونە بەنازە رەتی کردەوە؟!!" بومی بە بێزاری وتی بامبام تەنها لە شێوەی خوشکەکەی پێکەنی
"نەخێر خاتوونەکەم ئەو خەوتبوو وە دەزانم ماندووە بۆیە خەبەرم نەکردەوە" مێلیا بە هێمنی وتی
"چەند زوو خەوت خۆی هەر تازە رۆشتە سەرەوە" بومی وتی بامبام کەمێک قژی بومی تێک دا "بۆ هێندە رقت لەم کچە هەلگرتوە؟!"
"رقم هەلنەگرتوە تەنها ناشیرینە رووخساری و جەستەی زۆر لاوازە وە قژە رەشەکەی زۆر ترسناکە چاوەکانی ئەڵێی چاوی پشیلەیە لە نیوە شەودا بیبینیم لێی دەترسم" بومی بە قێزەوە وتی
CZYTASZ
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanfictionئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022