𝐍𝐢𝐧𝐞

954 155 144
                                    

چارەنووس رەنگە خراپترین بەشی ژیان بێت!!

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

جاکسۆن خێرا هەلساوە چەکەکەی لێ وەربگرێ بەر لەوەی شتێکی هەڵە بکات... بەڵام ئێلا زۆر خێرا فیشەکێکی تەقاند خوێنی یانگی لە یەک چرکەدا پرژاند!!

یانگ لە ئازاردا هاواری کرد دەستی بە ئەژنۆی گرت.. بەهۆی ئەوەی ئێلا یەکەم جاری بوو فیشەک بتەقێنێ بۆیە نیشانە گرێکی باش نییە گولەکە بەر ئەژنۆی یانگ کەوت

ئێلا چەکەکەی لەدەست کەوت هەموو گیانی لە ترسادا دەلەرزی نەیدەزانی دەنگی چەک لە نزیکەوە هێندە بەرزە ئەژنۆکانی چیتر هێزیان تیا نەما کەوت

"گەمژەەە لە خۆتەوە چۆن شتی وا دەکەی" جاکسۆن دەستی بەرزکردەوە لە ئێلا بدا "وازی لێبێنە" بامبام خێرا وتی 

جاکسۆن سەیری بامبامی کرد "نەیکوشتوە گولەکە بەر ئەژنۆی کەوت بە ئەگەر زۆر ناتوانێت جارێکی تر بەم قاچەی بروات تۆش ئەوەت نەدەویست؟!" بامبام بە هێمنی وتی و قومێکی لە گلاسەکەی دا و گەرانیدەوە سەر مێزەکە

مێلیا لەگەڵ ئەم دەنگە بەرزە راچەنی کاتێک بینی ئێلا لە ژوورەوە نییە خێرا هاتە دەرەوە ئەم دیمەنەی بینی

"بگەرێوە ژوورەوە" جاکسۆن وتی ئێلا سەری بەرز کردەوە و سەیری یانگی کرد هەرچەند گولەیەکی پێکەوتوە بەڵام هێشتا بە شەیتانی پێدەکەنێت!!

ئێلا بەرەو رووی چوو یەخەی گرت "پێم بڵێ بۆچی وات بەسەر دایکم هێنااا بە نەفرەت بیت پێم بڵێ" ئێلا هاواری بەسەر یانگدا دەکرد لەکاتێک دەنگی تێکەڵی گریان بووبوو

مێلیا خێرا رایکردە لای ئێلا تا لەوە زیاتر جاکسۆنی تورە نەکردوە ئێلای لەو دوور خستەوە بامبامیش زۆر ورد بووبەوە لە ئێلا چاودری هەموو جولەیەکی ئەوی دەکرد

"ئەزانیت بۆچی؟!" یانگ بە بزەیەکی لارەوە وتی ئێلا خێرا سەیری کرد "بۆچی؟!" ئێلا خێرا پرسی

"نەبوو بە کەینیزەی چۆی لەدەست ئەو رایکرد چۆی لە من تورەبوو بەڵام دوای ئەوە من لەگەڵ چۆی رێک کەوتم تۆی پێبدەم ئەو کاتەی بوویت بە بیست ساڵ!! دایکت رێگر بوو کاتێک بەوەی زانی ویستی تۆ ببات بۆ شوێنێکی دوور" یانگ بە بزەیەکەوە وتی

"بەڵام ئەو خوشکت بوو ئێوە لە هەمان خوێن بوون!!" ئێلا لە نێو فرمێسکەکانی لەسەر زەویەکە دانیشت 

"چاوەکانی تۆ وەکو هی دایکتە قژە رەشەکەت!! تۆ زۆر لە ئالیانی دەچیت.. هەمیشە بیرم دەکردەوە گەر ئالیان خوشکم نەبا ئەمکرد بە کەنیزەی خۆم و .." یانگ بێدەنگ کرا لەلایەن ئەم قاچەی کە کێشرا بە دەمی.. ئەویش بامبام بوو

"ئەم کچە ببە ژوورەوە مێلیا" بامبام بە دەنگێکی زۆر جدی وتی و مێلیا خێرا ئەوی بردە ژوورەوە

"پەیوەندی بە چۆی بکە پێی بڵێ کە ئەم کچەت داوە بە کەسێکی تر نایدەیت بەو" جاکسۆن هەلسایەوە و مۆبایلەکەی بۆی راگرت

"نایکەم" یانگ بەبێ باکی وتی بامبام چەکەکەی ئاراستەی بەشی خوارەوەی راگرت "ئەگەر نەیکەیت وات لێدەکەم نەتوانی جارێکی تر بیر لە خەوتن بکەیتەوە لەگەڵ هیچ ئافرەتێک" بامبام بە رووخسارێکی ساردەوە وتی 

"یەکێک نەزانێت وادەکەیت!!" یانگ بەبێ باکی شانی هەلتەکاند بامبام لەیەک چرکەدا فیشەکەکەی بە بەشی خوارەوەی یەکێ لە پیاوەکانی یانگ وەنا پیاوەکە لەسەر زەوی کەوت لە ئازاردا خەریک بوو بمرێت!!

یانگ بە ترسەوە خێرا مۆبایلەکەی وەرگرت و پەیوەندی بە چۆی کرد پێی وت کە ئێلای بە کەسێکی ترداوە

"بەنەفرەت بیت یانگ دەساڵە چاوەرێی ئەم کچە دەکەم!! تۆش بە خۆشی لە کۆشکەکەم دەژیایت گەمژە هیچ شتێکت بوونی نەماا لەسەر شەقام بخەوە سەرسەری.. دڵنیابە ئەم کچە دەدۆزمەوە" چۆی زۆر بە تورەیی وتی و پەیوەندیەکەی داخست

جاکسۆن بزەیەکی بەفیزی کرد "بیبەن بۆ ژێر زەمینەکە لەگەڵ پیاوەکانی قاچیشی چارەسەر مەکەن با هەر بەم شێوەیە بێت" جاکسۆن رۆشتە لەلایەکی قەنەفەکە دانیشت

پیاوەکانی خێرا یانگیان لەویا لادا و خزمەتکارەکان بەخێرایی هاتن خەریکی پاک کردنەوەی ئەم خوێنە بوون...

"چی دەکەیت؟!" بامبام پرسی و پشتی حەساندەوە لەسەر قەنەفەکە "تا مانگێک ئەشکەنجەی دەدەم گەر بەرگەی گرت رەنگە دواتر فرێیبدەمە سەر شەقام" جاکسۆن وتی و بامبامیش سەری لەقاند

"ئەی چی لەو کچە دەکەیت؟!" بامبام پرسی "نازانم رەنگە بیکەمە خزمەتکار لە مالەکەم" جاکسۆن سەیری بامبامی کرد

بامبام بە هێمنی گلاسەکەی پر کردەوە لە مەی بەیەک جار تەواوی کرد "بیدە بە من!!" بامبام بزەیەکی کرد تا جاکسۆن تا دوا ئاست چاوەکانی بکرێتەوە

...

مێلیا ئێلای لە ژوورەوە لەسەر جێگاکەی دانابوو ئێلا بەردەوام دەگری هیچ ژیر نەدەبۆوە

تا لەناکاو لە شوێنی خۆی هەلسایەوە "کوا لە کوێیە؟!!!" ئێلا دەستی کرد بە هاوار کردن

"چی چیت دەوێت ئێلا ئارام بە" مێلیا دەترسا جاکسۆن تورەبێت و بۆ ئەم کچە بێت رەفتارێکی خراپی لەگەڵ بکات

"وێنەکەی دایکمم لەگەڵ خۆمم هێنا بەلام کوا لێرە نییە" ئێلا بە هاوارەوە وتی هەموو سەر جێگاکەی تێک دا دەستی بە قژیەوە گرتبوو

"دایکم من داکیمم دەوێت بیری دایکم دەکەم" ئێلا وەکو منداڵ لەسەر زەویەکە دانیشت قاچەکانی لە باوەش گرت و دەستی بە گریانێکی چر کرد

stop

هەتا ئێرە چۆن بوو؟؟
هیوادارم بەدڵتان بێت



𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞 Where stories live. Discover now