𝐒𝐢𝐱

1K 152 183
                                    

تەنها دڵخۆشبە!!

سلاو🙃
ڤۆیت⭐ و کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.

.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

مێلیا نانی ئێوارەی بۆ ئێلا بردە ژوورەکەی.. ئێلا دانیشتبوو لەسەر جێگاکەی دەگریا و هەنسکی دەدا

مێلا خواردنەکەی بۆی دانا و رۆشتە نزیکی بە هێواشی دانیشت..

"ئێلا مەگری ئەم شەو لێرە دەرت دەهێنم" مێلیا بە چپە وتی ئێلا خێرا سەری بەرز کردەوە

"چۆن" لە نێو فرمێسکەکانی تەنیا توانی ئەوەندە بڵێت "ششش بێدەنگ بە با هیچ کەس هەست نەکات شەو درەنگ دێم دەرگاکە دەکەمەوە بەیەکەوە لێرە رادەکەین بەیارمەتی کەسێک" مێلیا بە زەردەخەنەیەکی بچوکەوە وتی

"سوپاس" ئێلا لە نێو فرمێسکی دڵخۆشی وتی باوەری بەوە نەدەکرد دوای دە ساڵ دەتوانێت لەم زیندانە برواتە دەرەوە

"دەی خواردنەکەت هەمووی تەواو بکە تا هێزی راکردنت هەبێت دواتر" مێلیا وتی و ئێلا زەردەخەنەی کرد و فرمێسکەکانی سری

...

نزیکی نیوەی شەو بوو دوای ئەوەی جاکسۆن پێی وت کە پیاوەکان پاسەوانەکانی بەر دەرگایان چارە کردوە خێرا ئەو بچێت ئێلا بێنێتە دەرەوە

"نازانم گەر لەلای ئەوانیش باشتر بیت لە ئێستا بەڵام با بۆ ئێستا لەو پیاوە رزگارت بکەم ئێلا" مێلیا لەبەر خۆیەوە وتی

مێلیا خێرا رۆشتە خوارەوە دەرگای ژوورەکەی ئێلای کردەوە ئێلا خێرا هەستایەوە بەرەو رووی مێلیا رۆشت...

Ella Pov

ئەم کچە مێلیا وتی کە من دەباتە دەرەوە دڵخۆش بووم بەوەی کەوا دوای دە ساڵ دەرۆمە دەرەوە..

بەڵام بەشێک لە منیش باوەری بەوە نەدەکرد نازانم هەستێکی خراپم هەیە.. وا هەست دەکەم کەوا شتێک روودەدا..

دەرگاکە کرایەوە ئەوە مێلیایە خێرا هەلسامەوە یەکێک لە حەزیەکانم لەبەر کردبوو بەڵام هیچ شتێکی وام نەبوو کۆی بکەمەوە تەنها یەک وێنەی دایکم هەبوو ئەوم لە دەستەکانم گرتبوو

مێلیا خێرا هاتە ژوورەوە کاغەزێکی لەسەر جێگاکەم دانا دەستمی گرت "دەی بابرۆین ئێلا لەدەرەوە هەندێک پیاو لەگەڵ ئێمەن چاوەرێمان دەکەن" مێلیا وتی و دەستی منی بە دوای خۆیەوە راکێشا

واهـ دوای دە ساڵ لەم دەرگایە رۆشتمە دەرەوە سەیری ئەم هەموو پەیژەیەم کرد هەستم بە سەر سوران کرد

تا بەسەر هەموو پەیژەکانم کەوتم تەواو ماندووبم مێلیا هێشتا دەستمی گرتبوو خێرا دایمە پال دیوارەکە دەستی خستە سەر دەمم وابزانم یەکێک بەرەو ئێرە دەهات

دوایی ئەو بە هێواشی سەیری دەرەوەی کرد کەسی لێ نەمابوو خێرا بەناو ماڵەکە رامان کردە دەرەوە کۆمەڵێ پیاو لەدەرەوە بوون

"ناتوانین بە دەرگای سەرەکیدا برۆین هەستیان کردوە بە باخچەکەی دواوە رابکەن گەورەم لەوێ چاوەرێتان دەکات لە سەیارەکەی" یەکێک لە پیاوەکان وتی

مێلیا خێرا دەستی منی بە دوای خۆی راکێشا رامان کردە باخچەکە هەموو شتێک زۆر جوان بوو سەیری دیمەنی ئاسمانم کرد ئەستێرەکان دەدروشانەوە

خەونێکم هاتە دی من ئێستا لە ژێر ئەستێرەکان رادەکەم چەندە دیمەنێکی جوانە لەبەر خۆمەوە بزەیەکم کرد

قژم لەگەڵ شنە با هێمنەکە سەمای دەکرد تەنها زۆر لەوە زیاتر دڵخۆشم کە بە خەیالم دادەهات

تا ئەو دەنگە بەرزە بەر گوێم کەوت کەوتمە سەر زەویەکە هەستم بە ئازار کرد!!

....

لە شوێنێکی تر

دووبارە بە هەمان کۆلان دەرۆشت تا گەشتەوە ئەم کچە بەڵام ئەمجارە جیاواز بوو!!

قاچەکانی لەسەر زەویە ساردەکە دانابوو بارانەکە جەستەی و قژی تەواو تەرکردبوو

خوێن لە ئەژنۆکانی دەچۆرا!! بە دەستە بچوکەکانی رووخساری شاردبۆوە

ئەمیش لە ئاستی ئەو دانیشت بە هێمنی دەستی خستە سەر شانی "بۆچی وات لێ بەسەر هاتوە؟!" بە میهرەبانیەوە لێی پرسی

ئەم کچە خێرا خۆی خستە باوەشی رووخساری لەنێو باوەشی ئەو شاردەوە زۆر بە کوڵ دەگریا "تکایە هیچم لێ مەپرسە من تەنیا دەترسم!! من لەنێو تاریکیدا ون بوومە" بە گریانەوە وتی

ئەم پیاوەش هیچی نەوت تەنها بە میهرەبانی دەستی خستە سەر قژی و دەیجولاند ئەمجارە هەولی نەدا رووخساری ببینێت!!

..

دوبارە خەبەری بۆوە چاوەکانی خستە سەر کاژمێرکە تازە کاژمێر دووی نیوە شەوە

لەسەر جێگاکەی دانیشت لاپتۆپەکەی داگیرساند سەیری ئەو ئیمێلەی کرد کە داوای کردبوو وێنەی هەموو ئەو کچانەی بۆ بنێرن کە قژیان رەش و درێژە بەڵام ئەمە رێژەیەکی زۆر زۆر بوو بە هەزاران کچ بوو

بۆیە بەبێزاری لاپتۆپەکەی لابرد و پالکەوتەوە هەناسەیەکی قوڵی هەلکێشا!!

"تەنها تا ئەوکاتەی ئەتدۆزمەوە من ئارام دەگرم!!"


stop

هاییییی

ئەم پارتە چۆن بوو بەدڵتان بوو؟!


𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞 حيث تعيش القصص. اكتشف الآن