تەنها خەو مەبینە... خەونەکەت بهێنەدی!!
.
.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
.Ella Pov
خەریکی سەیرکردنی دراماکە بوو کاتم بەڕێ ئەکرد تا دیمەنێکم بینی بیرۆکەیەکی زۆر گەمژانەی بۆم هێنا
ئەو کچە رۆشتە لای کورەکە پێی وت کە لەگەڵی بمێنێتەوە بەڵام کورەکە وتی کە دەروات بۆیە کچەکە وتی کە دووگیانە!!
ئەوکات کورەکە بە ناچاری مایەوە لەگەڵ کچەکە و جێی نەهێشت..
واتا گەر منیش شتێکی لەم شێوەیە بڵێم بامبام دێت تاوەکو قسەی لەگەڵ بکەم؟!
هیوادارم کە بێت...
no one pov
خزمەتکارەکە رۆشتە خوارەوە رەنگی پەری بوو نەیدەزانی چۆن بیڵێت.. چونکە ئەو نازانێت باوکی مندالەکەی کێیە!!
"گەورەم خواردنەکەم بۆ خاتوو ئێلا برد" وتی و چەمایەوە بامبام هیچی نەوت
"بەڵام ئەو داوای کرد کە بە باوکی مندالەکەی بڵێم بچێت بۆ لای" بە ترسەوە وتی ئەوانیش کە نانیان دەخوارد هەرسێکیان خواردنەکەی دەمیان گیر بوو بە توندی دەکۆخین
"یا کورە چیت کردوە ئەو تەنها کچێکی بچوکە!!" جاکسۆن بە باوەرپێنەکراوی وتی "ئۆپا من پێم وتی رقم لێیەتی!! کەچی تۆ..!!! یاا من چیتر باوەڕ بە تۆ ناکەم" بومی وتی و هەلسایەوە بروات
"هیچ شتێکی وا نەبووە من دوو مانگە نەرۆشتومەتە ژوورەکەشی!!" بامبام بە توورەیی وتی "دەرۆم بزانم کێشەی چییە!!" رۆشت بەرەو ژوورەکەی ئێلا هیچ پێشبینی شتێکی باش لە رووخساری نەدەکرا..
بە توورەیی دەرگای ژوورەکەی کردوە ئێلا لەسەر جێگاکەی پالکەوتبوو خێرا دانیشت هەموو ئەمەی لە نێو دەمی بوو بە زۆر قوتی دایەوە کاتێک رووخسارە تورەکەی بامبامی بینی
بامبام دەرگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست "ئەم بێ ماناییە چییە؟!" بامبام پرسی "ویستم قسەت لەگەڵ بکەم!!" ئێلا بە ترسەوە وتی هەر زوو پەشیمان بۆوە لەوەی کە دەیویست قسە لەگەڵ ئەو بکات!!
"بەم شێوەیە؟! منداڵ واتای چییە؟!" بامبام لەو نزیک بۆوە "نزیک مەبەوە" ئێلا خێرا وتی و لەسەر جێگاکە دوور کەوتەوە
"بۆچی مەگەر تۆ نەت وت باوکی منداڵەکەت بێت؟!" بامبان بە بزەیەکەوە وتی و زیاتر نزیک بوویەوە "جا کێ وتی تۆ باوکی مندالەکەی من دەبیت.. تۆ پیریت وا بیست و هەشت ساڵیت" ئێلا دەستی لە شێوەی چەوت راگرت... (🙅)
DU LIEST GERADE
𝐆𝐢𝐯𝐞 𝐢𝐭 𝐭𝗼 𝗺𝐞
Fanfictionئەمەوێت لەم ژوورە بێمە دەرەوە.. لەژێر تیشکی خۆر رابکەم!! لەژێر ئەستێرەکانی ئاسمان سەمابکەم!! start in: 21/5/2022