" یۆل "

467 62 100
                                    

من یۆلم تەمەنم 21 سالە و باوکم بازرگانێکی گەورەیە کە خاوەنی چەندین کۆمپانیا و رێستۆرانتە لێرە

ئەو منی ناچار کردووە کە نیوەی کارەکان بەڕێوە ببەم لەگەلی و رێگەم نادا هی

شتێکی تر بکەم وەک رۆبۆتێک بەکارم دێنێت

تەنها لەبەر ئەوەی کە من کچێکی گەنجم زیاتر پشکی کۆمپانیاکان بەرز ئەبێتەوە و

پارەیەکی باشتر بەدەست دێنێت بەلام من زۆر بێزارم لەم ژیانە....... تەمەنم پێنج  سال بوو

دایکم مرد بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە.... کێ نالێت لەوەیە منیش هەلگری بۆ ماوەیی

ئەو نەخۆشیە ببم و لەناکاوێکدا بمرم خۆزگە وائەبوو هەرچەندە باوکم زۆر دلخۆشی کردووم

لەهەموو رویەکەوە بەلام هەر وەک ئەوە نییە بە ئازادی بسووڕێمەوە و چیم بوێ ئەوە بکەم







پاسەوان : خاتوون

یۆل : بەلێ

پاسەوان : ئەزانیت کە ئەمڕۆ ئەبێت سەیری هەموو کارەکانی کۆمپانیاکان بکەیت؟

: بەلێ ئەوە ئەزانم یۆنجون بەلام تکایە بە ناوی خۆم بانگم بکە کاتێک ئەلێیت خاتوون هەست بە پیری ئەکەم

یۆنجون :هههه باشە یۆل دەی با بڕۆین

یۆل :ئۆکەی ئەچم خۆم ئامادە ئەکەم

لەسەر مێزی نانخواردنەکە هەلسام دوای خواردنی نانی بەیانی و چومە ژوورەکەم و

دەرگای دۆلابە گەورەکەم کردەوە کە پڕە لە جل بەلام تا ئێستا نیوەی زیاترم لەبەر

نەکردووە چونکە لە ستایلی من نین وەک هەموو ڕۆژێ قاتێکی ڕەشم دەرکرد و لەبەرم کرد

قژم کورت بوو بۆیە بەرم دایەوە و عەینەکێکی ڕەشم لەچاو کرد و چومە خوارەوە

ئامانجی من یەکسەر چونە دەرەوە بوو لەمالەوە بەلام دەنگێک وەستاندمی

باوکم : کچم یۆل ؟!

:بەلێ باوکە

باوکم : کچم چەندەها جل لەنێو کەنتۆرەکەت هەیە بۆچی بەردەوامی لە لەبەرکردنی ئەم جۆرە قاتە هیچ ستایلی کچێک نییە؟

یۆل :بەلێ باوکە بەلام من ئاوا ئاسوودەم ببورە

باوکم : ئەزانم هیچ سوودی نییە لەبارەی ئەوە قسەت لەگەل بکەم بۆیە وازدێنم.....

سەرم لەقاند بۆی و زەردەخەنەیەکم کرد

باوکم : بڕۆ و سەیری کارەکەت بکە بەجوانی

یۆل :بێگومان باوکە

رۆیشتم بەرەو یۆنجون کە لەلای دەرگای دەرەوە بوو

یۆنجون : تۆ لەمن پیاوتر دیاری ئاوا

پێکەنی *

: بێگومان لە پیاو پیاوترم

یۆنجون : منیش پیاوم خاتوون!!

بە جدیەوە وای وت *

یۆل :بێگومان تۆش هیهی

چوینە دەرەوە و بەڕێکەوتین بە سەیارەیەکی ڕەش بۆ کۆمپانیاکان سەرەتا ئەچم سەیری

کۆمپانیاکان ئەکەم دواتر بۆ رێستۆرانتەکان
ئووف بێزارکەرە ئەمە کاری منە بزانم

کارمەندەکان چی ئەکەن و چی ناکەن
باش نییە خۆم ناچمە سەر کار؟ کورە

مەمنونم بەس بچم سەیر بکەم و دلنیا ببمەوە لە باشی کارەکان












دوای تەواو بوونی کۆمپانیاکان ئێستا کاتی رێستۆرانتەکانە بەلام زۆر ماندووم

یۆل : یۆنجون بڕۆ رێستۆرانتەکەی خۆم

یۆنجوون : ئەی ئەوانی تر چیی؟

یۆل :سەرەتا ئەچم نانی نیوەڕۆ لەوێ ئەخۆم برسیمە

یۆنجوون : باشە

لەنێو ئەم زنجیرە رێستۆرانتە دانەیەک هی منە کە بە خواستی خۆم دروستم کردووە و

هەموو شتێکی بەدلی منە بۆیە بەردەوام
کە لەدەرەوە بم ئەچم بۆ ئەوێ









ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now