" یەکەم نیگا "

194 42 108
                                    


چوینە دەرەوە لەگەل یۆنجون عەزیەیەکی ناسکی سپیم لەبەر کردبوو

یۆنجون : ئێ ئەتەوێ بچینە کوێ؟

:ئەمەوێ لە نێو بازارەکەیا بسورێینەوە یاخود بچینە پارکێک

یۆنجون :باشە

چوینە بازاڕە گەورەکە ئەمە یەکەمجارم بوو چونکە هەرگیز نەهاتومەتە بازاڕ تەنها لە ئۆنلاین شتم کڕیوە هەستێکی زۆر خۆشە

چوینە دوکانێکەوە کە جلی لێبوو کۆمەلێک جلی ڕەشم کری و عەینەک و پێلاو و زۆری تر

یۆنجون :یاا تۆ ئەمانە بەمن هەلەگریت؟

: دە ئوپا خۆشیەکەم تێک مەدە

یۆنجون : بۆستە کەمێک پشوو بدەین با بچینە ئەو کافتریایە

:ئاا ڕاستەکەی با بچین شتێک بخۆین

چوینە کافتریایەک و دانیشتین لەسەر کورسیەک چاوەرێی گارسۆنمان ئەکرد بۆ ئۆردەرەکان

یۆنجون :چیت ئەوێ

:وااا هەمووی زۆر خۆشە ئەو ئایسکرێمە سەر بە شەکولاتەیە و ئەو شەربەتی فستقە لەگەل ئەو کێکی بە کرێمەم ئەوێت

یۆنجون :جا بە کورتیەکەی هەمووی داوا ئەکەم و تەواو

' ئائا ڕێک ئافەرم

گارسۆنەکە هات و یۆنجون داوای هەموو خواردنەکانی کرد کە هەیانە ئەوە سەیر نابێت چونکە من و ئەو زۆر خۆرین و خۆمان پێ ناگیرێت بەرامبەر ئەو شتە خۆشانە

دلم زۆر خۆش بوو کە ئاوا لە دەرەوە بووم

شیرینی و خواردنەکان گەشت و من و یۆنجون بەبێ یەک و دوو پەلاماری خواردنەکانمان دا لە هەولی ئەوەی شتە خۆشەکان بۆخۆمان بخۆین بەلام هەمووی خۆش بوو





: ئوپاااااا سەیرکە چەنێک خۆشە ئێرە

یۆنجون :هەرگیز ئاوا دلخۆش نەمبینیوی یۆل

بە زەردەخەنەیەکەوە سەیری کردم و سەیرم کرد چاوەکانی ئەدرەوشانەوە ئەتوانم بلێم ئەوە هەستێکی نامۆ نییە چونکە زۆربەی کات بەم شێوەیە سەیرم ئەکات

: بەلێ تکایە هەموو ڕۆژێک با بێینە دەرەوە

یۆنجون :باشە گەر تۆ هەموو ڕۆژەکە ئاوا دلخۆش بیت

:یەیییییی

سەیری دوکانەکانمان ئەکرد کە ئە رۆیشتین بە پیاسە و کەلوپەلەکان هەمووی یۆنجون هەلی گرتبوو

لەناکاو چاوەکانم کەوتە سەر کەسێک کە خەریکی تاقیکردنەوەی جل بو و لەنێو دوکانێکەوە بەلام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام خەندە نەبراوەکەی بوو کە لەسەر لێوەکانی بوو وە ئەو جۆرەی کە سەیری خۆی ئەکات لە ئاوێنە چەندە شیرینە خوایە گیان

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now