: بۆمگیو ؟!
ئاوڕی دایەوە
کەزانیم ئەوە چوومە لای دانیشتم بە بێدەنگی
بۆمگیو : ئایا تۆ هۆکاری دەرکردنی لەنی بووی ؟ بەلام تکایە بەڕاستی ولامم بدەوە
: بۆچی ئێستا من تۆمەتبار کراوم ئایا ئەو وای پێت وتووە؟
بۆمگیو :تەنها گومانێک بوو چونکە تۆ دوێنێ لەلای بەڕێوبەر بووی تا ماوەیەک کە یۆنجون هاتە ژورەکەی بەڕێوبەر لەنی تۆی بینیبوو لەسەر قەنەفەکە پالکەوتبووی.....
:یااا ئێوە مێشکتان بۆ کوێ چووە؟
بۆمگیو : مەبەستم ئەوە نییە گەمژە بەڕێوبەر لە شوێنی خۆی دانیشتبوو بەلام بۆچی کارمەندێک ئەبێ لەلای بەڕێوبەر وا پالبکەوێت؟
: ڕاستیەکەی ئەو کاتە سەرم سورا ئیتر بەڕێوبەر پێی وتم کە کەمێک پالکەوم تا باشتر ئەبم
بۆمگیو :یانی بەم شێوەیەیە؟
:بۆچی ئەبێت درۆ بکەم؟
بۆمگیو : کەوایە بۆچی لە دوای تۆ بەڕێوبەر لەنی دەرکرد
: باشە ئەو تەنها باسی گۆڕینی کاتی کارکردنم کرد بەلام بۆمن ڕێک نە ئەکەوت دواتریش سەرم سورا چونکە ماندوو بووبوم هەرئەوەندە
بۆمگیو :باشە من باوەڕت پێ ئەکەم بەلام لەنی نا
: گرنگ نییە لای من
بۆمگیو :بۆچی رقت لێیەتی؟
: کێ؟! من یان ئەو؟! خۆت بینیت کە کاممان دەستمان پێکرد
بۆمگیو : باشە ئەو حالی باش نەبوو بۆیە
:باشە منیش نەخۆشی دلم هەیە بەرگەی ئەو شتانە ناگرم
بۆمگیو : بەڕاستی؟!
:بەلێ
بۆمگیو : بببورە
: کێشە نییە... بەلام تکایە با ئەوە کارنەکاتە نێوانمان باشە؟
بۆمگیو :باشە مادەم لەبیری کە هەر خۆی من لێت توڕە نیم
:بۆمن زۆر ناخۆش بوو کە ئاوا بویت ئەمڕۆ
بۆمگیو : ببورە بەلام هەندێک پڕ بووم ئەمەوێت واز لە کارەکەم بێنم
: چیی؟ بۆچی؟
بۆمگیو :لەگەل لەنی بەدوای کارێکی تر ئەگەرێین
: ئەی من؟
بۆمگیو :چی؟
: هیچ
بۆمگیو : ئەزانم لەنی خۆپەرست دەرئەکەوێت وە بەڕاستیش وایە نازانم چۆن بەرگەیم گرتووە تا ئێستا
: چ شتێک ئاوا ناچاری کردووی؟
بۆمگیو : خۆشەویستی
هەر کە وای وت ئازارێک بە دلما هات وە بێگومان لە ناخەوە هەستم بە شکانی خۆم کرد
بۆمگیو :بۆچی چاوەکانت پڕ ئاو بوون
:ۆااه ئەوە کەمێک هەستیاریم هەیە ئەچم لەو مارکێتە بتلێ ئاو ئەکرم
بۆمگیو : من ئەچم بۆتی دێنم بوەستە
:نانا خۆم ئەرۆم
بۆمگیو :تۆ دانیشە من ئەچم
خێرا هەلسا و ڕۆشت لە شوێنی خۆم ڕەق بووم و فرمێسکەکانم بە ڕوخسارە شۆکە کەمدا هاتە خوارەوە چاوەڕێی شتێکی وان نەئەکرد بەم شێوەیە
خەریکی سرینی فرمێسکەکانم بووم بەلام بۆچی ئەوەنە زۆری پێچوو؟! هەلسام لەوێ و چووم بۆ لای مارکێتەکە چاوم گێڕا بەلام نەبوو دەنگی پێکەنینێکم گوێ لێبوو لەلای دارێکەوە نزیکبوومەوە لەوێ بەبینینی ئەو دیمەنە زیاتر ئازارم چەشت و فرمێسکەکانم دوو هێند بوون دەستم بە دەممەوە گرت
بۆمگیو :ئاااا یۆن بوەستە
لەنی : پێت نەوتووە کە ئێمە خۆشەویستین؟
رامکرد بەبێ ئەوەی گوێ لە هیچی تر بگرم
بە گریانێکی قولەوە رامکرد و لەوێ دوور کەوتمەوە کەسێک وەستا لەبەردەمم و منی وەستاند سەرم بەرز کردەوە یۆنجون بوو
هیچم نەوت و چومە باوەشیەوە و توند منی لە باوەش گرت و دەستێکی بە قژمدا دەهێنا
یۆنجون : کاتێک پێم ناخۆش بوو کە بێیتە دەرەوە لەبەر ئەوە بوو..... ئەو ژیانەی لە مالەوە ئەژیت بەبێ ئەوەی دلت بشکێنن و هەموو شتێک بە دلی تۆ ئەڕوات بەلام کاتێک لە دەرەوەی کەسانێک ئەناسی کە شایەن نین و گرنگ نیت بۆیان تۆ باوەڕت بەمن نەکرد
: ئوپا من هەلە بووم!؟
یۆنجون : ئەوە ئەو شتە بو کە ئەمویست پێتی بلێم بەلام تێنەئەگەشتی لێم
: بمبوورە
یۆنجون : تەواو هەموو شتێک باش ئەبێت بەلێن بێت
: بەلێن بێت؟!
یۆنجون : بێگومان هەموو شتێک بۆ دلخۆشیت ئەکەم
: با بگەڕێینەوە مالەوە ئەمەوێ بخەوم
یۆنجون : باشە
ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️
YOU ARE READING
دڵخۆشی (Beomgyu) ✔️
Fantasyکاتێک بابەتەکە دێتە سەر خۆشەویستی...هەمووکەسێک کەسایەتی خۆی لەبیر دەکات وەک چۆن من کردم لەپێناو کوڕێک کە کارمەندی رێستۆرانتەکەمبوو ....بەلام لەگەل ئەو رێگای خۆشبەختیم دۆزیوەتەوە!! دەستپێک : 16. 6. 2022 تەواوبوون : 12. 8. 2022