" جیابونەوە ؟! "

145 38 110
                                    

لەگەل سوبین چوینە لای کەرەڤانەیەکی بچوک وەستاین و خواردنەوەکمان کری و بەیەکەوە بەنێو پارکەکەیا ئەگەراین بە بێدەنگی ولەناکاو گوێمان لە دەنگی گریانێک بوو یەکێک لەسەر کورسیەک بەرامبەر تاقگەکە دانیشتبوو وە پشتی لە ئێمە بوو

: ئەبێت چی بێت؟

سوبین : زۆر شت هەن کە کەسەکان بۆی ئەگرین بێگومان ئەویش هۆکارێکی هەیە

: تش ئەی خۆ بێ هۆکار ناگریت

لەناکاو کەسە هەلسا لە شوێنەکەی خۆی و مۆبایلەکەی هەلگرت من لە شوێنی خۆم تاساوم و هیچ ناکەم بەلام سووبین خێرا چویە لای

سووبین : بۆمگیو تۆ باشیت؟!

بۆمگیو :نەخێر هیچ باش نیم

سوبین :چی بووە؟

سەری بەرز کردەوە هەر کە منی بینی خێرا هاتە بەردەمم

بۆمگیو :یۆن بمبوورە

تەنها هیچ تێنەگەیشتم لێی و سەیرم ئەکرد چاوەکانم وەک ئەو ئاوسابوون و خۆمم گرتبوو تا نەگریم

بۆمگیو : من و لەنی جیابووینەوە یۆن من نەمدەزانی تۆ منت بەدلبووە ئەو هەموو کاتە بمبوورە تکایە

سوبین : هێی بۆمگیو یۆن خۆی باش نییە تا ئێستا ئەمانەی پێ بلێی

بۆمگیو : بەلام من جیابوومەوە لە لەنی لەبەر تۆ یۆن

چومە لای سوبین و قۆلیم گرت : با بڕۆین

بۆمگیو :تکایە یۆن گوێم بۆ بگرە پێویستیم پێیە تکایە

: تکایە سووبین با بڕۆین

بەلام سوبین وەستابوو لە شوێنی خۆی و سەیری منی ئەکرد

: ناتەوێت بێیت لەگەلم؟ کەوایە خۆم ئەرۆم

روم وەرگێڕا تا بڕۆم بەلام کە گوێم لە بۆمگیو بوو تەواو شۆک بووم و وەستام لە شوێنی خۆم

بۆمگیو : خۆشمدەوێی یۆن.........!

ئەوە چییبوو؟ چەند رۆژێک پێش ئێستا کچێکی تری لە باوەش بوو؟! ئەمە یانی چی؟ ئێستا بەمن دەلێ خۆشی دەوێم؟ گالتەم پێ ئەکات یان چی؟ ئاوڕم دایەوە

:بۆ درۆ ئەکەی بۆمگیو!

بۆمگیو : یۆن هەندێک شت هەیە تۆ نایزانی بهێلە پێتی بلێم تکایە

سوبین هاتە لام :من ئەرۆم بڕۆ و لەگەلی قسە بکە

:بەلام نامەوێت گوێی لێ بگرم

سوبین :تەنها هەلێکی پێ بدە هەم تا ئێستاش خۆشتدەوێ

: نەخێر

هاوارم کرد : من ناتوانم باوەڕت پێبکەم بۆمگیو تۆ ئەورۆژە لەبەر چاوەکانی خۆم لەنیت لەباوەش کردبوو چۆن ئێستا دلنیابم لەوەی ئاوا من جێناهێلیت بۆ کچێکی تر؟ بۆمگیو تۆ زۆر هەلەت کرد ئەزانیت هەر لەسەرەتاوە وتبات کە تۆ و لەنی خۆشەویستن بۆ ئەوەی بوەستم لە خۆشەویستنی تۆ و وازم لێ هێنابای بەلام تا دوا سات تۆ هیچتت نەوت بۆیە باوەڕت پێ ناکەم چیتر

ڕووم وەرگێڕا و بەخێرایی رامکرد لەوێ دوور کەوتمەوە یۆنجون لەبەردەمم دەرکەوت چەند هەنگاوێک لێم دوور بوو وەستام

یۆنجون : شازادە دلشکاوەکەم! بمبوورە بۆ ئەوانەی بەسەرت دێت

بە هێواشی هەنگاوم نا بۆلای : ئووپا گەر بمزانیبا هاتنە دەرەوەم ئەو کارەساتانەی بەدوایە هەرگیز وأم نەئەکرد بەلێن بێت لەمەودوا ئەوە بکەم کە تۆ پێمی ئەلێی هیچی تر کەللە ڕەقی ناکەم

سەرم دانەواند











ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now