دوای ئەوەی باوکم ڕۆشتە دەرەوە لە رێستۆرانتەکە من مامەوە بەلام نامەیەکم بۆهات لەلایەن یۆنجون و داوای کرد زوو بچمە دەرەوە تا بگەڕێینەوە
لە ئێستایا حالم هیچ باش نییە
بەتەواوی نازانم چیی ڕووئەدات
بەلام ئەوەبوو کە من لێی ئەترسام
باوکم بۆ پارە و ناوبانگ گرنگی بە هیچی تر نادات
ئێستا کە ئەوی ئاوا بینیوە زیاتر ڕقی لێیەتی
ئەتوانم چیبکەم بۆئەوەی باوکم ڕازی بکەم؟!
نامەوێ لە باوکم دوور کەومەوە بەهەمان شێوە جیابونەوە شم ناوێت لە بۆمگیو
ئەمەوێ بمێنمەوە و هەردووکیان لە دەورم بن
براکەم و بۆمگیو وە باوکمئایا ئەوە قورسە کە من داوای دەکەم؟!
ئەبێت رێگایەک هەبێت؟!چومە دەرەوە لە ژوورەکە بە بێهێزی بۆمگیو خێرا هاتە لام خۆم ئاسایی دەرخست بەلام وابزانم ئەوە سودی نییە
بۆمگیو : تۆ باشیت؟
: هەست بە ماندووی ئەکەم
بۆمگیو :وا لەناکاو؟!
:بەلێ لەناکاو
بۆمگیو :کەوایە بگەڕێوە مالەوە ئێستا شەو با یەکتر ببینین
:باشە
دور کەوتمەوە لێی و چووم جلەکانم گۆڕی
و ئامادە بووم تا بڕۆم
بۆمگیو :یۆن!
ئاوڕم دایەوە
نزیک بۆوە و لەباوەشمی گرت
تێناگەم؟! من چۆن بتوانم ئەو لەخۆم دورخەمەوە؟! کەسێک کە بەردەوام لە باوەشم ئەگرێت و ئاسودە ئەبم پێی؟!
ئەمە قورسە باوکە
بۆمگیو :خۆشمدەوێی
چاوەکانم پڕ بوون بەلام کاتێکی گونجاو نەبوو بۆ ئەوە
:منیش خۆشم دەوێی بۆمگیو
بۆمگیو :ئاگاداری خۆت بە
: ئهممم
یۆنجون : بمبورە
:بۆچی؟
یۆنجون : نەمزانی کە باوکت ئەمڕۆ ئەگەڕێتەوە گەرنا نەم ئەهێشت ئەوە بزانێت
: کێ پێی گوت؟
یۆنجون : بریکارەکان پێیان وتووە کە ئەم ماوەیە زۆر نەچوویت بۆ کۆمپانیا بەلکو تەواوی کاتەکانت لە رێستۆرانت بەسەربردووە ئیتر یەکێک لە پاسەوانەکان هەموو شتێکی پێ گوتووە
: هەرچۆنێک بێت من نەمئەتوانی ئاوا زو وپێی بلێم
یۆنجون :چی لە مێشکتایە؟ باوکت سورە لەسەر جیابونەوەت لێی
: ئەزانم هەول ئەدەم رێگایەک بدۆزمەوە بۆ ئەوە
یۆنجون :بۆچی لەگەل بۆمگیو راناکەن؟ ئەوە باشترین رێگەیە
YOU ARE READING
دڵخۆشی (Beomgyu) ✔️
Fantasyکاتێک بابەتەکە دێتە سەر خۆشەویستی...هەمووکەسێک کەسایەتی خۆی لەبیر دەکات وەک چۆن من کردم لەپێناو کوڕێک کە کارمەندی رێستۆرانتەکەمبوو ....بەلام لەگەل ئەو رێگای خۆشبەختیم دۆزیوەتەوە!! دەستپێک : 16. 6. 2022 تەواوبوون : 12. 8. 2022