کاتژمێر 12ی نیوەرۆیە و کاتی منە بۆ دەوام دوای ئەوەی یۆنجون منی گەیاند چومە رێستۆرانتەکە و بە دلخۆشیەوە چووم بۆ بینینی بۆمگیو چاوم گێڕا ئەوم نەبینی کەمێک دلتەنگی دای گرتم تا لەناکاو دەنگێک وەک بووو هاتە بن گوێم و سەیرم کرد ئەوە لە دواوە
بۆمگیو : هایی
: هایی
بۆمگیو : ببورە بۆ دوێنێ بێ ئەوەی پێت بلێم ڕۆشتم
: نا کێشە نییە
بەلام بەڕاستی کێشەیااااا بۆچییی لەگەل ئەو کچەەە رۆشتیییییی؟ ئەیکوژمممممم
ئەوە قسەکانی ناخم بوون کە نەمئەتوانی بیدرکێنم
هایۆنگ : منالینە بڕۆن نانەکەتان بخۆن جا وەرن کارەکانتان بکەن خێرا
بۆمگیو : بەسەرچاو
چەمایەوە
بۆمگیو : دەی وەرە
چوین بۆ ناردنی خواردن
کارمەند : بۆمگیو ئەزانیت ئێستا هەموو خواردنەکان بونەتە خۆڕایی بۆ کارمەندەکان؟
بۆمگیو :وای بەڕاستیتە؟
کارمەند : بەلێ دوێنێ بەڕێوبەر وای وت وادیارە کە خاوەن رێستۆرانتەکە وای پێوتووە
بۆمگیو : بەڕاستی سەرسامی ئەو بووم هەر کە یەکەمجار بینیم
کارمەند : هەموان وان چونکە تا ئێستا ڕوخساریمان نەبینیوە لەبەر ئەو چاویلکەیە بەلام بەڕاستی بێوێنە دیارە
خەندە ئەهات بەلێوم کە ئەوان وا بەسەرمنیان هەلئەدا ئەوە هەستێکی خۆشە کە چواردەورت تۆیان بەدل بێت
بۆمگیو : پڕ بە دل ئەمەوێ بیبینم و سوپاسی بکەم
:یاا دەی من برسیمە
بۆمگیو : باشە ئێستا کۆمەلێک شت هەیە ئەمەوێ بیخۆم
:من پیزایەک و تۆبێکیم ئەوێ تکایە
بۆمگیو : منیش بەهەمان شێوە
خواردنەکانمان وەرگرت و چوینە ژوری رێستەکە و لەسەر مێزێک دانیشتین
: بۆچی ڕوخساری ئەوتان نەدیوە؟
بۆمگیو :همم؟ مەبەستت خاوەنی ئێرەیە؟
:بەلێ
بۆمگیو : ئەوان زۆر دەولەمەندن رەنگە نەیەوێت کەس بیانبینێت ئەوەندەی من ئاگادار بم باوکی دەستی بەسەردا گرتووە و کارەکانی پێ ئەکات بەلام ئەو رێستۆرانتە بەتەواوی هی خۆیەتی
:کێ وای وت ؟
بۆمگیو : لە کارمەندەکانەوە گوێم لێبوو کاتێک یەکەم جار ئەوم بینی سەیرم لێهات بۆیە پرسیم لە کارمەندەکانی تر
:هممم
بۆمگیو :بەلام من زۆر سەرسامی کەسایەتی ئەوم
:لە بەرچی؟
بۆمگیو :ئەو بەردەوام جل وەک پیاوان ئەپۆشێت لەگەل چاویلکە زۆر سەرنجڕاکێشە
:هههه هەموو کەسێک ئەتوانێ وا بکات
بۆمگیو : بەلام حەزم ئەکرد کە ڕوخساریم بینیبایە
:کێ نالێ بینیوتە بەلام نەتناسیوەتەوە؟
بۆمگیو :مەبەستت؟
: رەنگە جار جارە بڕواتە دەرەوە بەلام وەم کەسێکی ئاسایی بۆیە نەتناسیبێتەوە
بۆمگیو : نازانم
: بەلێ شتێکی مەحال دیارە
:لەنی ئەمڕۆ نەهاتووە؟
بۆمگیو :بەلێ کەمێک نەخۆش بوو
:چیەتی
بۆمگیو :نازانم تەنها وتی نایەم ئەمڕۆ
: هممم.. ئەتوانم بپرسن ئێوە چی یەکترن؟
سەری بەرز کردەوە کەمێک پەشۆکاو دیار بوو بەلام وەلامی دایەوە بە زەردەخەنەیەکەوە
بۆمگیو :هاوڕێی منالی یەکین
:ئاااا زۆر چاکە
بۆمگیو :بەلێ بۆیە لەیەک نزیکین
:وەک خوشک و برایەک وان زۆر جوانە
خەریکی خواردنەکەی بوو هیچی نەوت وا دیارە کە زیاترن لە خوشک و برا؟! دەی واز لەو بیرکردنەوانە بێنە گەمژە
ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️
YOU ARE READING
دڵخۆشی (Beomgyu) ✔️
Fantasyکاتێک بابەتەکە دێتە سەر خۆشەویستی...هەمووکەسێک کەسایەتی خۆی لەبیر دەکات وەک چۆن من کردم لەپێناو کوڕێک کە کارمەندی رێستۆرانتەکەمبوو ....بەلام لەگەل ئەو رێگای خۆشبەختیم دۆزیوەتەوە!! دەستپێک : 16. 6. 2022 تەواوبوون : 12. 8. 2022