من یۆلم تەمەنم 21 سالە و باوکم بازرگانێکی گەورەیە کە خاوەنی چەندین کۆمپانیا و رێستۆرانتە لێرە
ئەو منی ناچار کردووە کە نیوەی کارەکان بەڕێوە ببەم لەگەلی و رێگەم نادا هی
شتێکی تر بکەم وەک رۆبۆتێک بەکارم دێنێت
تەنها لەبەر ئەوەی کە من کچێکی گەنجم زیاتر پشکی کۆمپانیاکان بەرز ئەبێتەوە و
پارەیەکی باشتر بەدەست دێنێت بەلام من زۆر بێزارم لەم ژیانە....... تەمەنم پێنج سال بوو
دایکم مرد بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە.... کێ نالێت لەوەیە منیش هەلگری بۆ ماوەیی
ئەو نەخۆشیە ببم و لەناکاوێکدا بمرم خۆزگە وائەبوو هەرچەندە باوکم زۆر دلخۆشی کردووم
لەهەموو رویەکەوە بەلام هەر وەک ئەوە نییە بە ئازادی بسووڕێمەوە و چیم بوێ ئەوە بکەم
پاسەوان : خاتوون
یۆل : بەلێ
پاسەوان : ئەزانیت کە ئەمڕۆ ئەبێت سەیری هەموو کارەکانی کۆمپانیاکان بکەیت؟
: بەلێ ئەوە ئەزانم یۆنجون بەلام تکایە بە ناوی خۆم بانگم بکە کاتێک ئەلێیت خاتوون هەست بە پیری ئەکەم
یۆنجون :هههه باشە یۆل دەی با بڕۆین
یۆل :ئۆکەی ئەچم خۆم ئامادە ئەکەم
لەسەر مێزی نانخواردنەکە هەلسام دوای خواردنی نانی بەیانی و چومە ژوورەکەم و
دەرگای دۆلابە گەورەکەم کردەوە کە پڕە لە جل بەلام تا ئێستا نیوەی زیاترم لەبەر
نەکردووە چونکە لە ستایلی من نین وەک هەموو ڕۆژێ قاتێکی ڕەشم دەرکرد و لەبەرم کرد
قژم کورت بوو بۆیە بەرم دایەوە و عەینەکێکی ڕەشم لەچاو کرد و چومە خوارەوە
ئامانجی من یەکسەر چونە دەرەوە بوو لەمالەوە بەلام دەنگێک وەستاندمی
باوکم : کچم یۆل ؟!
:بەلێ باوکە
باوکم : کچم چەندەها جل لەنێو کەنتۆرەکەت هەیە بۆچی بەردەوامی لە لەبەرکردنی ئەم جۆرە قاتە هیچ ستایلی کچێک نییە؟
یۆل :بەلێ باوکە بەلام من ئاوا ئاسوودەم ببورە
باوکم : ئەزانم هیچ سوودی نییە لەبارەی ئەوە قسەت لەگەل بکەم بۆیە وازدێنم.....
سەرم لەقاند بۆی و زەردەخەنەیەکم کرد
باوکم : بڕۆ و سەیری کارەکەت بکە بەجوانی
یۆل :بێگومان باوکە
رۆیشتم بەرەو یۆنجون کە لەلای دەرگای دەرەوە بوو
یۆنجون : تۆ لەمن پیاوتر دیاری ئاوا
پێکەنی *
: بێگومان لە پیاو پیاوترم
یۆنجون : منیش پیاوم خاتوون!!
بە جدیەوە وای وت *
یۆل :بێگومان تۆش هیهی
چوینە دەرەوە و بەڕێکەوتین بە سەیارەیەکی ڕەش بۆ کۆمپانیاکان سەرەتا ئەچم سەیری
کۆمپانیاکان ئەکەم دواتر بۆ رێستۆرانتەکان
ئووف بێزارکەرە ئەمە کاری منە بزانمکارمەندەکان چی ئەکەن و چی ناکەن
باش نییە خۆم ناچمە سەر کار؟ کورەمەمنونم بەس بچم سەیر بکەم و دلنیا ببمەوە لە باشی کارەکان
دوای تەواو بوونی کۆمپانیاکان ئێستا کاتی رێستۆرانتەکانە بەلام زۆر ماندووم
یۆل : یۆنجون بڕۆ رێستۆرانتەکەی خۆم
یۆنجوون : ئەی ئەوانی تر چیی؟
یۆل :سەرەتا ئەچم نانی نیوەڕۆ لەوێ ئەخۆم برسیمە
یۆنجوون : باشە
لەنێو ئەم زنجیرە رێستۆرانتە دانەیەک هی منە کە بە خواستی خۆم دروستم کردووە و
هەموو شتێکی بەدلی منە بۆیە بەردەوام
کە لەدەرەوە بم ئەچم بۆ ئەوێڤۆت لەبیر مەکەن ☺️
YOU ARE READING
دڵخۆشی (Beomgyu) ✔️
Fantasyکاتێک بابەتەکە دێتە سەر خۆشەویستی...هەمووکەسێک کەسایەتی خۆی لەبیر دەکات وەک چۆن من کردم لەپێناو کوڕێک کە کارمەندی رێستۆرانتەکەمبوو ....بەلام لەگەل ئەو رێگای خۆشبەختیم دۆزیوەتەوە!! دەستپێک : 16. 6. 2022 تەواوبوون : 12. 8. 2022