"پاڕک یۆن "

159 42 102
                                    

هەر لەگەل هەنگاو نانم بۆ نێو رێستۆرانتەکە تەواوی چاوەکان کەوتە سەرم ئەوە وای کرد شەرم بکەم لەبەر ئەو جلەی کە لەبەرم بوو بەلام راستەوخۆ تان هاتە بەرامبەرم و وتی :  بەخێر بێیت پاڕک یۆن

چاوەکانم زەق بوەوە چۆن وا زوو ناوم گۆڕا؟ پێشتر بیرم لە ناو نەکرد بویەوە وااا ئەو کارەی تان زۆر چاک بوو ئاوا زیاتر نەناسراو ئەبم لای کارمەندەکان زەردەخەنەیەکم کرد

تان : دوام کەوە

بە زەردەخەنەیەکەوە ولامی دامەوە و منیش بەدوای ڕۆشتم بۆ چێشتخانەی رێستۆرانتەکە کە کارمەندەکان خەریکی چێشت لێنان بوون چونکە خەلکێکی زۆری لێبوو وە لەولاتر کوڕێک بەتەنیا قاپی ئەشت

تان : هەموان سەیر کەن هاوڕێی نوێتان بۆ هات

هەموو چاوەکان کەوتە سەر من دووبارە ئەوەش وای لە دلم کرد بلەرزێت چونکە بەجدی شەرم ئەکەم لە ئێستایا

بەخێرهاتنێکی گەرمم لێکرا......

تان : لە ئێستایا بڕۆ و قاپەکان بشۆ چۆی بۆمگیو بە تەنهایە بۆیە یارمەتی دە با خێرا تەواو بێ

زەردەخەنە گەورەکەم بەس بوو بۆ ئەوەی دلخۆشی خۆم دەرببڕم

خێرا خۆم نەواندەوە وەک رێزێک و چومە لای بۆمگیو تا قاپەکانی لەگەل بشۆم هەرچەنە پێشتر ئەو کارانەم نەکردووە بەلام گەر بمەوێ هاوسەرگیری بکەم ئەبێت فێر بم هیهی ئێستاش لەگەل هاوسەری داهاتووم خەریکی قاپ شوشتن ئەبم واااا چەند خۆشە

یۆن :سلاو

بۆمگیو :سلاو وابزانم ناومت زانی

یۆن :بەلێ چۆی بۆمگیو خۆشحال بووم

بۆمگیو :منیش پارک یۆن

زەردەخەنەیەکمان کرد بە ڕوی یەکتر

بۆمگیو :تۆ وەرە ئەولا خەریکی قاپ شتن بە

یۆن : بەلێ

خێرا چومە لاکەی تر و قۆلم هەلکرد سەیرێکی بۆمگیوم کرد بزانم چۆن قاپ ئەشوات..... عەیبە یۆن حەیای خۆت مەبە لەیەکەم ئیشەوە جوان بیکە دەی..... باوەڕم پێتە.... هەرچەنە خۆشم هەلئەخەلەتێنم بەو قسانە بەلام هیچ نازانم ئەترسم قاپەکان بشکێنم

بۆمگیو :بۆچی وەستاوی؟

یۆن :ئاااا نەمزانی چۆن دەست پێبکەم

بۆمگیو : هههه وەک من بکە

یۆن : زۆر باشە

دەستم بۆ قاپەکان برد و تۆڕی کەفەکەم هەلگرت بە کورتی دەستم کرد بە شوشتنی قاپەکان لەگەلی...... جار جارە قاپەکان ئەخلیسکان لە دەستم و نزیکی مەرگ ئەبونەوە بەلام باش بوو رزگاریان بوو

بۆمگیو :تەواو

یۆن :وای بەجدی؟! مردمممم

بۆمگیو :وابزانم ئێستا چۆلترە رێستۆرانتەکە باشترە بچین نانێک بخۆین تا خەلکی زیاتر نەهاتووە

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now