" وازهێنان "

135 37 17
                                    


رۆژی دواتر کۆمەلێک نامەم بۆ هاتبوو لەلایەن سوبینەوە لە دوێنێوە بەیانی باش و ژەمەکانت بەباشی بخۆ و زۆری تر....... ئەو کوڕە بە جدیەتی؟ ئەوە یانی چی؟

تەلەفون بۆ هات لەناکاوێک سووبین بوو

:بەلێ؟

سوبین :سلاو یۆن کاتت هەیە بەیەکەوە بچینە دەرەوە؟

:ڕاستیەکەی ناتوانم ببورە

سوبین :دەی چونە دەرەوە یەک هیچ نابێت بەس بۆ ئەمڕۆ تکایە؟!

:بۆستە با لە براکەم بپرسم گەر ڕێگەی پێم دا دێم لەگەلت

یۆنجون :ئەتوانی بڕۆی

بەدەنگی بەرز وای وت

سوبین :بەلێ براکەت ڕازییە

:ههه باشە

بە توڕەییەوە سەیری یۆنجونم کرد کە لەبەرامبەرم بوو

سوبین : کەوایە کاتژمێر 8ی ئێوارە دوای کار یەکتر ئەبینین وەرە بۆ پارکە گەورەکە

:باشە

دامخست

: گەمژاااااا

یۆنجون : تۆ کەی بەقسەی منت کردووە بۆستە با بە برا گەورەکەم بلێم گەر ڕێگەی پێم دا دێم... درۆزن

لاسای ئەکردمەوە

: ئاخ گەمژەیی وەک تۆ بە کەلکی هیچ نایە خواخوام بوو لەکۆلم بێتەوە بۆیە گەمژەیەکی وەک تۆش بەدەنگی بەرز وات کرد من ئەمویست نەڕۆم

یۆنجون : دەی بڕۆ بەشکم ئەو تۆی خۆش بوێ و دوایی ئێههه بقەومێنن

:  دەنا داخە لەگەل کەس خۆشەویستی ناکەم تەواو

یۆنجون :گەر بۆمگیو بگەرێتەوەش ؟

: وسباااا




کاتژمێر 7 و نیو لەگەل یۆنجون چووم بێگومان جلێکی سادەم لەبەر کردبوو عەزیەیەکی سێچارەک ی سپی وە قژم بەردابویەوە

چومە پارکە گەورەکە کە سوبین وتی وە لەوێ لەسەر کورسیەک دانیشتم چاوەڕێی ئەو بووم

سوبین :سلاو

لەدواوە دەرکەوت

:ئااهه سلاو

سوبین :ببورە گەر چاوەرێت کردبێت

:نا کێشە نییە

سوبین : پێش هەمو شتێک بۆچی وا لەناکاو وازت لە کار هێنا؟

:ڕاستیەکەی ماندوو بوم بۆیە

سوبین : بۆچی پێش وەختە پێت نەوتم یاخود ژمارەکەت پێم دابا بۆئەوەی ئەوەنە بەڕێوبەر بێزار نەکەم... سەخت بوو تا توانیم دەستم کەوێ

: بۆچی ئەوەندە بەپەرۆشی بینینم بووی؟

بۆ ساتێک بێدەنگ بوو وە سەیری یەکترمان ئەکرد

سوبین : چونکە تۆ یەکەم کەس بووی کە گفتوگۆم لەگەلی کرد یەکەم ڕۆژ

: بەلام من هیچکات نەمووتووە کە ئێمە هاورێین؟!

سوبین : ئایا بێزارت ئەکەم؟

: نا مەبەستم ئەوە نەبوو تەنها لام سەیر بوو کە ئاوا پرسیاری منت ئەکرد

سوبین : رەنگە لەناکاو بێت ئەمە بۆت بەلام
خۆشمدەوێی بۆیە نیگەران بووم

شۆک بووم دوای بیستنی ئەوە

:بەلام یەکتر بیبینمان زۆر کەم بوو تا ئاشقم بیت

سوبین : نەخێر وانییە

: کەوایە چۆنە؟

سوبین : من زۆر دەمێکە بەدواتەوەم یۆل!

زیاتر شۆک بووم دوای ئەوەی بە ناوە راستیەکەمەوە بانگی کردم

بە باوەرپێنەکراویەوە سەیرم کرد

:ت.. چۆن؟

سوبین : ئەورۆژەت بیرە کە تۆ لەبەردەم پەنجەرەی دوکانەکە وەستابووی سەیری کورێکت ئەکرد؟

:.....

سوبین : من لەوێ بووم ئەورۆژە جلم تاقی ئەکردەوە وە تۆم بینی زۆر بە کیوتی سەیری ژورەوەت ئەکرد لەکاتێکدا یۆنجون بە توڕەیی و بێزاریەوە وەستابوو بەدیار تەوە

: تۆ چۆن ئێمە ئەناسی؟

سوبین : هاوڕێکەم یەکێکە لە پاسەوانەکانی ئێوە وە پرسیاری ئێوەم کرد چونکە ئەوکاتە لەبەر تۆ ویستم ببم بە کارمەندی رێستۆرانتەکەت

:دواتر

سوبین : هاوڕێکەم زۆر بەباشی ئێوەی پێ ناساندم وە دواتر کە زانیم تۆ بەدوای ئەو کوڕە وەیت بۆمگیو بۆیە خۆت وەک پاڕک یۆن نیشان ئەدا لەبەر چاوی ئەوانەوە وە دوای ئەوەش بۆت دەرکەوت کە ئەو خۆشەویستی هەیە

: باوەڕ ناکەم..... تۆ چۆن ئەو هەموو کاتە بەردوام بویت و نەمزانیوە

سوبین : ههههه هەموو ڕۆژێک لە دوات بووم تا بزانم چی ئەکەیت وە ئەو شەوەش کە لەگەل بۆمگیو یەکترتان بینی لێرە خۆم حەشار دابوو..... وە دوای هەمو و ئەوانەش

: ئەوەت کرد چونکە منت خۆش دەویست؟

سوبین : بەلێ

: چی گەر من نەمەوێت؟

سوبین : ئاساییە تەنها منیش وەک تۆ ئازار ئەچێژم دوای لەدەست دانی خۆشەویستەکەم

: ببورە بەلام من نامەوێ هیچ پەیوەندیەک ببەستم

سوبین : کەوایە با وەک هاوڕێیەک یەکتر ببینین

: ئەوە زۆر سەختە ئەزانیت؟ چونکە ئێستا باوکم لە دەرەوەی ولاتە بۆیە ئەتوانم گە رئەو بگەڕێتەوە بە هیچ شێوەیەک رێگەم نادات

سوبین : ئەزانم بەلام ئەوکات ئەتوانین بە تەلەفون قسە بکەین ئەی وانیە؟!

: دلنیای کە وەک هاورێیەکە؟

سوبین : بێگومان لەلای تۆ وا ئەبێت

:چی دەربارەی تۆ؟

سوبین :هەول ئەدەم لەبیرت بکەم گەر نەتەوێت ئەوا ناتوانم زۆریت لێ بکەم

:کەوایە ئەوە بکە کە ڕاستە

سوبین :بەهەرحال.... با کەمێک پیاسە بکەین و شتێک بخۆین

: باشە











ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now