" لەناکاو "

116 36 102
                                    

چەند رۆژێک دواتر

لەماوەی ئەو چەند رۆژەیا لەگەل بۆمگیو بەسەرم دەبرد بە چونە دەرەوە بە یەکەوە و نان خواردن بە یەکەوە و پیاسە کردن بەنێو پاڕک بەتەواوی کاتێکی خۆش بوو
ئەوە بوو کە خەونم پێوە دەبینی



ئەمڕۆ بڕیارماندا بەیەکەوە بگەرێینەوە سەر کار
لە رێستۆرانتەکە

لە دەرگای ژوری بەڕێوبەرمان دا و چوینە ژورەوە

تان : ئۆی بەخێر بێنەوە

بۆمگیو : سوپاس ئەمانەوێ دووبارە کار بکەین لێرە

تان : بێگومان ئەتوانن بەلام گەر جارێکی تر بڕۆن ئەوا ناهێلم بێنەوە

بۆمگیو :نا ئەمجارە وا ناکەین

تان : کەوایە زۆر باشە

سەیرێکی منی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد

منیش هەروا

چوینە دەرەوە و چوینە ژوری خۆ گۆڕین جلی فەرمیمان پۆشی و دەستمان کرد بە کاری خۆمان

جەند کاتژمێرێک تێپەڕی

تان :یۆن ئەتوانیت خواردنەوەیەک بێنیت بۆ ژوری تایبەت

: بێگومان ئێستا دەیهێنم

خێرا چووم و هەندێک خواردنەوەم ئامادە کرد و چووم بۆ ژوری تایبەت

لە دەرگام دا و چومە ژورەوە

بەلام ئەوەی کە بینیم وای کرد سینیەکە لە دەستم بکەوێتە خوارەوە و هەرچی پەرداخە بشکێن

ئەوەی لێی ئەترسام وا لەبەردەممە
بەلام چۆن ئێستا؟
چۆن گەڕایەوە بەبێ ئەوەی پێم بلێت؟
ئایا هەموو شتێک ئەزانێت؟

باوکم : ئەبینم شۆک بووی بە بینینم خاتوو یۆن؟!

هیچم پێ نەگوترا تەنها سەیرم دەکرد




Pov بۆمگیو

گوێم لە دەنگی شکانی پەرداخ بوو
ئەوەی هات بە مێشکما یەکسەر یۆن بوو بۆیە رامکرد بۆ لای ژورە تایبەتەکە بەلام گوێبیستی هەندێک قسە بووم و ئەوەش وای کرد بوەستم لە شوێنی خۆم

؟: ئەو کارانە لەپای چی یۆل؟ تۆ گەمژەیی یان چیی کاری کۆمپانیا پشتگوێ دەخەی بۆ خاتری کوڕێک؟! کوڕەکەش هەژارە؟! خەریکە شێت دەبم ناچێتە ئەقلمەوە کچی گەورەترین بازرگانی کۆریا کەوتۆتە داوی خۆشەویستی لەگەل کوڕێکی ئاسایی؟ وەرەوە هۆش خۆت یۆل کچەکەی من نابێت وا بەئاسانی بکەوێتە خۆشەویستیەوە.... ئەو هەموو کارە هەیە لە کۆمپانیا خەریکیت بۆ کوڕێک وەک گەمژەیەک خۆت کردۆتە گارسۆن؟ تەنها بۆ ئەوەی لەگەل ئەو بی؟ هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم لێ نەئەکردی! نەمئەزانی کچەکەم لە دواوە خیانەتم لێ ئەکات بۆ کوڕێک واز لە هەموو شتێک دێنێت

یۆل : بێدەنگبە باوکە...!

؟:سەیرکە... خەریکە کچەکەی من نامێنیت!

یۆل : ئەزانم کە تۆ هەمیشە هەولی باشترینت بۆمن داوە بەلام هەرگیز پرسیارت کردووە ئایا ئەوانە من دلخۆش ئەکات؟! من هەمیشە ویستوومە ژیانێکی ئاسایی بژیم و وەک خەلک بتوانم بە ئازادی بسورێنەوە و کەسێکی ئاسایم خۆش بوێت... پارە هیچ شتێک نییە کە من بمەوێت ئەوەی ویستوومە هەرگیز نەتتوانیوە پێمی بدەی... ئەویش ئەو ژیانەیە کە لەم چەند رۆژەیا لەگەل ئە و کوڕەی تۆ پێی ئەلێی هەژار و گەمژە هەمە
باوەڕ ناکەیت کە ئەوە ئەلێم بەلام لەوەتەی بونمەوە بەقەت ئێستام دلخۆش نەبوومە باوکە

؟ :وەرەوە هۆش خۆت کچم تۆ خەریکیت واز لەو شکۆیەت دێنیت بۆ کوڕێک؟

یۆل : بێگومان دەستبەردار ئەبم گەر بەهۆی بو بێت لەگەل ئەو کوڕە چونکە من ئەوم خۆش دەوێ و ناشتوانیت زۆریم لێبکەیت وازی لێبێنم

؟:ههههههه سەیرم لە گەمژەیت دێتەوە یۆل لەکاتێکدا خۆت خاوەنی ئەم رێستۆرانتەی کەچی لەبەر ئەو وەک گارسۆنێک کار ئەکەی لە رێستۆرانتی خۆت؟ ناترسیت کە رۆژێک بزانن؟! ئەو کچە دەولەمەندە ئێستا بوەتە گارسۆن ئەوە قبول ئەکەیت؟

یۆل : بەلێ قبولمە....هەرچی کۆمپانیایە بۆخۆت و پارەکانیش بۆخۆت تەنها بهێلە لەگەل ئەو ئاسودە بم باوکە چونکە بەڕاستی ئەوم خۆش دەوێت نامەوێ جیاببمەوە لەبەر جیاوازی ئاستمان چونکە ئەوە هیچ گرنگ نییە بۆمن

دەنگی زلەیەک هات

? : نەکەی هەرگیز بیر لە شتێکی وا بکەیتەوە گەمژە من رێگە نادەم کچەکەم لە ژیانێکی سادە دا بژیت بەلکو شوێنی تۆ کۆشکە نەوەک خانویەکی بچوک









باوەڕ بە گوێیەکانم ناکەم یۆل؟! خاوەنی ئەم رێستۆرانتە؟! ئێستا لەبەر من ئە و کارانە دەکات

لەبەر ئەوە بوو کە پرسیارم لێی کرد دەربارەی خێزانەکەی پەشۆکا

بەلام... ئێستا من دەتوانم چی بکەم؟!

ئایا ڕاستم لەسەر خۆشویستنی ئەو؟

End pov










ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now