" بەخت "

198 45 107
                                    

بەیانی

لەگەل زەنگی مۆبایلەکەم بەئاگا هاتمەوە کاتژمێر 8ی هەموو بەیانیەک بەم شێوەیە بەخەبەر دێم هەلسام وەک هەموو ڕۆژێک گەرماوێکم کرد و هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە و قاتێکم لەبەر کرد دووبارە ئەمە هەمان ستایلی رۆژەکانی پێشومە و نەمگۆریوە
چومە خوارەوە باوک و یۆنجون خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون منیش چوم لەسەر کورسیەک دانیشتم و هەندێک خواردنم بۆخۆم دانا لەسەر قاپەکەم

باوکم : یۆنجون ئەمەوێ ئەم ماوەیە زیاتر ئاگاداری یۆل بیت کە من لێرەنیم

من و یۆنجون سەیری یەکترمان کرد و سەیری باوکم کردەوە

:بۆچی؟

یۆنجون : بۆ کوێ ئەرۆیت؟

باوکم :چەند کارێکی گرنگم هەیە لە ئەمریکا پێویستە بچمە ئەوێ لە مانگێک زیاترم پێ ئەچێت بۆیە نازانم بەتەواوی کەی دێمەوە

لە ناخەوە زۆر پێم خۆشبوو وام هەست کرد ئیتر من ئازاد ئەبم

یۆنجون :بەڵام هەموو جارێک ئێمەش هاتووین لەگەلت؟

باوکم : راستە بەلام ئەمجارە ناتوانین کارەکانی ئێرە جێبێلین بۆیە ئەبێت ئێوە بمێننەوە لەبەر ئەوەیە کە ئەلێم ئاگاداری یۆل بە

یۆنجون : بەسەرچاو گەورەم

باوکم : دەی خۆ وتم پێویست ناکا تۆ من بەگەورە بانگ بکەیت من وەک کوڕی گەورەی خۆم سەیرت ئەکەم بۆیە پێم بلێ باوکە

یۆنجون :راستە بەلام ناتوانم ئەو هەموو چاکەیەتان لەبیر بکەم

باوکم :کێشە نییە دەی من دوا ئەکەوم

هات و ماچی سەرمی کرد هیچ کاردانەوەیەکم نەبوو هێشتا باوەڕ ناکەم کە باوکم من جێدێلێت؟! سەیرە شەقێک بەر سەرم کەوت

باوکم : گێژە مێشکت لەکوێیە باوکت وا ئەڕوا ئەوە چەند جارە بلێم مالئاوایی لە باوکت ناکەی؟

: ئاا ببورە باوکە بەلام بیرم ئەکردەوە چۆن بەتەنیا تۆ ئەچیت

باوکم : چونکە هەست ئەکەم کە ئیتر تۆ گەورە بوویت و ئەتوانم پشتت پێ ببەستم کچەکەم بۆیە لەگەل یۆنجون جێتدێلم ئەزانم کە بێ هیوام ناکەیت

: بەلێ باوکە هیوادارم کە ئاوا بێت

باوکم :کەوایە مالئاوا کچم ئاگاداری خۆت بە

لە باوەشی گرتم

:خەمت نەبێ باوکە بێگومان بێهیوات ناکەم

یۆنجون :بیر لە چی ئەکەیتەوە؟

: هەستەکەم ئازادم؟!!

یۆنجون :سەیرکە بە باوکت ئەلێم بیر لە شتی خراپ کەیتەوە!!!

: نا هیچ نییە مەترسە

یۆنجون کوڕی یەکێک لە پاسەوانەکانی باوکم بوو کە باوکی دەستە ڕاستی باوکم بوو وە زۆر متمانەی پێ ئەکرد کاتێک باوکی یۆنجوون مرد دایکی وازی لە یۆنجون هێنا و هاوسەرگیری لەگەل پیاوێکی تر کرد ئەورۆژەم بیرە کە باوکمم بینی هاتە ژورەوە کوڕێکی بچوک دەستی گرتبوو ئەوکات 7 سالان بوو منیش 5 سال بووم هەردوکمان بێ دایک بووین بۆیە باوکم ئێمەی گەورە کرد بەیەکەوە
ئێستا کە تەمەنی 23 سالە دەربارەی خێزانەکەی ئەزانێت بۆیە هەرزوو دەسی کرد بە بانگ کردنی ئێمە بە گەورەم و خاتوون کە ئێمە بە دلمان نەبوو بۆیە جارجار بە گالتە وای بە من ئەگووت

:ئەلێم.......

یۆنجون : هممم؟؟

:یۆنجونی ئوپا.......

خۆم کیوت کرد و سەیریم کرد

یۆنجون : بسمیلا بۆوا گۆرای لە کچێکی کوڕانیەوە بۆ کیوت؟

:یااا من کیوت بوومە بەلام لەگەل کەسی تر نا تەنها لەگەل تۆ

یۆنجون : ئەنجا دلنیام شتێکت ئەوێ بۆیە وا ئەکەیت!

: گەر بیلێم بۆم ئەکەیت؟

یۆنجون : چیی؟

: پیاسەیەک بکەین لەدەرەوە بەبێ پاسەوان!

گەر ئەو ڕازی نەبێت من هیچم پێناکرێت چونکە گەر بە خواستی خۆم بڕۆم بەبێ ئەو ئەوا باوکم هەموو شتێک ئەزانێت

یۆنجون : یانی خۆم و خۆت بەتەنیا؟

:ئهممم ئەمجا شتی خۆش ئەخۆین

یۆنجون :نەخێر باوکت چی گوت ناتوانم لە پشتیەوە پلان بگێرم

: لەسەر تۆ وەستاوە گەر هیچی پێ نەلێیت..... دواتر بیرتە وتم رۆژێک دێت بە ئازادی ئەسورێمەوە ئەمە ڕۆژەکەیە تکایە یۆنجون لێم تێک مەدە باششە!؟

خۆم زۆر زۆر گوناح کردبوو بە کیوتیەوە قسەم ئەکرد دلنیام ڕازی ئەبێت چونکە ئەو دلێکی باشی هەیە ئاهێکی هەلکێشا

یۆنجون : چیبکەین دلم زۆر باشە دلی بچکۆلەکەم ناشکێنم بۆیە ئەتبەم بەڵام بە مەرجێک؟!

:هەرچی بلێیت ئەیکەم بەلێن بێت

یۆنجون :نابێ یەک هەنگاویش دوورکەوێتەوە لێم نەوەک لەهەر چرکەیەکا باوکت تەلەفون بکا بلێ کوا یۆل تۆ لەلام نەبی

:بەسەرچاو ئەبمە سیکۆتین پێتەوە

یۆنجون : ئەبێ تۆش خواردنم بۆ بکڕیت مادەم یەکەم چونە دەرەوە

یۆل :ئەوەش بەسەرچاو بەس با بڕۆین

هەلسامەوە و سەیریم کرد

یۆنجون :بڕۆ خۆت بگۆڕە جارێ خۆ بەتەما نیت بەو جلانەوە بێیت هەمووان ئەتناسنەوە

یۆل : ئا ڕاست ئەکەیت چی لەبەر بکەم؟

یۆنجون : ئەمجارە جلێکی کچانە لەبەر بکە باشە

یۆل :ئۆکەی چاوەڕێم کە












ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now