" بەختەوەری "

247 39 156
                                    

:هێی تۆ گەمژە؟!

بە توڕەیی و هاوارەوە وأم گوت

ئاوڕی دایەوە

خەندەیەکی گەورە لەسەر لێوی بوو بەتەواوی
باوەڕم بە چاوەکانم نەئەکرد و تێنەگەیشتم لەوەی ئێستا چی ڕودەدات

وە چۆن ڕویداوە؟

ئایا.... ؟! تێناگەم!

باوکم : یۆل کچم بۆ خۆت نەگۆڕیوە؟

ئاگاداری باوکم نەبووم چونکە چاوەکانم نەیاندەویست لەسەر ئەو لابچێت و باوەڕی نەدەهێنا بەوەی لە بەرامبەریەتی

باوکم : یۆل کچم ؟!

:ههااا؟! باوکە...؟! ئەوە چییە؟!

باوکم : هههه وەرە و دانیشە لێرە

بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد و چومە لایان

ئاماژەی کرد تا لەسەر قەنەفەکە دابنیشم بۆیە وأم کرد

باوکم :ئۆیی کچم ئەوە چیرۆکێکی درێژە ئەزانم ئێستا واق ماوی و نازانی چی ڕودەدات بهێلە بۆت رونکەمەوە

هیچم نەوت تەنها چاوەڕێ بووم باوکم قسە بکات و تێمبگەیەنێت

باوکم : چۆی بۆمگیو باوکی هاوڕێی من بوو
بۆیە ئەو پێشتر تۆی ئەناسی
بیرتە ئەو رۆژەی کە لە دووکانەکە بۆ یەکەمجار ئەوت بینی؟!..... دوای ئەوە پەیوەندی پێمەوە کرد و گوتی کە تۆی بینیوە و کە چاوت تێی بڕیوە ئیتر ئەو کاتە بوو من داوام لێکرد کارێک بکات تا خۆی لەتۆ نزیک بکاتەوە

:بەلام لەنی؟!

بۆمگیو : ئەوەش بەشێک بوو لە پلانەکە

: بەلام تۆ لەبەر چاوی من ماچت کرد؟!

بۆمگیو : نەخێر نەمکردووە بەلام لەلای تۆ وابوو

: کەواتە؟

باوکم : ئەوانە هەمووی بۆ تاقیکردنەوەی تۆبوو کچم ئەمویست بزانم کە تۆ دوای ئەوەی بە بێ پرسی من چویتە دەرەوە ئەتوانی چیتر بکەیت و چۆن ڕەفتار ئەکەیت

: چی دەربارەی سوبین؟ ئەو شەوە کە تۆ ئەگریایت؟!

بۆمگیو :خۆ وتم هەموو ئەوانە پلان بوون

:واتە بەدرۆ گریایت؟

بۆمگیو :هههه دەرمانێکم کریبو کردمە نێو چاوم ئیتر گریان نەئەوەستا

: درۆزن

باوکم : کچم یۆل سەرسام بووم کە وا بە ئاسانی کەوتیە خۆشەویستی و ئاوا قوربانیت بۆی دا لەو باوەڕە نەبووم تۆ ئەوەندە سادە بیت

:.......

هیچ ولامێکم نەبوو بۆیە بە بێدەنگی مامەوە

باوکم : بیر لەچی ئەکەیتەوە؟!

:چۆن فێلتان لەمن کرد؟ بەڕاستی هیچ حالم باش نەبوو ئێستاش بە من ئەلێن کە پلانێک بووە؟!

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now