" دەرکردن "

148 38 106
                                    

دوای نان خواردن چوین بۆ کارکردن لەگەل بۆمگیو دەستمان کرد بە پاکردنەوەی قاپەکان

تا درەنگێک ئێمە بە بێدەنگی ماینەوە

ئەمویست قسە بکەم بەلام نەم ئەزانی باسی چی بکەم

بۆیە بێدەنگیم هەلبژارد





دوای دوو هەفتە

کاری هەموو رۆژێکمان دووبارە بوو لەگەل بۆمگیو قاپەکانمان پاک ئەکردەوە و زۆر جاریش لەنی ئەهات و گفتوگۆی پێ ئەبرین
غیرە ئەکەم بەلام لەوەیە من هەلە بیر بکەمەوە

بە بێزاری چومە ژورەکەی بەڕێوبەر و لەسەر قەنەفەکە پالکەوتم روخسارم بەیەک دادا

تان : چی بووە؟

:زۆر بێزار بوومە لەو کچە ناوی لەنی ە

تان :ههههه ئەوان زۆر بەیەکەوەن بەهۆی ئەو بوو بۆمگیو هاتە ئێرە

: ئەمەوێ دەری بکەم بەلام نازانم چۆن بەهانەیەک بدۆزمەوە

تان : دلنیای لەوە؟

: بەلێ تەنها با لێی دور کەوێتەوە

تان : باشە من هۆکارم هەیە بۆ دەرکردنی

: چییە؟

دەرگا کرایەوە و یۆنجون هاتە ژوورەوە

: ئوپااا

روخسارم بەیەکدا دایەوە و چومە باوەشی

یۆنجون : چیی بووە؟

: ئەو کچە دلم ئەشکێنێ زۆر

یۆنجون :ئێ چی لێبکەم من خۆ ناچم بیکوژم؟

:لە پلانمایە دەری بکەم

تان : ئەو زۆر مۆلەت وەر ئەگرێت لەنێوان کاتی کارەکەی بۆیە ئەتوانم دەری بکەم

: کەوایە تا زووە وا بەکە

یۆنجون : گەمژە بۆتۆ باش نابێ کە ئاوا لێرە بمێنیەوە بڕۆ دەرەوە دەی

:ویی بیرم چوو ئێستا من کارمەندم

خێرا چومە دەرەوە و بۆ سەر کارەکەم ڕۆشتم

بۆمگیو وەستابوو لای مەخسەلەکە بە توڕەییەوە سەیری ئەکردم

بۆمگیو :لە کوێ بووی؟

: ئااا.... من... بەڕێوبەر بانگی کردم بۆیە ڕۆشتم

بۆمگیو : خۆ شتێکی خراپ نەبووە؟

: نا تەنها کەمێک پرسیاری لێم کرد

بۆمگیو :ئێ زۆر چاکە..... ئەبینم ئەمڕۆ بەڕێز یۆنجون بەبێ خاتوو یۆل هاتووە سەیرە؟!

: رەنگە کارێکی هەبووبێت

بۆمگیو : بەلام ئە و دوانە بەردەوام لەگەل یەک دێن و ئەچن زۆرێک پێیان وایە خۆشەویست بن بۆیە!

:یااا لەخۆتانەوە چۆن شتی وائەلێن؟!

بۆمگیو : منیش نازانم

: وەرە خەریکی قاپەکان بین باشترە

تەواو بووین لە پاکردنەوەی قاپەکان و کەمێک رێستۆرانتەکە چۆل بوو چوینە نێو رێستۆرانتەکە دانیشتین

تان :لەنی وەرە ژوورەکەم

هەموان سەیری لەنیان کرد کە شۆک بووە و ئەپرسن لەبەرچی وا لەناکاو بانگی ئەوی کرد؟!

چاوەکانی بۆمگیو لەسەر ئەو بوون وە هی لەنی ش بەهەمان شێوە بەلام بەداخەوەم کە ئەبێت بلێم ئەوە کۆتا یەکتر بینینی ئێوەیە لەم رێستۆرانتە ههاهههاهاهها

دوای کەمێک لەنی بە گریانەوە هاتە دەرەوە و بەبێ وتنی هیچ شتێک چوو خەریکی کۆکردنەوەی شتەکانی بوو بۆمگیو خێرا رایکردە لای منیش لەگەلی ڕۆشتم

بۆمگیو :چی بووە؟

لەنی : دەرکرام ؟

بۆمگیو :چیی؟ بۆچیی ؟

لەنی سەڕی خستە سەر شانی بۆمگیو.... ئاگر لە دلم بەردرا

لەنی : بەڕێوبەر وتی کە من زۆر مۆلەت وەر ئەگرم لەنێوان کارەکەم بۆیە نابێت چیتر کار بکەم لێرە

بۆمگیو :یانی بەبێ ئاگادار کردنەوە یەکسەر دەری کردی؟

لەنی : بەلێ زۆر بێ هەست بوو لەبەرامبەر فرمێسکەکانم

ویی دلم ژانەکا کێ هەستی هەیە بەرامبەر ئەو فرمێسکە تیمساحیانەت بیچ رەبی لە ڕێ سەیارە لێت دا

بۆمگیو :من ئەچم قسەی لەگەل ئەکەم

:بۆستە نەوەک بەڕێوبەر توڕە ببێت لە تۆش مەڕۆ

لەنی :تۆ هەقت چییە؟ لاچۆ لەسەر رێگای

پاڵیی پێمەوە نا

: هێی ئاگات لەخۆت بێ چۆن قسە ئەکەی

لەنی : من هیچ باش نیم تا قسەی خۆشت بۆ بکەم تۆ خۆت هەلمەقورتێنە نێوانی ئێمە

: وەلا.... یەکێ نەزانێ مردووم بۆ قسە خۆشەکانت دیارە کچێکی باش نی بۆیە بەڕێوبەر دەری کردووی

لەنی : سەیرکە بۆمگیو ئەو کچە چی ئەلێ؟ یانی هاوڕێیەتی ئەوە ئەکەیت؟

جانتاکەی هەلگرت و خێرا لەبەردەمم تێپەڕی بەلام بۆمگیو دەستی گرت

بۆمگیو : بۆستە بۆ کوێ؟

لەنی : ئەرۆم نەکەی بێیتە لام بە هیچ شێوەیەک

دەستی لە دەستی بۆمگیو کردەوە و ڕۆشتە دەرەوە برۆو قەت مەیەوە رەزا گرانی پیس

بۆمگیو : یۆن پێویست بوو ئەو قسانە بکەیت؟

بۆ ساتێ هەستم بە لەرزینی دلم کرد

: بەلام ئەو بوو قسەی پێم وت

بۆمگیو :باشە ئەبوایە لەو تێبگەشتیتایە

: خەتای منی تیانییە من هیچم لێی نەکردووە

بۆمگیو :بەلام راستیشت نەکردووە

وای وت و ڕۆشت بەبێ وتنی هیچ شتێکی تر...... وردە وردە هەست بە دلشکان ئەکەم چەندە بەئازار بوو کە ئاوای قسەی لەگەلم ئەکرد











ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now