" خۆ شاردنەوە "

217 51 100
                                    

بەڕێز تان :بەخێر بێیت خاتوون

هەرکە گەیشتمە نێو رێستۆرانتەکە لە بەرامبەرم پەیا بوو

:سوپاس بەڕێز تان

چومە ژوری بەڕێوبەر و دانیشتم لەسەر قەنەفەکە و عەینەکەکەم لە چاوم هێنا خوارەوە ئاهێکم هەلکێشا

تان : ماندوو دیاری خاتوون

: بەلێ خۆت ئەزانیت بۆچی

تان : بێگومان ئەتەوێ چیت بۆ بهێنم دلنیام برسیتە

:ئااا ولا وەک هەموو جار بانگی یۆنجونیش بکە ئەوش برسیەتی

تان : بەسەرچاو

ڕۆشتە دەرەوە و قاچم لەسەر قەنەفەکە درێژ کرد بێگومان ئەوەندە لەسەر پێ بوەستیت و چەند کۆمپانیایەک بکەیت بە یەک ڕۆژ قاچت دێشێت

یۆنجون : بانگی منت کردبوو؟

: بەلێ لە کوێ بووی؟

یۆنجون : سەیری رێستۆرانتەکەم ئەکرد وادیارە کارمەندێک کەمی کردووە

:بەڕاست؟ ئەی بۆ تان وای نەوتووە؟

یۆنجون :نازانم رەنگە ئەمڕۆ بوبێت

:ممم دوای لێی ئەپرسم

یۆنجون :داوای خواردنت کرد؟

: بەلێ گەر حەزت بە شتێکی ترە ئەوا بڕۆ و بیهێنە

یۆنجون :هەرخۆی تۆ ئەوانە داوا ئەکەی کە من حەزم پێیەتی

بەیەکەوە پێکەنین

:چونکە دەمێکە شارەزای یەکترین و خواردنەکان بەیەکەوە ئەخۆین گەمژە

یۆنجون : بۆخۆت گەمژە..... من لەتۆ گەورەترم

: ئەقل بە گەورە و گچەکەیی نییە

دەرگا کرایەوە و خواردنەکان گەیشتن
تان هەموو خواردنەکانی لەسەر مێزێک لەلای قەنەفەکە دانا و من و یۆنجون دانیشتین لە ئەرزەکە چونکە مێزەکە ئەوەندە بەرز نەبوو
خەریک بوو ئەمردم لە برسا یۆنجونیش وا دیار بوو

تان : فەرموون

یەکسەر دەستمان کرد بە خواردن و ئەوەی لە پێشمان بوو تەواو مان کرد بەبێ هێشتنەوەی یەک تۆزیش لەدوای

:وااا زۆر بەتام بوو

یۆنجون :خەریکە ئەتەقم ئەوەندەم خوارد لە برسا

تان : هههه ئەبێت کەمێک لە سەرخۆ شتەکان بخۆن

: بەلێ بەلام لەبرسا هیچم بیر نەبوو

پەرداخێک ئاوم لە پێش خۆمەوە هەلگرت و خواردمەوە لەهەمان کاتتدا پرسیم لە تان

: چی نوێ هەیە؟

تان : ڕاستیەکەی کارمەندێک ئەمڕۆ وازی هێنا بەدوای دانەیەکی تر ئەگەرێین

: همممم بۆچی؟

تان :وابزانم کارێکی تری دۆزێبویەوە لەگەل خۆشەویستەکەی

: چک چک منالی ئێستا هەر خەریکی خۆشەویستیە

یۆنجون : هەر منم سینگل ماوم

هەردوو دەستی خستە پشت سەری

:جا کێ وتویەتی سینگل بمێنە بڕۆ بۆخۆت دانیە بدۆزەوە

یۆنجون :ڕاستەکەی دانەیەک هەیە چاوەڕێم تا دلنیا ئەبم کە منی خۆش دەوێت

:کێیە؟

چاوم لێ کز کرد و سەرم بردە پێش

یۆنجون : ئا گوێت بێنە با پێت بلێم

گوێم بردە پێش و نزیک بۆوە

یۆنجون : پێم ڕابواردنی گەمژە هاهاهاه

: تفی جا من هەقم چییە

یۆنجون : ئائا من بووم بە پەرۆش بووم بیزانم

تان : خاتوون؟

سەیری تانم کرد

: بەلێ

تان : ئەزانیت کارمەندەکان داوا ئەکەن تۆ ببینن؟

: بۆچی؟

تان :ئەوان بەپەرۆشی تۆن خاتوون کاتێک دێیتە ئەم رێستۆرانتە

: همم بەلام من نامەوێ بمبینن چونکە لەوەیە رۆژێک بمەوێ بە ئازادی بسووڕێمەوە ئەوکات گەر بمبینن لە شوێنێک لەوەیە کێشە دروست بێت

یۆنجون :هەر ئەلێی رۆژێک بەلام ئەو رۆژە قەت نایەت

: نەخێر وانییە تا کاتێک خۆم ئەمەوێ





بەڕێکەوتین بۆ مالەوە..... بیرم ئەکردەوە لە قسەکانی تان.... من هەموو کاتێک عەینەکێکی رەش لە چاوم ئەکەم و ستایلێکی پیاوانەم هەیە تا ئێستا هیچ کارمەندێک ڕوخساری منی بەتەواوی نەبینیوە و نامناسێت تەنها بەڕێوەبەرەکان نەبن.... وەک بلێی من تاوەنبارێک بم و خۆم بدزمەوە لە هەمووان هەستێکی ناخۆشە.... بەلام دلنیام رۆژێک دێت کە ئەتوانم بە ئازادی بچم بۆ ئەو شوێنەی کە ئەمەوێ و ئەوکات هەموان ئەمبینن














ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دڵخۆشی  (Beomgyu) ✔️Where stories live. Discover now