Part~9

185 30 401
                                    


Vote
Comment
Folow

Let's go









نام: هاتووم تا پێتان بڵێم لە هەفتەی داهاتوو یاری هەیە لە نێوان ئێوەو و گروپێکی تر و ئەمشەو کاتژمێر هەشت لە تیڤی ئەو گروپە دیاری ئەکرێت کە بەرامبەر ئێوەن
تای: باشە بەس بۆ ئێمە دیاری کراوین ئەی نابێت بە تیروپشک گروپەکان دیاری بکەن ؟
نام: بۆیە وایە چونکە ئاریانا هاتۆتە گروپەکە دەیانەوێت ئاستی ببینن ، تۆش ئاری دەبێت هەموو هەوڵێک بدەیت کەوا بەرامبەریان ببەیتەوە دڵنیا نابم ئەو کەسەی بەرامبەرت کێ دەبێت بەس دەبێت ببەیتەوە باشە لە کۆتایدا گروپی ئێڵ ئێس بە ناو بانگترینن
ئاری: خەمت نەبێت بەڕێزم هەموو هەوڵم دەدەم و ڕێگە نادەم کۆمپانیاکەت شەرمەزار بێت
نام: شەرمەزار نابین بە دۆڕانێک بەڵام ئەوە یەکەم یاری تۆیە دەبێت ببەیتەوە لەبەر ناوبانگت

POV ~iriana

بەڕێز نامجوون ڕاست دەکات ئەمیاریە بۆ منە بەڵێ بۆ منە دەبێت بەرمەوە
شوگا: کاتژمێر هەشت ئەوەنەی نەماوە
جیمین: خوایە گروپێک بێت نەتوانین زۆر خۆمان ماندوو بکەین
جونگکووک: هیوادارم وابێت
کوڕەکان بۆوا شڵەژاون ؟ زۆر ئەترسن بەس بۆ ، لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت شەرمەزاریان بکەم ، نابێت هەرگیز ڕێگە بە خۆم نادەم بدۆڕێم !
چەند خولەکێکی ماوە بۆ کاتژمێرهەشت
جەیهۆپ: ئێستا دەگەڕێمەوە کەی هەوەڵەکان دەستی پێکرد بانگم بکەن
جین: باشە
هەمووان بە تامەزرۆوە وەستابوین لە کۆتایدا هەوەڵەکان خوێندرانەوە و جونگکووک بانگی جەیهۆپی کرد و هەموومان بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە سەیری تیڤیەکەمان دەکرد
هەواڵەکان: سڵاو بەڕێزان ئەمڕۆ چەند هەواڵێکی گرنگمان هەیە یەکەم هەواڵ
گروپی بە ناوبانگی گەیمینگی ئێڵ ئێس کچێکیان دامەزراندووە لە گروپەکە و بەو بۆنەیەوە سەرۆکی کۆریا یاریەکی بەرێوە بردووە لە هۆڵی گەورەی سیۆل کۆریای گەمینگ و گروپی ئێڵ ئێس دژ بە گروپێکی گەیمنگی تر یاری دەکەن ئەبێت کێ بێت پاش کەمێکی تر دەیبینن ، با بچینە هەواڵی دووەم
کەشووهەوای کۆریا لەم چەند ماوەیە باراناوی.........
تیڤیەکەیان بێ دەنگ کرد
ئاری: دەبێت چ گروپێک بێت ؟ ڕۆیاڵ گەیم ؟ یان سارانگ ؟ یانیش ڤیس ؟ لەوانەیە ڤیس بێت !!
جیمین: نا تکایە نا  با هەو نەبێت تکایە من ناتوانم ڕو بەڕۆی ئەو فرۆکسە ببمەوە
تب:فڕۆکس ناوی یەکێک لە ئەندامەکانی ڤیسە
جونگکووک: ئەی ئەو سوهوە زۆرم ڕق لێی دەبێتەوە هەمیشە دوو یاری دەکات لە بەرامبەرمان هەمیشەش یەکیان بردۆتەوە
جەیهۆپ: چی دەربارەی ڕۆی ؟ کامتان پێی دەوێرن ؟ ئەو کوڕە ئینگلیزە زۆر زیرەکە هەربەجدی مێشکێکی گەیمینگی هەیە
ئاری: یاااااااا
بە هەموو هێزم هاوارم کرد و هەموویان بێ دەنگ بوون
ئاری: ئێوە لە ئێستاوە بترسن چۆن دەتوانن بەرنەوە ؟ ترسنۆکینە بمبورن ئەو قسەیە دەکەم بەس مافی خۆمە من یەکەم جارمە یاری دەکەم دژ بە کەسێکی بە ناوبانگ ئێوەش زیاتر دەمترسێنن ! لە باتی ئەوە تۆزێ بڵێن ئەوان چین ؟ ئاری تۆ دەیبەیتەوە ، ئێمە سەردەکەوین ، دەبێت ئەوان بڵێن دەترسین
تای: ئاری ڕاست دەکات بۆوا دەکەن
شوگا: مافی خۆیانە منیش لەو ڕۆیە ئینگلیزە دەترسم
ئاری: تۆش نا ، هەرگیز ترس لە تۆ نایە
شوگا: بۆ من مرۆڤ نیم ؟ بەڵێ لەوانەیە سارد بم بەس بەقەد هەموو گەیمەرەکانی کۆریا لەو ڕۆیە دەترسم تەنیا ئەویش کۆری نیە و لە هەمووشیان زیرەک ترە
ئاری: منیش کۆری نیم ! منیش سەردەکەوم و دەبمە دووە گەیمەری بیانی لە کۆریا و یەکەم گەیمەری کچ
تای: ئافەرین بەس بەخۆت ئاریانا
نام: بێدەنگ بن تیروپشکەکە دەکرێت
هەموومان سەیری تیڤیەکەمان کرد
هەواڵەکان:بەڵێ ئێستا بە ڕێگەی ئەلکترۆنی تیروپشکەکە دەکرێت
لە دژی گروپی ئێڵ ئێسی بە ناوبانگی کۆری گەیمینگ گروپێکی تر هەیە کەوا دژ بەو گروپە یاری دەکات  ئەو گروپە دەبێت کێ بێت ؟ دەی ؟ دەی؟ بسوڕێ
پێشکەش کارەکە قسە دەکرد وو سەیری شاشەکەی دەکرد کەوا تیروپشکەکەی تێدا دەکرا وردە وردە چەرخەکە هێواش دەبویەوە و ئێمەش زۆر بە حەماسەوە سەیرمان دەکرد
جیمین: دەی دەی دەی
جونگکووک: تکایە با ڤیس نەبێت تکایە
بۆ ماوەیەک چەرخەکە لەسەر گروپی سارانگ وەستا یەکسەر هەموومان دڵخۆشبوین جیمین و جونگکووک باوەشیان لێک دا و تای و جینیش بە هەمان شێوە بەس من هێشتا دڵنیا نەبووم کەوا چەرخەکە بە تەواوەتی وەستابێت
جەیهۆپ: بوەستن ئەوە ...ئەوە ... نابێتتتتتتتت
پێشکەشکار: پیرۆزە گروپی ڤیس دژ بە گروپی ئێڵ ئێس هەڵبژێردرا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
جیمین یەکسەر کەوتە زەویەکە و دانیشت  لەگەڵ جونگکووک دەستیان کرد بە گریانێکی ساختە
نام: بێ دەنگ بن بزانین کام ئەندام بە بەرتان دەکەوێت
جیمین: تکایە کەسێکی بێ هێز تکایەەەەەەەە
پیشکەش کار: کانگ سو هوی گروپی ڤیس دژ بە مین یونگی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
پێشکەش کار:کیم می سووی گروپی ڤیس دژ بە پارک جیمینی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
پێشکەشکار:شین های مینی گروپی ڤیس دژ بە کیم سیۆکجینی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
پێشکەشکار:جونگ سانوی گروپی ڤیس دژبە جونگ هۆسۆکی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
پێشکەشکار:پارک فڕۆکسی گروپی ڤیس دژبە جیۆن جونگکووکی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
پێشکەش کار: چۆی لوسی گروپی ڤیس دژبە کیم تایهیۆنگی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
پێشکەشکار: وە کۆتاهەمین ڕۆی لۆکۆسی گروپی ڤیس دژ بە ئاریانا نۆڤیکۆسی گروپی ئێڵ ئێس یاری دەکات
یەکسەر تیڤیەکەیان گوژاندەوە هەموویان تۆزێک هیوایان هەبووی جگە لە من و سەیرێکی منیان کرد و منیش خۆم تێک نەدا و زەردەخەنەیەکم کرد
تای: ئاری تۆ سەردەکەوی دڵنیابە
ئاری: خۆشم ئەزانم تای
جیمین: دڵتەنگ نیت ؟
ئاری: سەرەتا کەمێک دڵتەنگ بووم بەس ئێستا نا زۆریش دڵخۆشم چونکە دەتوانم بەسەر ئەو کوڕە ڕوسیە سەرکەوم
شوگا: هیچ لەسەر ئەو کوڕە دەزانیت ؟
ئاری: بەڵێ وابزانم لە خۆشی زیاتر
جونگکووک: واتا چۆن ؟
ئاری: ئێهـ ناوی رۆی نیکۆڵۆسە و تەمەنی ٢٦ ساڵە و خەڵکی سامارای ڕوسیایە بەس پێش ئەوەی بێتە کۆریا لە مۆسکۆی پایتەخت ژیاوە و دوو برای هەیە و لە خێزانی نیکۆلۆسە کە هەموو شتێکی ئەو خێزانە دەزانم ڕەنگە هەندێ شت بزانم کە خۆی نەیزانێت
باوکی بە ڕوداوی هاتووچۆ کۆچی دوای کردووە کاتێک ئەو منداڵ بوە و دایکیشی...دایکیشی خیانەتی لە مێردەکەی پێشووی کردووە و دوو منداڵی هەیە لە هاوسەرە کۆنەکەی و ئێستاش بۆتە سۆزانی بەڵام هێشتا ژنی هاوسەرە کۆنەکەیتی بۆ کۆتا جارێکیش
کچەکەی نەبینیوە
لە کۆتایدا فرمێسکێک بە چاوم دا هاتە خوارەوە
جین: ئەوە تۆ چۆن ئەو شتانە دەزانیت؟ من شۆک بومە بە جدی
جەیهۆپ: منیش
جیمین: منیش
جونگکووک: ئاری ئەوە تۆ فرمێسک بۆ ئەو کوڕە دەڕێژیت ؟
هەموویان سەیریان کردم منیش خەندەیەکم کرد
نام: ئاری کچم تۆ باشیت ؟
بەڕێز نام هاتە لام
ئاری: من زۆر باشم تەنها هەنێ شتە کە بۆم باس نەکردوون و خۆشم  بەزەیم بە حاڵی خۆم دێتەوە
یەکسەر تەلە فۆنێکم بۆ هات
سەیرم کرد ژمارەی نەناسراو بوو و هەمووشیان بینیان کەوا ژمارەیەکی بەناسراو بوو منیش دەستم بۆی برد تا هەڵی گرم
شوگا: چۆن بۆ خۆتەوە تەلەفۆن هەڵدەگری تۆ ئێستا کەسێکی بە ناوبانگیت
دەستمی گرت و موبایلەکەمی وەرگرت
ئاری: بەس ئەوە کەسێکی نە ناسراو نیە من زۆر باش دەیناسم زوو بمدەیە با وەڵام بدەمەوە
شوگاش موبایلەکەمی پێ دامەوە و یەکسەر هەڵم گرت
؟؟؟: چیە لە ڕوسیا بێزار بویت هاتوویتیە کۆریا تا ئێرەش بکەیتە هی خۆت ؟ بەس نەتبینی کچم هەرگیز ڕێگە نادەم باوکمت برد و دایکمت لێ جیا کردمەوە
ئاری: وەک پێشبینیم کردبوو تۆیت ! بەڕێز ڕۆی کۆلۆس
لەگەڵ قسەکەم هەموویان سەیریان کردم
ڕۆی: بەڵێ خۆمم چیە ! لێم ناترسیت !؟ ناترسیت بدۆڕێیت ؟
ئاری: کوڕە ئەگەر من بشمرم ڕێگە نادەم تۆ لێم ببەیتەوە بە نەفرەت بیت
دوبارە هەموویان سەیریان کردم و شۆک بوون
رۆی: جوان قسە بکە من برای گەورەتم !
ئاری: برا ؟ چجۆرە برایەکیت؟ هەرگیز خۆت بە زڕ برای من نەزانیت تۆ کوڕی سۆزانیەکیت
دوبارە کوڕەکان شۆک بونەوە
جیمین: چی ڕودەدات ؟
منیش بە دەستم ئاماژەم بە بوەستە کرد
ڕۆی: چیە لەگەڵ کوڕانیت ؟ ڕادەبوێریت ؟ ئەوە دەنگی کێیە ؟
ئاری: سەیرکە گەر یەک قسەی تر بکەیت هەموو ژیانت وێران دەبێت تێگەشتیت ئەو ناوبانگەی هەتە وەک و میزەڵان بە هەوادا دەفریت بە نەفرەت بیت گەر ئێستا  ئەو کەسانەم لا نەدەبوو دەمزانی چیم دەوت بەس تۆ بوەستە بۆم ، وتم با بزانیت من ئەو منداڵەی جاران نیم کە تۆ یاریت بە هەستەکانی دەکرد !!
تەلەفۆنەکەم داخستەوە
جونگکووک: ئەوە چی بوو ئێستا زڕ برای چی ؟ تۆ ئەو کوڕە چۆن دەناسیت ؟!
نام: ئاری هەموو شتێک ڕون بکەوە
ئاری: باشە هەرخۆی دەمویست پێتان بڵێم بەس ئەو خوێڕ...ببورن ئەو کوڕە تەلەفۆنی کرد بۆیە
خەریک بوو جوێنێک بدەم بەس ئەو شایەنی ئەوە نیە خۆم شەرمەزار بکەم لەبەر ئەو
ئاری: دانیشن با پێتان بڵێم
هەموویان دانیشتن منیش لە نێوانیان بووم
ئاری: ئێ لە ڕاستیدا من خەڵکی ڕوسیام نەک ئەمریکا بەڵام چوار ساڵ پێش ئێستا هاتمە کۆریا  بۆکار کردن لە منداڵیەوەئاواتم بوون بە گەیمەربوو بەس دایکە سۆزانیەکەم ڕێگەینەدەدا و دەیویست منیش بکاتە سۆزانی وەک و خۆی ،ئەو ئافرەتەی بە ناو دایکمە  هاوسەری باوکم بوو بەڵام پەیوەندی لەگەڵ باوکی ئەو ڕۆیە هەبوو  تاوەک و ڕۆی بوە سێ ساڵ باوکی مرد و دایکی هەموو ڕۆژ دەچوە لای و خزمەتکاری بۆ گرتبوو تاوەک و ڕۆی گەورەبوو و ئاشکرا بوو کەوا دایکم خیانەتی کردووە، ڕۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیەوە هاتە کۆریا و وازی لە خێزانەکەی هێنا لە ڕوسیا و لێرە بوو بە گەیمەر و منیش ئاواتم گەیمەر بوو کە خۆی فێری کردبووم بەس چون من کچ بووم نەمدەتوانی بۆیە هاتمە ئێرە چوار ساڵ پەیوەندیم لەگەڵ خێزانەکەم نەما تەنها ساشا نەبێت و جار جارقسەم لەگەڵ باوکم دەکرد ئەو من و ئۆلیڤەری زۆر خۆشدەوێت و هەموو شتێکمان بۆ دەکات و هەر ئەویش بوو وتی بچۆ کۆریا بزانە ناتوانیت ببیتە گەیمەر لێرە و ئۆلیڤەریش چوبووە سەربازی نەمئەتوانی قسەی لەگەڵ بکەم ، وە چەند جار باوکم ویستۆتی دایکم تەڵاق بدات بەس دایکم ڕازی نەبووە و دادگاش تەلاقیان نادات چونکە ئەو ئافرەتە پارەی پێ دەدات وە ئێستاش ئەو ڕۆی ناوە دەکاتە زڕ برام زانیویەتی من بومەتە گەیمەر لێرە تێلی بۆم کردووە تا بمترسێنێت وا ئەزانێ من لێی ئەترسم
تەواوی قسەکانم فرمێسک بە چاوم ئەهاتە خوارەوە
هەموویان باوەشیان لێم دا منیش باوەشم لێیان دایەوە
نام: من ئەبێت بڕۆم هاوڕێیان بە هیوای بردنەوە
هەموومان : سپاس
ئاری: ئەڵێن چی سەیر فیلم بکەین ؟
هیچیان وەڵامیان نەدامەوە دیار بوون هەموویان غەمبار بوون
ئاری: بۆوا ئەکەن ؟ لە من زیاتر خەمتان خوارد بەڕاستی !
دوبارە کەس ئاگای لێم نەبوو
ئاری: هێییی وەڵامم بەنەوە
بە هەموو هێزم هاوارم کرد و جیمین و جونگکووک دەستیان بە گوێیان گرت
جونگکووک: ئەو دەنگە گەورەت لە کوێوە هێناوە بەس بزانم
تای: چیت ئەویست ؟!
ئاری: ئەڵێم سەیر فیلم بکەین ؟
هەموویان جگە لە شوگا: باشەە
شوگا: نەخێرررر
جیمین: بۆۆۆۆ
شوگا: خەوم یەت
جەیهۆپ: پشیلەی خەوتوو بڕۆ بخەوە کارمان بە تۆ نیە
ئاری: فلمێکی خۆش ئەزانن ؟
شوگا: نا منیش سەیریەکەم لەگەڵتان
کەس گرنگی پێ نەدا
ئاری: ئەچم هەنێ شت ئەهێنم ئێوە فلمێک هەڵبژێرن
هەموویان: باشە
دوای کەمێک گەڕامەوە هۆڵەکە بە خواردنەکانەوە ،گڵۆپەکان گوژابوونەوە و خەریک بوو فلمەکەیان دائەگیرسان
تای: ئاری وەرە
ئاری: هاتم ،ئەوانەم لێ وەرگرن
جین: کێ ئەو هەمووە ئەخوات ؟
ئاری: من
جیمین،جونگکووک: منیشش
سەیری فلمەکەم ئەکرد تەنیشتم شوگا بوو تەنیشتەکەی ترم تای بوو و ئەوانەی تریش لە خوار قەنەفەکەوە پاڵ کەوتبوون شتیان ئەخوارد
بەس وابزانم ئەو فلمە ترسناکە ، من خۆم زۆر ئەترسم جا بەو شەوەش
لە ناکاو ئەو دەنگەی لە فیلمەکە هەبوو نەما و هەناسەیەکی ئاسودەیم دا یەکسەر دێوێک هاتە سەر شاشەکەو یەک بە خۆمان هاوار مان کرد یەکسەر خۆم هەڵدایە باوەشی شوگا چونکە لەوەوە نزیک بووم ئەویش باوەشیلێم داوە هەستم ئەکرد بۆنی قژم ئەکات بۆیە لە باوەشی هاتمە دەرەوە
ئاری: ئێ ببورە لەبەر ترسان ئاگام لێ نەبوو
بە شڵەژانەوە وتم
شوگا: کێشە نیە ، خۆشم کەمێک ترسام
ئاری: باشە تۆ بۆچی...
قسەکەمم  تەواو نەکرد چونکە بیرم کردەوە ئەوە من دەڵێم چی ، خەریک بوو بڵێم بۆچی بۆنی قژمت کرد بەس ئەگەر هەر وەڵامێکی دابامەوە دەکەوتمە شەرمەزاری بۆیە بێدەنگ بووم
شوگا: دە قسە کەت بکە
ئاری: نا هیچ نیە
شوگا: باشە
ئاری: جیمین ئەوە فلمە هەڵتبژاردووە ؟
وتم و مستێکم بە هیواشیلە سەری دا
جیمین: یا منیش نەمزانی ترسناکە
تای: با بخەوین بەسە
جین: تای تۆش لێمان مەبە بەو پشیلەیە
تای: دەباش ئێوەش
شوگا: من بۆ هاتمە ناو باەتەکەوە
ئاری: بێدەنگبن دە بەسە
دوای کەمێک لە سەیر کردنی فلمەکە هەستم کرد تای خەوتبوو منیش چاوم دا ئەخراو ئەکرایەوە ئەوەندەم خەو ئەهات

POV ~yoongi

هەستم کرد ئاری خەوی لێکەوتووە و سەری لەسەر شانی تای داناوەو تایش خەوتووە و کوڕەکانیش بە قوڵی چوبونە ناو چیرۆکەکەوە منیش سەری ئاریم کردە سەر شانی خۆم کەمێک جوڵا بەس هەڵنەسا خۆشم سەرم خستە  سەر سەری و خەوم لێ کەوت  و جار جار چاوم ئەکردەوە لەبەر هاواری کوڕەکان
ئەتوانم بڵێم ئاری کچێکی زۆر شیرینە خۆشت ئەوێت و زوو تێکەڵ ئەبێت توڕە بونەکەشی جوانە زۆر زوو ئەشڵەژێت و بۆنێکی زۆر خۆشی هەیە کاتێک باوەشی لێدام منیش بە هەلم زانی و باوەشم لێیدا و زۆر بە قوڵی بۆنی قژیم ئەکرد قژێکی زۆر جوانی هەیە ئاوا قاوەی تێکەڵ بە ڕەنگی زەرد بووە و قژیشی درێژە و خاوە و لە هەمان کاتیش لولە ، بوەستە ئەوە من چیئەڵێم ؟ بۆ باسی ئەو ئەکەم ؟ لەو بیرکردنەوانە بووم خەوم لێ کەوت





بەیانی









_____________________________
ببورن ئەم پاڕتەدواکەوت بەس بەخوا هیچ مەجالم نەبوو زۆریشم نوسیوە ڤۆت و کۆمێنت  و فۆڵۆم بکەن دڵی منن
1927 وشە

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now