Part~12

180 30 307
                                    







After one week



POV ~iriana

هەرگیز بە قەد ئەمڕۆ نەشڵەژاوم ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کەوا یاریەکە دەکەم لە پێش چاوی هەموو کۆریا و جیهان ئێستا هەموومان لە ژوری چاوەڕوانین و بەڕێز نامیش هانمان دەدات و کارمەند و مەنەیگەرەکانیش جل و مەیکاپمان بۆ ئامادە دەکەن
هانسوو: خاتوون ئاریانا ئەوە جلەکەی تۆیە بڕۆ خۆت بگۆڕە با مەیکەپەکەت بۆ بکەن
ئاری: باشە سپاس
هانسوو یەکێکە لە مەنەیگەرەکان کوڕێکی زۆر باش و بەڕێزە و هەموو شتێکم بۆ دەکات
چومە ژوری خۆ گۆڕین و بە خێرای خۆم گۆڕی جلێکی جوانە ئەوەی بۆیان هەڵبژاردووم بەس ئەو جلەیان بۆ سەر ستەیجە واتا بەو جلانە یاری ناکەم
جلەکەم لەبەر کرد زۆر جوانە بەس هەست دەکەم کراوەیە خۆم هەرگیز جلێکی وام لەبەر نەکردووە واتا جلی ئاهەنگ و شتی وا

هەرگیز بە قەد ئەمڕۆ نەشڵەژاوم ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کەوا یاریەکە دەکەم لە پێش چاوی هەموو کۆریا و جیهان ئێستا هەموومان لە ژوری چاوەڕوانین و بەڕێز نامیش هانمان دەدات و کارمەند و مەنەیگەرەکانیش جل و مەیکاپمان بۆ ئامادە دەکەن هانسوو: خاتوون ئاریانا ئەوە جل...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکەی ئاریانا

چومە دەرەوە لە ژورەکە ڕێک چاوی هەموو کارمەندەکانی ئەوێم هاتە سەر کەمێک شەرمم کرد
هانسوو: واو واو بەڕاستی زۆر جوانیت خاتوون ئاریانا
ئاریانا: زۆر سپاس
جێسی: خاتوون ئاریانا درەنگە بۆ مەیکاپەکەت
ئاریانا : باشە با بچین
بە دوای جێسی کەوتم و چومەوە ژوری چاوەڕوانی کەوا لەوێ هەموو کوڕەکان و بەڕێز نامیشی لێبوو
ب.نام: ئاریانا تۆ زۆر جوان بویت
جیمین: ئەو خۆی جوان بوو
ب.نام: ئەو زۆر جوان بوو بەس ئێستا مانگە مانگ
ئاری: ئەوەنە پیام هەڵمەیەن
تای: شایەنتە
جێسی: ئاریانا خان دەتوانی بێیت دوا دەکەویت
منیش چومە شوێنەکەم دانیشتم جێسی دەستی کرد بە مەیکاپ کردن بۆم و کوڕەکانیش چون تا خۆیان بگۆڕن دوای تای هاتە دەرەوە و لە کورسی تەنیشتم دانیشت و کچێک هات قژی بۆ چاک دەکرد
تای: شڵەژاو مەبە ئاری
ئاری: پێم بڵێ چۆن وا نەبم
تای: منیش وەک تۆ بووم سەرەتا زۆریش شڵەژاو بووم بەڵام ئێستا وانیم بگرە هیچ نەشڵەژاوم تەنها هەیە جانم
ئاری: تۆ بڵێی من سەربکەوم ؟
تای: بێگو...
قسەکەی پێ بڕدرا
یونگی: بێگومان سەردەکەویت و تەواو هیچیتر پێویست بە شڵەژان و ترس ناکات
هات و لە کوریسیەکی تەنیشتەکەی ترم دانیشت
ئاری: بە قسە ئاسانە بەڕێز ساردوو سڕ ، ئەی گەر دۆڕام ؟ بگرە ئەی ئەگەر هەر نەمزانی یاری بکەم ؟
نام: من بە خۆڕای تۆم نەکردۆتە یەکێک لە ئەندامەکانی گروپەکەم ئەوە دەزانیت ، هەم با سەرنەکەویت پێویست بە ترس ناکات تەواو هەموومان هەڵە دەکەین لە ژیانمان
ئاری: بەڕێز نامجوون ئەگەر من بدۆڕێم ئەوا ڕێک دەڕۆم لە گروپەکە
نام: قسەی وا مەک...
ئاری: نامەوێت ببمە هۆی لە ناو بردنی گروپەکەتان و لەدەستدانی ناوبانگتان
نام: ئاری هیچ قسەیەکی تر مەکە لەسەر ئەو بابەتە تا دوای یاریەکە باشە
هەمومان بێدەنگ دانیشتبوین و کارمەندەکان خەریکی ئەندامەکان بوون مەیکەپەکەیان بۆم کرد تەنها قژم مابوو
هەموویان ئامادە بوون تەنها من نەبێت

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now