Part~29

162 25 201
                                    




POV ~iriana

ئۆلیڤەر: ئەی تۆ لەگەڵ کوڕەکان نامێنیتەوە؟
ئای خوایە ئەو پرسیارە چی بوو ئێستا من چی وەڵام بەمەوە ؟
ئاری: ئێ ئەوە...واتا لەگەڵ وان دەمامەوە  بەڵام ئێستا چۆن ئێوە جێدێڵم !
شکور شتێکم دۆزیەوە تا بیلێم
ئۆلیڤەر: باشە کەوایە
منی لە باوەش گرت
ساشا: وابزانم هاتنمان بۆ کۆریا زۆر سودی هەبوو
نیکۆڵاس: ڕاست دەکەیت بەخوا
ئۆلیڤەر: زۆر ڕاستە ، بەڵام من ئاوا ناتوانم بڕۆمە لای دایک و باوکم !
ئەو زۆر ڕاست دەکات ناتوانین تەنانەت بڕۆینە سەر گۆڕەکەشیان
ئاری: خەم مەخۆ کاکە جوانەکەم بۆخۆمان هەموو ساڵێک دەرۆینەوە بۆ لایان
ساشا: بێگومان ئیمە چۆن لە بیریان دەکەین !
هیوادارم لە بیریان نەکەین ! چونکە مردوو تەنها ساڵێک مردووە بەلام دوای ساێک مردوویەکێش نامێنێت لەلای زیندووەکان!
تەلەفۆنێکم بۆ هات و سەیرم کرد هیۆنە
هیۆن: سڵاو ئاری
ئاری: سڵاو هیۆن چۆنیت
هیۆن: باشم زۆر سپاستدەکەم ، بۆ ئەوە تەلەفۆنم کرد تا پێتان بڵێم وەرن بۆ ماڵەکەم و نان بخۆین پێکەوە و دواتریش دەڕۆینە خانووە نوێکەتان !
ئاری: پێویست ناکات هیۆن زۆر سپاس
هیۆن: ئاری من لێم نەپرسیویت دێیت یان نا من دەڵێم دەبێت بێن !
ئاری: منیش دەڵێم پیویست ناکات سپاس
هیۆن:ئاری هیچخواردنێک نیە لە ماڵتان و خۆتانیش تازە هاتوونەتەوە و ماندوون ئیستا شۆفێر دەنێرم بە دواتان دا
ئاری: نا نا تەواو  پیویست ناکات خۆمان دێین ناونیشانەکەم بۆ بنێرە
هیۆن: ئاوا ئاقڵ بە هەم دەمەوێت هاوڕێکانت و براکەشت بناسم ، دەی خوات لەگەڵ
تەلەفۆنەکەی بەسەرم داخستەوە
ئاری: کوڕێکی شێتە
بەدەم خۆمەوە وتم و پێکەنیم
ئیڤان: کێ شێتە ؟
ئاری: هیچنیە ، دەڕۆینە ماڵی ئەو هاوڕێیەم کەوا خانووەکەی بۆ بەکرێ گرتوین دەڵێت وەرن و دەمەوێت برا و هاوڕێکانت بناسم و نانیش بخۆین و دەڕۆینە خانووەکەمان
ئۆلیڤەر: ئەو هاوڕێیەت یەکێکە لەوانەی کاریان لەگەڵ دەکەی ؟
ئاری: نانەخێر ، کەسێکی ترە با برۆین
نامەیەک بۆ موبایلەکەم هات و ناونیشانەکەی ناردبوو و ئێمەش کەلوپەلەکانمان بردە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و هەر پێنجمان بەڕیکەوتین بۆ ماڵەکە و تای دوبارە پەیوەندی کرد بەڵام چونکە لە ناو ئۆتۆمبێلم وەڵامم نەدایەوە بەلام دوبارە کردیەوە بۆیە وەڵامیم دایەوە
ئاری: بەڵێ تای ؟
تای: نەموت تەلەفۆنم بۆ بکەوە ؟! کەچی چەنێک تێپەڕیوەو نەتکردۆتەوە
ئاری: ئێ ببورە تای بەڵام ئێستا شۆفێری دەکەم  دوای تێلت بۆ دەکەمەوە
تای: باشە ئاگادار بە
یپتەلەفۆنەکەی داخستەوە
ئیڤان: ببورە ئاریانا بە هۆی منەوە کەوتویەتیە کێشەوە
بە غەمباریەوە وتی
ئاری: نا نەخێر ئیڤان ئەوە بەهۆی تۆوە نیە دڵنیابە ئێمە هاوڕێیەکی زۆر نزیکین خەڵک بە هەڵە تێدەگەن تەنها ئەوە هەڵەکەیە و هەڵەی خەڵکە نەک من و تۆ لە کۆنگرەکە هەمووی رون دەکەمەوە و چارەسەر دەبێت خەمت نەبێت
ئیڤان: هیوادارم !
گەشتینە ڤێلایەکی گەورە و خۆش و بینیم پاسەوان  لەوێ وەستاوە و زانیم ماڵەکەی ئەوە و بینیم لە سەرەوەی خانووەکە وەستاوە و من بینی ئاماژەی بە پاسەوانەکە دا دەرگاکە بکاتەوە و کردیەوە و منیش بە ئۆتۆمبێلەکەم چومە ژورەوە

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now