Part~16

175 27 233
                                    




POV ~iriana

لەنەخۆشخانە



گەیشتینە نەخۆشخانە و چوینە ژورەکەی کووک
یونگی: سڵاووو
بە کەمێک دەنگی بەرز وتی و خواردنەکانی دەستی لەسەر مێزەکە دانا
تای: بەخێربێن
تای سەیرێکی کردین
ئاری: سپاس ، ئەی ئێستا کووک چۆنە؟
جیمین: ئەو باشە
یونگی: ئەی کوا جەیهۆپ؟!
وتی کاتێک سەیرێکی ژورەکەی کرد و ئەوی نەبینی
جین : ڕۆشتۆتە دەست شۆر
لەو کاتەشا دەرگای تەوالێتەکە کرایەوە لە دوامەوە منیش ویستم ئاوەڕبەمەوە بەڵام یونگی ڕومەتمی گرت و ڕوی لە خۆی کردەوە کەمێک شەرمم کرد هەستم کرد سور بۆمەتەوە
یونگی: ئاری ئاوڕ مەدەرەوە ، گەمژەی بێ ئەقڵ کەست دیوە پێش ئەوەی پانتۆڵەکەی بە تەواوی لەبەر بکات بێتە دەرەوە؟
سەرەتا سەیری چاومی کرد وقسەکەی کرد دواتر سەیری جەیهۆپی دەکرد بە توڕەییەوە قسە دەکرد
جەیهۆپ: ئێ نەمزانی ئێوە هاتون
یونگی: دە بڕۆ ژورەوە خۆت چاک بکە
دەنگی داخستنی دەرگا هات وابزانم ڕۆشتەوە ژورەوە ،بەڵام یونگی هەردەستی بە ڕومەتمەوە بوو
ئاری: گەر وازم لێ بێنی دادەنیشم
دەنگم بە سەیری دەهات چونکە ڕومەتمی گرتبوو قسەم جوان بۆ نەدەکرا
یونگی: ئا فەرموو دانیشە
دەستی لابرد و چومە تەنیشت تای دانیشتم
ئاری: کووک دکتۆر نەیوت کەی دەتوانی بڕۆیتەوە ماڵەوە؟
وتم کاتێک خواردنەکەم بۆی برد تا بیخوا
کووک: با ئەمڕۆ دەڕۆمەوە ماڵەوە
ئاری :باشە کەوایە، من دەڕۆم کەمێک کارم هەیە
یونگی: بۆ کوێ دەچیت؟
ئاری: ئەڵێم کارم هەیە ئێوارە دەگەڕێمەوە
تای: با یەکێکمان بێین لەگەڵت
ئاری: نا نا خۆ منداڵ نیم ئەی هاوار واز بێنن
یونگی: ئێوارە زوو بێیتەوە
ئاری: باشە وازبێنە بێزارکەر
یەکسەر چومە دەرەوە بە ڕاکردن و یونگیش بە قسەکەم توڕە بوو
ئاری: نایەمەوە بێزار کەر
سەرم بردە ژورەوە و یەکسەر ڕامکرد ئەویش لە دوامەوە هاواری دەکرد پڕ بە نەخۆشخانەکە ،ئاری ئاری ناومی دەهێنا




حەزم کرد بڕۆمە لای سان و بیبەمە بازاڕ هەندێ جل و شت بۆ خۆی و هاوڕێکانی بکڕم حەز دەکەم کەمێک دڵخۆشی بکەم کوڕێکی زۆر شیرینە
بە تاکسیەک چومە ماڵەوە و ئۆتۆمبێلی خۆمم هێنا چونکە ئاوا ئاسودە ترە بۆم لەبەر بە ناوبانگبونم هەموو کەس دەمناسێت
سەرکەوتمە ئۆتۆمبێلەکەم و بەڕێکەوتمە هەتیوخانە و چومە ژورەوە لە حەوشەی هەتیو خانەکە سانم بینی لەگەڵ دوو کوڕی هاو تەمەنی خۆی دانیشتبوو و قسەیان دەکرد و لە دواوە بۆی ڕۆشتم بە هێواشی تا بۆی بکەمە سوپرایز
سان: ئای من چی بکەم چۆن بیبینم ؟!
قسەی بۆ هاوڕێکەی دەکرد ،لە دواوە چاویم گرت
سان: تۆ کێی؟ بوەستە من ئەزانم کێی بە بۆنەکەت ناسیمیتەوە...نونا
تۆزێک بە لوتی هەناسەی هەڵکێشا بە قوڵی بە مەبەستی بۆن کرد و دوایەش دەستمی لابرد و ڕوی سوڕاند
سان: نونا !
باوەشی لێم دا و منیش لە باوەشم کردەوە
ئاری: سان دەتەوێت کێ ببینیت؟
لە باوەشم دەرم هێناو چومە تەنیشت ئەو و هاوڕێیەکی دانیشتم
سان: هیچیوا نیە
بە دەستی قژی خوراند
ئاری: دەزانم شتێک هەیە بەڵام با بۆ دوای بێت ئێستا ئەو هاوڕێیانەم پێ بناسێنە
تایسوو: ئا سڵاو من نام چۆی تایسووە و هاوتەمەنی سانم و هاوڕێی نزیکیم
ئەوەی تەنیشتم هەستا و هاتە بەرامبەرم وەستا و خۆی نزم کردەوە وەک سڵاو
مینسوو: سڵاو منیش چۆی مینسووم برای تایسووم و ئێمە دوانەین بەڵام من بچوک ترم
ئەویش هەستایەوە و چوە تەنیشت تایسوو و خۆی نزم کردەوە وەک سڵاو
ئاری: منیش ئاریانام خۆشحاڵبووم بە بینینتان
تایسوو: دەتوانم شتێک بپرسم؟
ئاری: بێگومان
تایسوو،مینسوو: ئەو جوانیەت لە کوێوە هێناوە ؟
هەردووکیان پێکەوە وتیان و زۆر ژیکەڵە بون
ئاری: ئایخوایە ئێوە منداڵن جارێ لە جوانی تێناگەن
چومە بەردەمیان و دەستم لە شانیان دەخشاند
سان: نونا بۆچی هاتووی؟
ئاری: هاتووم تۆ ببەم تا کەمێک خۆشی وەرگرین بەڵام مادەم ئێوەشم ناسی ئێوەش وەرن با پێکەوە بڕۆین
سەرەتا ڕووم لە سان بوو دواتر ڕوم کردە تایسوو و مینسوو
مینسوو: نا ئێمە نایەین ئەمجارە سان بەرە بۆ جاری داهاتوو ئێمەش بەرە
تایسوو: مینسوو ڕاست دەکات ئێمە نایەین ئێوە بڕۆن
ئاری: نەخێر ئێوەش دێن هەموومان پێکەوە دەڕۆین
مینسوو: بەڕێوبەر ڕێگە بە ئێمە نادات !
ئاری: چی ؟ بۆچی ؟
تایسوو: چونکە نانی بەیانیمان زیاتر خوارد لەوانی تر بۆیە سزای دوو ڕۆژ نەچونە دەرەوەمان وەرگرتووە
ئاری: ئەوە چۆن دەبێت ئەی قوتابخانە؟
سان: ئێمە ئەمساڵ وازمان هێناوە واتا وازمان نەهێنابوو بەڵام لە قوتابخانەکەمان سوکایەتیمان پێدەکرا لەبەر ئەوەی هەتیوین ، نەک هەر ئێمە نیوەی ئەوانەی ئێرە ناخوێنن
مینسوو: هەرسێکمان زۆریش زیرەک بوین بەڵام نەمانتوانی بخوێنین
ئاری: ماوەی چەنێک وازتان هێناوە؟
تایسوو: نزیکەی هەفتەیەک
ئاری: باشە کەوایە ئەوە چارە دەکەم و ئەو سزایەی بەڕێوبەریشتان جێ بە جێ دەکەم ، ئێوە بڕۆن خۆتان ئامادە بکەن دوای وەرنەوە ئێرە باشە
ئەوان بە ڕاکردن ڕۆشتن
منیش بەڕێکەوتم بۆ ژوری بەڕێوبەرەکە و زۆریش توڕە بووم واتای چیە منداڵێکی دوانزە ساڵ سزا دەدات ؟ لەسەر ئەوەی نانی زیاتر خواردووە
بە خێرای دەرگاکەم کردەوە
بەڕێوبەر: نازانیت لە دەرگا بدەیت هەی دایک سۆزان...
زانی کە هەتیوێکی ئێرە نیم بۆیە بێدەنگ بوو
بەڕێوبەر: ئۆ بەخێربێیت خاتوون دابنیشە ، بمبورە بۆ ئەو قسانە
دانیشتم لەو کورسیانەی لە شێوەی قەنەفەبوون لە بەردەمی مێزەکەی
ئاری: لەگەڵ ئەو منداڵانەی ئێرە وا قسە دەکەیت؟ ئەی چی ئەگەر من شکایەت بکەم لە لای حوکمەت بەڕێوبەر ها سیۆ مون
ناوەکەی لەسەر مێزەکەی نوسرابوو بۆیە منیش سەیرم کرد و جەختم لە ناوەکەی کردەوە
بەڵام قسەی نەکرد و لەو کاتەش دەرگاکە کرایەوە
؟؟؟: بەڕێز ها پێویستم بە واژۆی تۆیە لەسەر ئەو پەڕاوانە
کوڕێکی زۆر جوان و کەشخە بوو سەیرێکی کردم
؟؟؟: ببورە خاتوون نەمزانی کەسێکی لێیە
ئاری: کێشە نیە
ب.ها: پەڕاوی چیە ؟
؟؟؟: لە حوکمەتەوە هاتووە بۆ دابین کردنی ملیۆنێک وۆن بۆ هەتیو خانە
ئاری: چی؟ مل یۆن ێک وۆن
بە شۆک و پچڕ پچڕی وتم
ئاری: ملیۆنێک وۆنت داوا کردوە لە حوکمەت کەچی سزای منداڵە بچوکەکانی ئێرە دەدەیت؟
ب.ها: دەتوانم ناوت بزانم خاتوون
ئاری: ناومت بۆچیە ؟
بە توڕەی و کەمێک هاوار وتم
ب.ها: بۆ ئەوەی بتوانم بەوە بانگت بکەم
ئاری: سێ می
ناوی ڕاستەقینەمم نەوت مادەم نام ناسێت با هەر نەمناسێت
ب.ها: خاتوون سێ می سەیرکە ئێرە هەتیو خانەی منە واتامن بەڕێوبەریم هیچ کەس بۆی نیە خۆی هەڵقوڕتێنێت لە کارەکانم تکایە ئێستاش بڕۆ !
بە چاو نەترسیەوە لە بەرامبەرم وەستا و قسەی کرد
ئاری:من ئەو چاو نەترسیەت دەشکێنم !! ناوی منت لە بیر بێت شین سێ می !
؟؟؟: سێ می ؟؟بوەستە تۆ ئاریانای گەیمەر نیت ؟
ئاشکرابووم 😀
ئاری: بەڵێ خۆمم بەڵام ئەوە ناوە کۆریەکەمە وتم با بە جوانی لە بیری بێت
؟؟؟: دەتوانم کەمێک قسەت لەگەڵ بکەم بە یارمەتیت !؟
ئاری: نەخێر !ئەو منداڵانە چاوەڕێم دەکەن
ویستم بڕۆن بەڵام دەستمی گرت و بۆ پێشی خۆی ڕایکێشام
ئاری: ئەوە چی دەکەیت تۆ؟
؟؟؟: ئەی کەواتە کەی دەتوانم قسەت لەگەڵ بکەم ؟
ئاری: چەند بێزار کەریت ، ئێوارە کە ئەو منداڵانەم گەڕاندەوە دێمە لات بۆ ئێرە
؟؟؟: باشە
ئاری: تۆش منت بیر بێت بەڕێز ها سیۆ مون
چومە دەرەوەی ژورەکە و لە دوامەوە قسەیەک کرا بە هاوارەوە
؟؟؟: وابزانم تۆ دەناسم !












__________________________

هاتمە کۆتای ئەم پاڕتەش بمبورن بۆ دوا کەوتنم لە نوسینی بەڵام زۆر بێ مەجال بووم بمبورن.
ڤۆت وکۆمێنتیش بکەن زۆر سپاستان دەکەم

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now