Part~14

181 31 308
                                    









POV ~taehyung


چاوم کردەوە یەکەم شت سەیری کۆمپیوتەرەکەم کرد کەوا خوێنی زۆر بە خراپی کەمی کردووە بۆ جۆرێک کەوا بەقەد نینۆکم بگرە کەمتریش خوێنی ماوە بۆیە یەکسەر هەستامەوە و لێیم دا یەکسەر خوێنی بوە سفر بەڵێێیێ
پێشکەشکارەکە: بەڵێ براوەی ئەم یاریەش بریتیە لە
کیم تایهیۆنگ ی گروپی ئێڵ ئێس پیرۆزەەە
کوڕەکان یەکسەر هاتن باوەشیان لێم دا منیش یەکسەر باوەشم لێیان دا و ئاریاناش وەستابوو و زۆر دڵخۆش بوو
تای: پیرۆزمان بێتت
جیمین: خۆزگە کووکیش لێرە دەبوو
جیمین بە بێ هیوای و دڵخۆشیەوە وتی
ئاریانا: کێشە نیە جیمین ئێمە دەچینە لای
پێشکەشکار : ئێستا کاتی سلاو کردنی نێوان گروپەکانە
وەک و گروپ لە تەنیشت یەک وەستاین و گروپی ڤیسیش بەرامبەرمان وەستابوون و تۆقەمان کرد




POV ~iriana

تۆقەم لەگەڵ ڕۆی کرد بە بێ هیوای سەیری دەکردم
ئاریانا: بێ هیوا مەبە ڕاستە یەکمان خۆش ناوێت و نامانەوێت چارەی یەک ببینین بەڵام مانای ئەوە نیە کە دڵتەنگبیت دڵخۆشبم بۆت
ڕۆی: دوای ئەوەی سبەی قسەکەم پێ وتیت ئەو ڕقەش نامێنێت
ئاری: زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەو قسەیە ، دەموت دوای ئاهەنگەکە پێم بڵێ بەڵام دەچمە نەخۆشخانە لەبەر جونگکووک بۆیە ناتوانم
هاتە نزیک گوێمەوە
رۆی: دوای ئەوەی قسەکەم پێت وت نابێت کەس بیزانێت تێگەشتیت
خۆی لە گوێم دورکردەوە
ئاری: دەتتوانی بەیانیش ئەو قسانە بکەیت
پێشکەشکار: هاوڕێیان ئێستا کاتی ناوبڕێکە(ریکلام) بۆ ئەوەی گەیمەرەکانمان پشوێک بدەن
هەمووکامێرەکان گوژانەوە و هەموو گروپەکانی ئەوێش ڕۆشتنە ژورەکانیان تا خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕۆشتنەوە تەنها ئێمە و گروپە براوەکان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گروپ , گروپەکانی تریش دەتوانن بمێننەوە یان نا من لەوەیان نازانم
ئاری: ئۆهۆ دوبارە خۆ گۆڕین بەڕاستی ماندوو بووم
تای: بەخوا منیش
یونگی: زۆر مەڵێن دەبێت زوو خۆمان ئامادە بکەین

تۆقەم لەگەڵ ڕۆی کرد بە بێ هیوای سەیری دەکردم ئاریانا: بێ هیوا مەبە ڕاستە یەکمان خۆش ناوێت و نامانەوێت چارەی یەک ببینین بەڵام مانای ئەوە نیە کە دڵتەنگبیت دڵخۆشبم بۆت ڕۆی: دوای ئەوەی سبەی قسەکەم پێ وتیت ئەو ڕقەش نامێنێت ئاری: زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەو قس...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکەی ئاری

هەڵبژاردنی جلی ئەمجارە بە دڵی خۆم بوو بەڕای من ئەوە لە هەموویان ئاسودە تر بوو ئەوەکانی تر یان قۆڵیان زۆر کورت بوو یانیش قۆڵیان نەبوو حەزم پێیان نەبوو بۆیە ئەوەم هەڵبژارد و چومە دەرەوە
ئاری: چۆنە جوانە ئەمە ؟
تای: پێرفێکتە
دەستی وەک ئەوە لێکرد 👌
ئاری: سپاس ئێوەش زۆر قۆزن کوڕینە
چاوێکم داگرت بە پێکەنینەوە
جین: بێگومان شاقۆزی جیهان لێرەیە ڕوناکیەکەم ئەوانەی تریشی گرتوەتەوە
تای: من پەلکە مۆزم لێرە
جیمین: منیش پەلکە سیر
یونگی: زۆر مەڵێن خۆم لە هەمووان جوانترم
هەموویان پێکەنین
ئاری: بەڕاستی هیچ نەمزانیبوو گاڵتەش ئەکەی
یونگی: ئەرێ تۆ زۆر سەیری تۆمن بە چی تێگەشتوویت با هەر سارد بم خۆمن مرۆڤم
دوبارە پێکەنینەوە
جەیهۆپ: ڕاستە یونگی سارد دیارە بەڵام گاڵتە زۆر دەکات لەلامان بەس تۆ لەکامێرە بینیوتە بۆیە وات نەزانیوە
ئاری: ڕاستدەکەیت
ئاری: ئەوە زۆری پێدەچێت ؟ ئەو خەڵات و شتە زۆر خەمی کووک مە خۆزگەئەویش لێرە دەبوو
جیمین: ئا خۆزگە
دڵتەنگ بوین
یەکسەر دەرگاکە کرایەوە بەڕێز نام هاتە ژورەوە
نام: چی بوو پێشبڕکێکەتان بردەوە ؟
تای: بەس بەخۆم تا من لێرە بم نادۆڕێین
نام: واتا بردوتانەتەوە
تای: بەڵێ بەڕێز نام بردمانەوە
نام: کوڕە ئێوە گروپە سەر بەرزەکەمن
ئاری: ئێ بەڕێز نام جونگکووک چۆنە ؟
بەڕیز نام چوبوە نەخۆشخانە لەبەرکووک بۆیە لەوم پرسی
نام: ئەو باشەتەنها چپس و کۆلای خواردووە بە سکی بەتاڵ بۆیە گەدەی ژانی گرتبوو
جیمین: ئێستا ئاسودە بووم
ئاری: منیش
تای: بەخوا منیش
جەیهۆپ: نا ئێمە دڵتەنگ بوین
دوبارەپێکەنین
نام: ئێ دەی درەنگ دەکەون بڕۆنە شوێنی خۆتان دابنیشین گەر ئامادەن
جین: با بڕۆین
کوڕەکان چونە دەرەوە منیش لە دوایانەوە بەڵام پێڵاوەکانم زۆر بەرزن وە گەورەن لە پێم ناتوانم بەقەد خێرای ئەوەن برۆم تۆزێک خێرا تر ڕۆشتم بەلام لە بێ بەختی خۆمقاچم خوار بوەوە و پشتم زۆر بە خراپی بەردیوارەکە کەوت بەڵام باشبوو کوڕەکان هەستیان پێنەکرد بەڵام یونگی ئاوەڕێکی دایەوە بینی من بە دیوارەکەوە نوساوم
یونگی: ئاری! ئاری ، تۆ باشیت ؟
بەخێرای هاتە لام و دەستمی ڕاکێشا و کەوتمە باوەشیەوە
ئاری: بەڵێ بەڵێ تەنها پاژنەی پێڵاوەکەم خوار بوەوە هیچ وا نیە
هاتمە دەرەوە لە باوەشی
یونگی: دڵنیایت ؟
ئاری: خۆ درۆت لەگەڵ ناکەم ، با بڕۆین کوڕەکان چاوەڕێن
یونگی: باشە گەر ناتوانیت بڕۆیت خۆت بەمن بگرە
قۆڵیم گرت و بە هێواشی ڕۆشتین و دانیشتین
کەمێک چاوەڕێمان کرد پێشکەش کارەکە هاتەوە
پێشکەشکار: دوبارە سڵاو لە هەمووتان ئێستا کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکانە
یەکەم گروپ گروپی ستەیە با بێن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەیان
ئەوان چوون و دوان لە کوڕەکان قسەیان کرد
پێشکەشکار: بەڵێ پیرۆزتان بێت
دووەم خەڵات بۆ گروپی ئێڵ ئێسە با بفەرموون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکەیان
هەستاین تا بچین بەڵام بەڕاستی قاچم و قۆڵی ڕاستەم زۆر ئازاری هەیە چونکە بە دیوارەکە کەوت بەڵام ناچارم بەرگە بگرم
یونگی: تۆ باشیت ؟
تای: ڕاست دەکات لە باش ناچیت
هەردووکیان بە هێواشی لە بن گوێم وتیان
ئاری: باشم باشم با بڕۆین
جین خەڵاتەکەی وەرگرت وەک سەرۆکی گروپەکەمان و کەمێک قسەی کرد بۆ ئاڕمیەکان و ئێمەش ڕۆشتینەوە بۆ ژوری چاوەڕوانی بە خێرای پێڵاوێکی ئاسودەم لەبەر کرد

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now