Part~19

169 28 401
                                    


ڤۆت بکەن و کۆمێنتێک جیبێڵن وەک هاوکاریەک



POV ~yoongi

چومە سەرەوە بۆ ژورەکەم بەڵام چاوم بە ژورەکەی ئاری کەوت چوم و لە دەرگام دا بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو دەرگاکەم کردەوە و چومە ژورەوە سەیرم کرد خەوتووە وەک و فریشتەیەک خەوی لێ کەوتووە ماچێکی نێوچاوانیم کرد و ژورەکەم جێ هێشت و چومەوە ژورەکەی خۆم و خۆم گۆڕی چومە نێو جێگاکەم ، بەڕاستی ئەم شەو زۆر سەرمایە وابزانم بەفر دەبارێت
نازانم چۆن بەڵام خەوم لێکەوت

بەیانی

بەیانی هەستام چوم ڕۆتینێکی بەیانیانم کرد و خۆم گۆڕی و چومە خوارەوە هەموویان لەسەر مێزی نانخواردن بوون جگە لە تای و ئاری
یونگی: بەیانیتان باش
هەموویان: بەیانی باش
یونگی: ئێ تای و ئاریانا لە کوێن؟
جەیهۆپ: تازە کە هاتمە خوارەوە تای چوە سەرەوە تا بانگی ئاری بکات بۆ نان خواردن
چاوەڕێی ئەو دوانە بوین پاش ماوەیەک تای هاتە خوارەوە بە شپرزەی
تای: ئێ جین ئاریانا تایەکی زۆرر بەرزی لێیە تەنانەت ناتوانێت وەڵامیشم باتەوە
یەکسەر هەستاینەوە و بە ڕاکردن چومە سەرەوە  و دەرگاکەم کردەوە و چومە لای
یونگی: ئاری؟! باشیت تۆ؟
دەستم لەسەر سەری دانا و کوڕەکانیش هاتنە ژورەوە
جین: ئەو باشە؟
یونگی: سەری زۆر گەرمە
جەیهۆپ: ئەو نابێت چاوی دابخات خراپە بۆی
جەیهۆپ هاتە پێشەوە و بانگی ئاری دەکرد و دەیجوڵاند ، ئەو پێشتر لە پزیشکی خوێندویەتی بەڵام بەهۆی بونی بە گەیمەر وازی هێناوە
ئاری: چ...یبوە بۆ هە... موتتان لێ...رەن
بە پچڕ پچڕی قسەی دەکرد چونکە نەیدەتوانی
ویستی هەستێتەوە بەڵام یەکسەر کەوت
کووک: نەیبەینە نەخۆشخانە؟
یونگی: با بیبەین
ویستم هەڵی بگرم بەڵام جەیهۆپ منی وەستاند
جەیهۆپ: پێویست بە نەخۆشخانە ناکات تەنها ئاوی ساردم بۆ بێنن خۆم تایەکەی دادەبەزێنم ، جیمین ئاوی سارد و پەڕۆیەکم بۆ بێنە کووک تۆش گەرمکەرەوەی ژورەکە زۆر کز بکە با هەوای کەم بێت
کوڕەکان ئەو شتانەیان کرد کە جەیهۆپ وتی و چونە دەرەوە تەنها من و جەیهۆپ  لە ژورەکە بوین و ئەو خەریکی دابەزاندنی تایەکەی ئاریانا بوو
جەیهۆپ: تایەکەی دابەزیوە کەمێک بەڵام لەشی هێشتان گەرمە پیویستە خۆی بشوات
یونگی: ئاری، دەتوانیت بچیتە گەرماو ؟
ئاری: ناتوانم بشجوڵێم ، سپاس هۆسۆک دەتوانن بڕۆنە دەرەوە و جێم بێڵن کەمێک دەخەوم
یونگی: من لێرە دەبم
ئاری::تکایە جێم بێڵن
وتی بە مەبەستی منیش بڕۆم و ڕوی کردە لاکەی تر
بە ناچاری چوینە دەرەوە
جەیهۆپ: وانابێ دەبێت شتێکی بۆ بکەین
یونگی: ئێ با بیبەمە نەخۆشخانە
جەیهۆپ: نابێت دوای هەواڵی نەخۆشبوونی ئاری بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە مەوزوعی ئەو ماوەیە
ڕاست دەکات
یونگی: بە خوشکەکەم بڵێم بێت و یارمەتی ئاری بدات تا گەرماو بکات ؟
جەیهۆپ: باشدەبێت گەر بێت
یونگی: خەمت نەبێت ئەوە بەمن گەیشت
چومە ژورەکەم و تەلەفۆنم بۆ میرای خوشکم کرد ئەو دوو ساڵ لە من بچوک ترە بەڵامڕێک وەک دایک وایە بۆم لەگەڵ هاوڕێکانی دەژیت لە خانوێک و بۆشم باس کردووە کەوا ئاریانام خۆشدەوێت و ئەویش هەردەیوت دێم تا بیبینم بەڵام ڕێگەم نەداوە لەبەر جونگکووک چونکە ئەو زۆر بە دوای خوشکەکەمەوە وابزانم خۆشی دەوێت
تەلەفۆنم بۆ میرای کرد و پێیم وت کەوا چی بوە و بۆچی بانگی دەکەم ئەویش وتی ئێستا دێم منیش چومە خوارەوە
جەیهۆپ: چی وت دێت؟
یونگی: ئا وتی ئێستا دێم
جیمین: کێ دێت ؟
جەیهۆپ: میرا خوشکەکەی یونگی
کووک: واتا میرا دێت ؟ بۆچی دێت؟
کووک زۆر دڵخۆشبوو و هەستایەوە
یونگی: چیە بۆوا دڵخۆشیت ؟! سەیرکە بەس نزیکی بیتەوە خۆم ئەتکوژم
جیمین : نا حەقت ناگرم منیش میرا خوشکم بێت ناهێڵم کەس نزیکی کەوێتەوە بە تایبەتی کووک چونکە خۆشی ئەوێت
کووک: خۆشویستنی چی؟ میرا تەنها هاوڕێمە
تای: ئا ئا هاوڕێتە
جیمین: چی سەبارەت بە خوشکەکەی تۆ تای ناوی چی بوو؟ لینە؟ ئا ئا لینە
تای: ئای چەند دەمێکە نەمدیوە ئێستا گەورە بووە
جیمین: چەند ساڵە؟
تای: ئەو کاتەی کە بینیم ١٨ بوو ئێستا پێنج ساڵ تێپەڕیوە کەوایە ٢٣ یە
لەو کاتەشا زەنگی دەگا لێیدا ویستم بڕۆم بیکەمەوە بەڵام کووک وەک و میکمیک چوو دەرگای کردەوە جا ئەو خوشکە شێتەی من هەرگیز لە من نەچوە کەمێک سارد بێت لەگەڵ هەموو کەسێک ڕووخۆش و شیرینە
کووک: ئای خوایە بەخێربێیت زۆر دەمێکە نەمدیویت
میرا: ئۆۆ کووکی چۆنیت؟
باوەشیان لێکدا
کووک: کە تۆم بینی باشتر بووم
یونگی: خوشکە جوانەکەم بەخێربێیت
منیش چوموو باوەشم لێیدا
میرا: برا ئازیزەکەم
ئەویش باوەشی لێم داو نزیک گوێم قسەیەکی کرد
میرا: براژنم چۆنە ؟
کە وتی براژن هەر لە خۆمەوە زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوم
یونگی: بێدەنگبە کەسێک گوێی لێدە بێت
لە باوەشی هاتمە دەرەوە و چوینە ناوەڕاستی هۆڵەکە و هەموویان سڵاویان لە میرا کرد ئەو چەند جاری تر لێرە ماوەتەوە بۆیە هەموویان دەیناسن
یونگی: میرا لەگەڵم وەرە
چوینە سەرەوە بۆ ژورەکەی ئاری و نزیک کەوتینەوە لێی و میرا دەستی لەسەر نێو چاوانی دانا
میرا: ئەو کچە دەسووتێت
یونگی: ڕاستە بەخوا من یارمەتیت دەدەم دەیهێنمە گەرماوەکە و خۆشت بیشۆ بە ئاوی سارد ئەو زۆر گەرمە بە ڕادەیەک ناتوانێت دەستیشی بجوڵێنێت
میرا باشە تۆ بیبە گەرماوەکە منیش جلی بۆ دێنم
چووە نزیک کانتۆرەکە و منیش چوم ئاریم هەڵگرت و بردم بۆ گەرماوەکە ئەو بە خەبەر بوو بەڵام هیچی بۆ نەدەوترا و چاویشی زۆر بە کەمی کردبوەوە
یونگی: شازادەکەم تۆ چاک دەبیتەوە باشە ئێستا لەگەڵ میرا بە ئەو گەرماوێکت پێ دەکات دوای چاک دەبیتەوە
دەستم بە قژی دا دە هێنا میرا هات و منیش چومە دەرەوە
میرا: لە ژورەوە بە کەی تەواو بوو بانگت دەکەم
یونگی: باشە
کەمێک لە ژورەکەی ئاری پاڵم دایەوە و خەریکی موبایلەکەم بووم موبایلەکەی ئاری نامەی بۆ هات منیش سەیرێکم کرد لە نامەکە نوسرابوو
؟؟؟: ئایا کاتت هەیە یەک ببینین؟ لەوانەیە من نەناسیت بەڵام  من تۆ دەناسم  من ئەو کوڕەم کە هاتیتە هەتیوخانە پێتم وت با قسە بکەین وتت کاتم نیە ، ئەمڕۆ کاتت هەیە؟
ئەوە کێیە؟ کوڕیشە لە هەتیو خانەشە ؟ ها لەوانەیە هەتیوخانەکەی سان بێت !
لەو کاتەش دەرگای گەرماوەکە کرایەوە
POV~iriana

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now