Part~32 finally

257 32 204
                                    















POV ~iriana

ماوەیەک وەستام و دواتر سەیری پێش خۆمم کرد وو قسەم کرد
ئاری: دوێنێ تای پرسیاری لێم کرد کەوا
ئایا ڕقم لە تۆیە ؟
وتم نازانم
وتی ئایا تۆ بێزارم دەکەیت
وتم بەڵێ (سەیری کردم بە نائومێدی)
وتی ئایا متمانەی پێدەکەیت ؟
وتم نازانم
وتی ئایا باوەڕم پێتە ؟
وتم نەخێر
یونگی: تەواو تێگەشتم زیاتر مەڵێ ئازارم دەدەیت !
هەستایەوە و ویستی بڕوات
ئاری: وتی کەوا تۆم خۆشدەوێت ، وتم بەڵێ!
ئاوڕی دایەوە و سەیری کردم بە خەندەوە
یونگی: چیت وت ؟
هاتە لامەوە و دەستی گرتم
ئاری: گوێت لێبوو

یونگی: ئەوەی گوێم لێبوو ڕاستی بوو ؟ واتا ڕاستم بیست؟
ئاری: بەڵێ
لە باوەشی گرتم و منیش باوەشم لێیدایەوە
یونگی: زۆر زۆرم خۆشدەوێیت ئاریانا زۆر زۆر
هاواری دەکرد و منی لە باوەش گرتبوو دەیسوڕاندمەوە و منیش پێدەکەنیم
ئاری: ئای بوەستە سەرم گێژ دەخوات
وەستا و دەستەکانمی گرت
یونگی: کەی هاوسەرگیری بکەین ؟
ئاری: چی ؟
بە شێوەیەکی سەیر سەیریم کرد
یونگی: بەڵێ دەمەوێت ببیتە هاوسەرم نامەوێت لە دەستت بدەم
ئاری: قسەی بێمانا مەکە یونگی من تا ئێستا نەموتووە دەمەوێت ببمە خۆشەویستت
دەستەکانیم بەرداو لە نزیک سینگم گرێم دا
یونگی: چی مەبەستت چیە ؟ ئاری وامەکە شێت بم تکایە
ئاری: ئای خوایە باشە باش ، بەڵام واز لە هاوسەرگیری و شت بێنە جارێ کاتی نیە
یونگی: بەڵام!
ئاری: ئایخوایە وازناهێنێت
دەستم لەسەر نێوچاوانم دا
یونگی: ئێستا چی بکەین ؟
ئاری: هیچ ناکەین ، من دەڕۆم
یونگی: قسەی بێمانا مەکە خۆم وەکو شێت بیرت دەکەم
منی ڕاکێشایە باوەشی و توند توند منی بەخۆیەوە گوشی
ئاری: تکایە وازبێنە دەبێت برۆم
یونگی: نچ
ئاری: یونگی دەی تکایە
یونگی: ئێ خۆ هیچ کارێکت نیە وەرە با بڕۆین بۆخۆمان پیاسەیەکی کەنار دەریا بکەین
ئاری: تۆ وازم لێ بێنە
لێم دورکەوتەوە
یونگی: کەوایە با بڕۆین
ئاری: با بۆ کاتێکی تر بێت
یونگی: باشە کەوایە بەیانی
ئاری: بەیانی بە هیچ شێوەیەک بۆم ناکرێت
یونگی: ئایخوایە بۆچی ؟
ئاری: کارم هەیە
یونگی: ئاری تۆ هێشتا سەیری چاوم ناکەیت ؟
ئاری: وتم تا مانگێک !
یونگی: تۆ گاڵتە دەکەیت ؟ بەڕاستی دەتەوێت مانگێک بەرگە بگرم ؟
ئاری: نەخێر ، پێویستە دوو هەفتە و سێ ڕۆژیتر بەرگە بگری
یونگی: ئاری تکایە
ئاری: باشە ئەگەر تا دوو بەیانی بە هیچشێوەیەک نامە نەنێریت و تێلم بۆ نەکەیت و دوای ئەو دوو ڕۆژە یەکمان بینیەوە بەڵێن بێت سەیرت دەکەم و بەڵێنەکەم دەشکێنم
یونگی: بەرگە ناگرم دوو ڕۆژ نەتبینم و گوێم لە دەنگت نەبێت تکایە
ئاری: کەوایە وەک وتم دوو هەفتە و سێ ڕۆژیتر بەرگە بگرە
وتم و جانتاکەم هەڵگرت و ویستم بڕۆم
یونگی: باشە باشە تەواو
ئاری: کەوایە خوات لەگەڵ تا دوو ڕۆژی تر
خەندەیەکم کرد و بەرەو دەرەوە ڕۆشتم
بمبورە خۆشەویستم پێویستە وابکەم ڕەنگە نەتوانیت تا مانگێک بمبینیتەوە
فرمێسکێک کەوتە چاوم یەکسەر سڕیم و ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم و چومە ماڵەوە و لە جانتایەکی کەمێک گەورە دوو پارچە جلی خۆمم تێکرد بۆ نەخۆشخانە چونکە پێویستم دەبێت دوای کە لە نەشتەرگەری هاتمەوە ،بەڕاستی پێویستم بەوەیە کەسێک هەبێت پێی بڵێم بەڵام ناشمەوێت کەسیان بزانن
نانی ئێوارەم نەخوارد و یەکسەر خەوتم








✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now