Part~3

235 47 53
                                    



 Vote Comment

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

Vote
Comment

Let's go









POV ~iriana

بەیانی

بەیانی داهات هەستام کاتژمێر هەشت بوو کەمێک لە ناو جێگاکەم دانیشتم بیرم دەکردەوە دەبێت چیبکەم دوبارە ڕۆژێکی باش نابێت بۆم دڵنیام بەڵام چیبکەم هیوادارم ئەمڕۆم گەر بە تۆزێکیشبێت لە دوێنێ باشتربێت هەستام و چومە گەرماو یەکسەر خۆم شۆرد و جلێکی ئاسای ماڵەوەم لەبەر کرد و قژم بە تەڕی جێهێشت چونکە تاقەتی وشککردنەوەم نیە
ئاری: ئای خوایە ئەمڕۆ دەبێت شتێک لە ئۆتۆمبێلەکەم بکەم و تێلیش بۆ بەڕێز نامجوون بکەم
بە دەمخۆمەوە قسەم دەکرد
و دەستم برد بۆ تێلەکە و کردم بۆ بەڕێز نام

لە تێلەکە

ئاری: سڵاو بەڕێز نام
نام: سڵاو ئاری کچم باشیت
ئاری: سپاس زۆر باشم
نام: فەرموو کارێکت هەبوو ، ها ئێستا کەسێک دەنێرم کەلوپەلەکانت بگوازێتەوە
ئاری: نا نا نەخێر بەڕێزم دەمەوێت لە ماڵی خۆم بمێنمەوە
نام: چی واتا چۆن ، نەخێر کچم تۆ پارێزراو نابیت لەوێ
ئاری: باوەڕ بکە لێرە پارێزراو ترم چونکە گەر لەگەڵ ئەندەماکانی تر بمێنمەوە فانەکانیان کەم دەکات و دەنگۆ بڵاو دەبێتەوە لەسەریان
نام: هەرگیز ڕێگە نادەم کچم تۆ ئێستا یەکێکیت لەو حەوت گەوهەرەی هەمن وە دڵنیابە فانمان زیاتر دەکات چونکە ئەندەمەکان  بەس کوڕن تەنها کچ فانیانن بەڵام تۆ کچیت کوڕیش دەبێتە فانت دڵنیابە
ئاری: بەڵام...
نام: بەڵامم ناوێت ،هەرئێستا کەسێک دێنم بۆ کەلوپەلەکانت
دایخستەوە

کۆتای تێلەکە

ئاری: ئەوە خۆ دایخستەوە ، بابچم کەلوپەلەکانم کۆ بکەمەوە
بەڕاکردن چومە ژورەکەم و خێرا جلەکانم دەرهێنا و کردمە جانتاکەمەوە و یەکسەر لە درگا درا
ئەوە چ جۆرە دەرگا لێدانێکە
ئاری: هاتممممم
هاوارم کرد
دەرگاکەم کردەوە یەکسەر پاڵنرام بۆ ژورەوە چەند کچێک بوون
؟؟؟: هەرگیز نەکەیت لە ئەندەماکان نزیک بیتەوە تێگەشتیت
؟؟؟: ڕێگەت نادەین بۆخۆتیان بەری ئەوان هی ئێمەن
؟؟؟: گەمژە بە هەموو ئەقڵت دەتەوێ ببیتە گەیمەرێکی بە ناوبانگ؟
ئاری: ئەوە باسی چیدەکەن ؟ ئێوە کێن بۆ هاتونەتە ماڵەکەم ؟
؟؟؟: ها خۆشت لە گێلی دەدەیت ؟
ئاری: باسی چیدەکەن ؟ ئێوە کێن ؟
؟؟؟: ئێمە هەواداری ئێڵ ئێسین
ئاری: ئێ چیدەکەن لێرە ؟
؟؟؟: هاتوین واژۆت وەرگرین هههههه
دەستتان کرد بە پێکەنین بەڕاستی نەمتوانی خۆم بگرم زیاتر و لە شوێنی خۆم ڕەق بوو بوم تەنها ئەوەندەم زانی پاڵێکیان پێوەم نا و کەوتمە عارزەکە و سەرم بە مێزێک کەوت و سەرم ژانی کرد و گوێم لێبوو کچەکان دەیان وت
؟؟؟: ئەوە چیت کرد ؟
؟؟؟: ڕاکە خێرا
چونە دەرەوە و دەرگاکەیان داخست پاش پێنج خولەک لە دەرگا درا بە زۆر توانیم هەستمەوە و دەستم لەسەر دەسکی دەرگاکە دانا و  چەند پیاوێک بوون
؟؟؟؟: خاتوون هاتوین کەلوپەلەکان بەرین
ئەوەندەم گوێ لێبوو و یەکسەر کەوتم بە عارزەکایە و ئاگام لە خۆم نەما

✔️Gamer|یاریکەرDonde viven las historias. Descúbrelo ahora