Part~28

154 24 205
                                    





POV ~yoongi

هەموومان لە هۆڵەکە دانیشتبوین وخەریکی موبایل بون و جینیش سەیری تیڤی ئەکرد و لە ناکاو لە قەناتێک وەستانی
جین: ئەوە...
هەموومان سەیری تیڤیەکەمان کرد و یەکسەر شۆک بووم
جیمین: ئەوە ئاری نیە ؟ یان من وا دەیبینم ؟
کووک: بەخوا خۆیەتی
پێشکەشکارەکە: شۆک شۆک ئاریانا نیڤیکۆس ئەو کچە ڕوسیەی ئەندامێکە لە گروپی بە ناوبانگی ئێڵ ئێس لە یەکێک لە نەخۆشخانە بەناوبانگەکانی ڕوسیادا لە باوەشی کوڕێکە و دەگری و لە هەمان کاتیشدا ڕۆی سۆکۆلۆسی ڕوسی کە ئەندامێکی گروپی بە ناوبانگی گەیمینگە بە ناوی ڤیس لە دواوەی وێنەکە دەرچووە و لە وێنەیەکی تریشدا لەگەڵ خاتوون ئاریانا وەستاوە و هەردوکیان دەگرین وە لێرەدا چەند پرسیارێک دروستبووە بۆ خەڵک و هاوادارن و دەپرسن کەوا
ئەو کوڕەکێیە کە خاتوون ئاریانای لە باوەشکردووە؟
ڕۆی بۆچی لەگەڵ ئاریانایە؟
پەیوەندی نێوانیان چیە ؟
بۆچی هەردووکیان لە ڕوسیان و لە یەک شوێنن ؟
وە بۆچی هەردووکیان دەگرین ؟
ئەو هەموو پرسیارە و چەندانی ترە کە لە مێشکی هەواداران دروست بووە
یونگی: ئەوە چ نەفرەتیەکە ڕودەدات؟
زۆر توڕەبووم هەستامەوە و یەکسەر پەیوەندیم بۆ ئاریانا کرد بەڵام هیچ وەڵامی نەبوو و هەموویان پەیوەندیان بۆی کرد بەڵام وەڵامی نەبوو و خەریک بوو شێت ببم
کووک: سەیری ئەو لێدوانانە بکەن لە موبایل
موبایلەکەمم کردەوە و سەیری لێدوانەکانم کرد
: ئەو کوڕە لەوانەیە خۆشەویستی بێت
: لەوانەیە برای بێت و ڕۆی خۆشەویستی بێت
: دڵخۆشم گەر پەیوەندیەک لە نێوانیان هەبێت
:زۆر لێک دەوەشێنەوە
خۆم توڕەم و ئەو لێدوانانەش منیان زیاتر توڕە کرد
جین: یونگی هێمن بەوە هەڵەیەک ڕویداوە
یونگی: هەڵەی چی ؟ وا بە ئاشکرە ئەو خوێڕیە لە باوەشی کردووە و ئاریش بەرهەڵستی ناکات
جیمین: ئەوە ئەو کوڕەی جارەکەی ترە هاوڕێکەی وابزانم ناوی ئی...ئیڤان بوو ڕاستە ئیڤان کوڕە قۆزەکە
یونگی: قۆزە؟ ئەی بۆ خۆت شوی پێناکەی مادام قۆزە !؟
جیمین: بێدەنگبە خوێڕ*ی
یونگی: کوڕە من لە تۆ گەورەترم جوان قسە بکە
خەریک بوین شەڕمان دەکرد بە قسە و جەیهۆپ قسەی کرد و وای کرد بێدەنگ بین
جەیهۆپ: باشە من بیر لەوە دەکەمەوە بۆچی ئاری و ڕۆی دەگریان ؟
ئەو ڕاست دەکات بۆچی دەگریان ؟ وە لە نەخۆشخانەش بۆتن
جەیهۆپ:وە لە نەخۆشخانەش بوونە
ڕێک ئەڵێی مێشکمی خوێندەوە چۆن زانی من باسی ئەوە دەکەم
جین: دەبێت شتێک لە براکەی یانیش باوکی نەهاتبێت ؟
جەیهۆپ: باوک و برایەکەشی  لە وێنەکە دەرچونە !
کووک: کەوایە دەبێت خزمێک بێت ؟
یونگی: دەبێت دایکی نەبێت ؟
تای:بەڵام ئەو پەیوەندی هیچ باشنەبوو لەگەڵ دایکی !
یونگی: بەڵام ئەوە ناگەیەنێ کەوا خەم بۆ دایکی نەخوات !
تای:راست دەکەیت ! با پەیوەندیەکی تری بۆ بکەم
یونگی: لەئێستەوە وەڵامت ناداتەوە
دڵنیابووم لەوەی وەڵامی ناداتەوە چونکە هەموومان پەیوەندیمان بۆی کردووە وەڵام ناداتەوە چۆن بە یەکدانەی تای وەڵام دەداتەوە
بەڵام ئەوەی شۆکی کردم ئەوە بوو کەوا وەڵامی دایەوە و تایش بە خەندەیەکی لوتبەرزانە سەریری کردم و موبایلەکەی کردە دەنگی دەرەکی


✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now