Part~31

172 24 212
                                    


Vote u comment dway xwendnawa bkan 🤍🦋💗






بەیانی


POV ~iriana

بەیانی کاتژمێر حەوت هەڵسام و چومە گەرماو و هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە و کرێمی دەموچاوم بەکار هێنا و جلێکم لەبەر کرد

بەیانی کاتژمێر حەوت هەڵسام و چومە گەرماو و هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە و کرێمی دەموچاوم بەکار هێنا و جلێکم لەبەر کرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جلەکە

ڕۆشتمە خوارەوە هیچیان هەڵنەسابوون تەنها خزمەتکارەکان نەبێت
یونگ رۆ: بەیانیت باش خانمەکەم
ئاری: زۆر سپاس، ئەوانیتر زوو هەڵناسن ، منیش نانی بەیانی ناخۆم بەس ئەگەر بکرێت پەرداخێک شەربەتی میوەم بۆ بێنیت بەڵام کیوی تیا نەبێت
یونگ رۆ : هەرئێستا خانمەکەم
ئەو ڕۆشتم و منیش لە هۆڵەکە دانیشتبووم و دەستم دایە موبایلەکەم و بینیم شەو یونگی ناونیشانەکەی بۆم ناردووە
لەوانەیە پێتان سەیر بێت بۆچی وا نەرم بووم لەگەڵی بەڵام بەڕاستی منیش خۆشم دەوێت بۆ درۆ بکەم  واتا تۆش کەسێک ئەوەندە بە دلەوە پێت بڵێت خۆشم دەوێیت و ماچت بکات بێگومان هەستت دەبێت بەرامبەری وە دەشمەوێت پێی بڵێم خۆشم دەوێیت
وە لەوانەشە ئێستا بڵێن نەشتەرگەریەکەی بیر نەماوە ، نەخێر وانیە من هەموو ساتێک لە بیرمە  و ڕۆژەکەش بەیانیە بەیانی دەبێت لە کاتژمێر هەشتەوە بڕۆم بۆ نەخۆشخانە و ئەمڕۆش لەگەڵ ڕۆی کۆنگرەی ڕۆژنامە نوسەکە چارەدەکەین و ئیوارەش دەڕۆمە لای یونگی ، پزیشکەکە وتی لەوانەیە بچمە باری شۆک بونەوە واتا ناچمە کۆماوە چونکە زۆر ناخایەنێت بۆیە بارودۆخەکە پێی دەوترێت شۆک بوون
یونگ ڕۆ: فەرموو خانمەکەم
ئاری: زۆر سپاس
ئەو ڕۆشت و ڕۆی پەیوەندی کرد
ڕۆی: بەیانیت باش ، نازانم گەر لە خەوم کردبێتی یان نا ؟
ئاری: بەیانی تۆش باش، نا نەخێر لە خەوت نەکردووم دەمێکە هەڵساوم و خۆم ئامادە کردووە بۆ بابەتەکەش
ڕۆی: ئاری هەموو شتە ڕاستەکان باس بکە گەر ناچار بوین باشە
ئاری: بێگومان
ڕۆی: کەوایە نیو کاتژمێری تر دەتبینمەوە
ئاری: باشە بەڵام ڕۆی بابەتەکەی ئیڤان پێویستی بە ئیڤان نابێت ؟
ڕۆی: نا نەخێر تۆ بابەتەکە باس بکە و تەواو
ئاری: باشە سپاس دەتبینمەوە
تەلەفۆنەکەم داخست و شەربەتەکەم خوارد و ڕۆشتمە دەرەوە و پاسەوانەکە ئۆتۆمبێلێکی ڕاگرتبوو لە بەردەمی خانووەکە
ئاری: سویچەکەم پێ بدە
پاسەوان: خانمەکەم بەڕێز هیۆن وتی کەوا خۆم بتگەیەنم
ئاری: پێویست ناکات بمدەیە
پاسەوان: ناتوانم خانمەکەم ببورە سەرکەوە با بتگەیەنمەوە ئەو شوێنەی دەتەوێت
ئاری: ئای خوایە گیان
بەرەو دواوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتم دەرگاکەی بۆ کردمەوە و سەرکەوتم و ئەویش سوڕایەوە و سەرکەوت
پاسەوان: بۆ کوێ خانمەکەم ؟
ئاری: بۆ کۆمپانیای رۆژنامە نوسەکان
بەڕێکەوت بۆ ئەوێ چونکە لەوێ کۆنگرەکە دەکرێت و دوای کەمێک گەیشتم دوبارە پڕی ڕۆژنامە نوسە بێزارکەرەکانە پاسەوانەکە دەرگاکەی بۆم کردەوە و دابەزیم و ڕۆشتمە ژورەوە و ڕۆی لەوێ وەستابوو کە منی بینی زەردەخەنەیەکی کرد و منیش چومە لای و تەوقەمان کرد
؟: بەڕێزان وەرن با دەست پێ بکەین مادام ئامادەن
ئێمەش دوای کەوتین و لەسەر میزێک دانیشتین و بەردەممان هەمووی کامێرا و گڵۆپ بوو
؟: با دەست بکەین بە پرسیارەکان
؟: خاتوون ئاریانا دەمانەوێت بزانین ئەو کوڕە کێبوو کەوا تۆ لە باوەشی بویت لە وێنەکە و ئایا وێنەکە ڕاستەقینەیە ؟
ئاری: بەڵێ ! وێنەکە لە ڕوی هەموو شتێکەوە ڕاستە
؟: کەوایە ئەو کوڕە خۆشەویستە ؟
ئاری: نەخێر بە هیچ شێوەیەک ئەو نزیکترین هاوڕێمە واتا ئێمە زۆر زۆر لێکەوە نزیکین ئێمە لە تەمەنێکی زۆر زۆر منداڵیەوە پێکەوەین باوەشگرتن لەلامان بوەتە شتێکی زۆر ئاسای کەوا هەر کاتێک یەک ببینین باوەش لە یەکتری دەدەین واتا هیچ کێشەیەک لەوەدا نیە
؟: باشە دڵخۆشین بەوەی کەوا ڕاستی دەڵێیت
؟: بەڕێز ڕۆی دەمانەوێت بزانین لەو کاتەدا بۆچی لەگەڵ خاتوون ئاریانا بون لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ڕوسیا و لە وێنەکەشدا هەردووکتان فرمێسک لە چاوتان دایە ، دەمانەوێت بزانین پەیوەندیتان چیە ؟
دوبارە برین کولانەوە
ڕۆی:ڕاستە ئێمە لە نەخۆشخانە بوین پێکەوە وە هیچ کێشەیەک لەوەدا نیە چونکە ئێمە خوشک و براین ! ئاریانا خوشکی بچوکی منە ڕاستە لە سەرەتای هاتنی ئاریانا بۆ ناو ژیانی ناوبانگ ئەو شتەمان ئاشکرا نەکردووە چونکە پێمان شتێکی گرینگ نەبوو بۆ باس کردن
؟: باشە ئەوە شتێکی زۆر سەرسامکەرانەبوو لەلامان بەڕاستی ، باشە چی شتێک بوو بوو وا بکات پێکەوە بگەڕێنەوە ڕوسیا و لە نەخۆشخانەش بن ؟
ئاریانا: چونکە دایکمان نەخۆش کەوتبوو و حالی هیچ باش نەبوو...
لەبەر دڵ پڕیم قسەکەم بۆ تەواو نەکرا
ڕۆی: دایکمان لەوێ دا مرد بۆیە هەردوکمان دەگریاین لە وێنەکەدا و ئەو کوڕەی ناو وێنەکەش ناوی ئیڤانە و هاوڕێی نزیکمانە بۆیە ئاری لە باوەش گرت بوو بە مەبەستی ئارامکردنەوەی
؟: ببورن مەبەستمان نەبوو برینتان بکولێنینەوە
من قسەم بۆ نەدەکرا و ڕۆیش دەیزانی
ڕۆی: بەڵێ گەر پرسیاریەکی ترتان نەبێت وابزانم کۆتای پێ بێنین باش دەبێت
؟: بەڵێ ، بینەران و خوێنەرە ئازیزەکان هەموو ڕاستی ئەو وێنانە لێرە ڕون بووەوە بە هیوام دەنگۆی ناخۆش بوەستێت و هەموومان باوەڕ بە دەنگۆکان نەکەین تاوەک و ڕون دەکرێنەوە ، وە ئێستاش کۆتای بە تاوتوێکەمان دێنین و خواتان لەگەڵ
کامێرەکان گوژانەوە و منیش دەستم کرد بە گریان بە بێ دەنگی و هەڵسام و ڕۆشتمە دەرەوە و ڕۆیش دوام کەوت
رۆی: مەگری ئاری دەی لەبیری دەکەیت
ئاری: باشە تەواو ، ئێستا گرینگ ئەوەیە کێشەکە چارە بوو وایە ؟
ڕۆی: بەڵی بەڵێ تەواو بوو کارێکی زۆر باشت ئەنجامدا
ئاری: سپاس بۆتۆش ڕۆی
تەنها زەردەخەنەیەکی کرد
ڕۆی: دەی کەوایە من دەڕۆمەوە دەتەوێت بتگەیەنمەوە ؟
ئاری: نا سپاس شۆفێرەکەم چاوەڕێمە
رۆی: باشە کەوایە ، هیوادارم بتبینمەوە
زەردەخەنەیەکم کرد و ڕۆشتمە دەرەوە و چومە ناو ئۆتۆمبێلەکە و ڕۆشتینەوە ماڵەوە
چومەوە ماڵەوە و بینیم هەموویان بە دیار تیڤیەکەوە دانیشتوون و سەیری منیان کرد و ئۆلیڤەر هاتە لام  و کە زانی گریاوم یەکسەر باوەشی لێم دا
ئۆلیڤەر: هەردوکتان زۆر باشتان کرد
ئاری: بینیتان ؟
ئیڤان: بێگومان
ئیڤانیش هەڵسایەوە و باوەشی کردەوە و منیش باوەشم لێیدا و لەو کاتەشدا تێلم بۆ هات و لە ئیڤان دورکەوتمەوە و سەیرم کرد یونگی بوو
ئاری: ببورن
ڕۆشتمە باخچەکە و تەلەفۆنەکەم هەڵگرت
ئاری: سڵاو
یونگی: سڵاو ئاری چۆنیت ؟
ئاری: باشم ئێوە چۆنن ؟
یونگی: سپاس هەموو باشین ئێوە چۆنن براکەت و ئەوان
ئاری: هەموویان باشن سپاس
یونگی: ئێ سەیری چاوپێکەوتنەکەمان کرد
ئاری: دڵنیابووم لەوەی سەیرتان کردووە
یونگی: ئێوارە زوو وەرە دەمەوێت زوو بتبینم
خورپەیەک بە دڵم داهات
ئاری: باشە ، کارێکت هەبوو ؟
یونگی: نەخێر تەنها ویستم گوێم لە دەنگت بێت هەرئەوەندە
ئاری: باشە کەوایە دەڕۆم خوات لەگەڵ
یونگی: خوات لەگەڵ
بەو قسانەی من زیاتر شێت دەکات
لەخۆمەوە خەندەیەکم کرد
ساشا: وەرە با نان بخۆین
ڕۆشتمە ژورەوە
ئاری: چ زوو بوو بە نیوەڕۆ ؟
وتم کاتێک لەسەر مێزەکە دانیشتم
نیکۆڵاس: ڕۆژ زۆر کورت بووە ئەم ماوەیە
ئاری: ڕاستە، ئێ ئۆلیڤەر من بەیانی زوو دەڕۆم و لەوانەیە شەو درەنگ بگەڕێمەوە
ئۆلیڤەر: بۆ ؟
ئاری: لەگەڵ هاوڕێیەکم دەڕۆینە گەشتێک
ساشا: هاوڕێی تریشت هەیە جگە لە ئێمە ؟
ئاری: بەڵێ بۆیە دەڵێم وەڵامی پەیوەندیم نەدایەوە لەوانەیە ئاگادار نەبم یانیش شەحنم نەمابێت چونکە وێنە زۆر دەگرم بۆیە
ئۆلیڤەر: ئێ باشە بەڵام خەممان دەبێت بۆیە تا دەتوانی زوو بگەڕێوە
ئاری: باشە
ئای خوایە درۆیەکی باشتر نەبوو بیکەم ئێستا ئاشکرا دەبم ، وا باشترە موبایلەکەم لە ماڵەوە جێبێڵم بەیانی بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبم  دەی گرینگ نیە
ئاری: ئا شتێکی تریش ، ئێوارە دەڕۆمە دەرەوە لەگەڵ کەسێک ؟
ئیڤان: ئۆۆۆۆ خۆشەویستتە ؟
ئاری: واتا دەتوانم بڵێم کەوا وای لێدێت
ساشا: ئۆۆۆۆ کێیە ئەو کەسە ؟
ئاری: جارێ با سەرگرێ پێتان دەڵێم
ئۆلیڤەر: دڵنیابە لەوەی کەسێکی باشە
ئاری: واتا ئێوە دەیناسن بەڵام جوان نا واتا کەسێکی باشە
نیکۆڵاس: ئەو کەسە هیۆنە ؟
ساشا: چی ؟
ئاری: چی ؟ نا نەخێر هیۆنی چی هیۆن تەنها هاوڕێمە
ئیڤان: کەوایە یەکێکە لەو کوڕانەی گروپەکەت ڕاستە
چۆن زانی
ئاری: لەوانەیە، نازانم وازبێنن با ببێتە سوپراز
ئۆلیڤەر: مادەم شڵەژا هەوە ؟ کامەیانە؟ ئەو قژڕەشی چاو ڕەشە ناوی چیبوو ؟ ئەوەی تەلەفۆنی بۆت کرد
ساشا: کیم تایهیۆنگ
ئۆلیڤەر: ئا ڕاستە تایهیۆنگ ؟!
ئاری: نەخێررر لەخۆتانەوە ناوی کەس مەهێنن ئایخوایە ، ئارەزوی خواردنم نەما
هەستام و ڕۆشتمە سەرەوە وچومە ژورەکەم و گوێم لێبوو لە خوارەوە پێدەکەنین بە من

✔️Gamer|یاریکەرWhere stories live. Discover now